بکوژی خۆشەویستەکەی

882 89 204
                                    

سلاو

چیرۆکەکە وەک ئەوە وایە لەسەر زاری کچێک بگێردرێتەوە
هیوادارم چێژی لی ببینن

"دەستەکانت دەگرم لەگەل چیڕۆکەکانم گەشتی خۆش و ناخۆش بە خەونەکانت دەکەم و تێکەڵی و نوقمیانت دەکەم "

............

ئەوە تۆ بوووی منت گەیاندە ئەوەی ئێستا کە هەم تۆ بوی دڵت خۆشت دەکرم تۆ بووی دەتشکاندم تۆبووی بە وشەیەکی خۆش واتالیدەکردم خەو نەکەوێتە چاوەکانم لە شەوە درێژەکانی زستاندا بەهۆی دڵخۆشیم ، هەر خۆشت دل توند و خەمبار و ساردتت دەکردمـ...پێم وابوو نایاب ترین پیاوی جیهان هاتۆتە لام بۆ دڵخۆشیم بۆئەوەی نیوەکەیترم تەواوبکات بەڵام چیت کرد تۆ ئەوەی هەبوو تێکدا ئەوەی دروستمانکرد شکاندن وێرانتکرد ئەو یادگاریانەی لەگەل یەکتر کۆمانکردەوە هەوایەکی زستانەی سارد لەگەل خۆی برد... تۆ پێت واییە قەدەرە نەخێر.. نەخێر... هەرگیز وا بیرمەکەوە ئەوە هەموو تۆ بوویـ.. هەمووی تۆ کردت

وەک ئەوە وابوو دلم لای گوێچکەم لێ بدات کاتێ لە تەنیشتەوە بووم

بێ هیچ دەست لێدانێک و دەست گرتنێکی خراپەکارانە نوقمی خۆت کردم بە بێ سنوری ... چیت دابوو لەم دلە ساویلکەیەم کە تەنها بە کرانەوەی گوڵێک یان خۆر هەڵەتنێ بەیانیان دلخۆش دەبوو

تۆ واتلێکردم ببمە دۆشداماو و هەموان بە بەزەی پێهاتنەوە سیرم بکەن کە من شەرم لەو سیر کردنانە دەکەم چونکە هەمیشە من سەربەزی نێو ئەوانە بووم... تۆ چیت دابوو لە ژیانی من کە پڕ بوو لە پەپولەی رەنگاو رەنگ ڕەنگی ڕەشت تێکەلی کرد وەک ئەوەی بتەوێ بە هەشت بکەی بە دۆزەخـ...

پێویست دەکات من گلەی لەخۆم بکەم باوەڕ ناکەم چونکە تۆ کێشەت نەبوو لەسەرەتاوە هیچ کێشەیەک بۆیە هەڵم بژاردی تا ژیانم لەگەل تەواوبکەی هەر چۆنێکیش بێ تەنها لەگەلت دلخۆش بمـ...

هەرگیز سەرەتا تۆ نەت دەوت خۆشم دەوێی هەمیشە ئەوە کاری من بوو بۆچی هەرگیز لە دڵتەوە نەت دەوت "خۆشم دەوێی" هەمیشە وشەی جێگرەوەت بۆ بەکار دەهێنا

ئەوەندەت لەمن چاو بوو کە بە خۆشی بمژێنی وەک ئەوەی پێت دەوتم "دەتکەم بە شاژنی جیهانەکەم" بەلام ئەم قسانەت بۆ چ دنیایەک هەڵفرین احمد

زانیم من ئافرەتم و بێ تواناترم لەتۆی پیاو بەلام مانای ئەوەنیە ژێر دەستم بخەی و فەرمانم بەسەردا بکەی

تۆ هەمیشە دەت وت "ئاشتی تۆ وەک ناوەکەت رەنگاو رەنگ و جوان دەردەکەوی" بەلام من هەرگیز لام جوان نەبوو تۆ واتکرد ناوەکەی خۆمم بەدڵ بێ کە واتکرد بۆچی هەوڵی رووخانمت دا من هۆکارێکی راستیم نەبینی و نەدۆزیەوە بۆ هۆکارەکەتـ....دەتەویست توشی رووداوم بکەی

The Murderer Of His Love  (تەواوبوو) ✔️ Where stories live. Discover now