سڵاو هاوڕێیان ئەمە یەکەم چیڕۆکم دەبێت کە بە پارت دای بنێم هیوادارم خۆشی لێ ببینن
ناو : ڕێژنە
ناوی باوک : کلارد
ناوی دایک : ستاڕڵا
ڕەنگی قژ : سپی
جۆری قژ : شەپۆلی
ڕەنگی چاو : ڕەساسی
ڕەنگی پێست : سپی
(ڕێژنە)*
*
*لە جیهانێکدا کە ئەهریمەن و مرۆڤەکان تیادا دەژیان بەڵام دوژمن بوون ئەهریمەنەکان دزیان لە مرۆڤەکان دەکرد ماڵەکانیان تاڵان دەکرد کاری کوشتاریشیان دەکرد هەربۆیە جیهانی ئەهریمەنەکان و مرۆڤەکان کرا بە دوو بەشەوە کە ڕێگەیان پێ نەدەدرا بڕۆنە ناویەوە بەڵام زۆرێک لە ئەهریمەنەکان بە دزیەوە دەچوونە جیهانی مرۆڤەکانەوە و دزیان لێ دەکرد کە یەکێک لەهەرە دزە بەناوبانگەکانی ئەهریمەنەکان (یۆکۆ کوڕاما) بوو کە ئەهریمەنێکی ڕێوی بوو... یۆکۆ بە کەسێکی توڕە و دڵڕەق و خۆپەرست ناسرابوو کە زۆر ڕقی لە مرۆڤەکان بوو و وە زۆریش حەزی دەکرد بە ئازارەوە بیانبینێت بەڵام چی ڕوودەدات کاتێک یۆکۆ دەکەوێتە داوی خۆشەویستی کچێکی نابینا کە شازادەیەکە
Third person pov
~~~~~~~~~~~~~~~"تەنها دانی پێدابنێن من شەرمەزاریەکم بۆ ئەو خێزانە" ڕێژنە بە هاوار و توڕەییەوە بە دایکی وت
"نەخێر وانیە تۆ شەرمەزاریەک نیت بۆ ئەو خێزانە" دایکی بە ڕێژنەی وت
"بەڕاست کەواتە بۆچی هەرکاتێك کە کەسێک پرسیار دەکات کە من بۆچی نابینام ئێوە بە شێوەیەک وەڵام دەدەنەوە وەک ئەوەی کە شەرمەزاربن کە من کچی ئێوەم " ڕێژنە بە توڕەییەوە بە دایکی وت
ستاڕلا نەی دەزانی چی بڵێت و چۆن وەڵامی کچەکەی بداتەوە . ڕێژنە کە هیچ وەڵامێک لە لایەن دایکیەوە پێنەگەیشت بەتوڕەیەوە ڕایکردەوە دەرەوەی قەڵاکە هەرچەندە کە ئەو نابینابوو بەڵام چۆنیەتی چونەدەرەوەی قەڵاکە شارەزابوو کە چەندین جار دەچوە دەرەوە لەگەڵ دایکی بەدەست لێدانی شتەکانی دەوروبەری دەیتوانی بزانێت کە ڕێگەی دەرەوە لە کوێیەو و وە لە چ شوێنێکە بەڵام کە ڕێژنە کە شوێنێک لێی شارەزا نەبوو دارستانی دەرەوەی قەڵاکە بوو کە دایک و باوکی لێیان قەدەغە کردبوو بۆ سەلامەتی خۆی بەڵام ڕێژنە لەوکاتەدا ئەوەندە توڕەبوو کە گرینگی بە هیچ نەدەدا تەنها شت کە لەو کاتەدا دەیویست دورکەوتنەوە بوو لە قەڵاکە.. پاسەوانەکان ئەویان بینی کە بەرەوە دارستانەکە ڕادەکات بەدوای دا کەوتن بەڵام ڕێژنە لەبەرچاوانیان ونبوو
هەرچەندە کە ڕێژنە شارەزای دارستانەکە نەبوو و چەندجارێک خۆی بە درەخدا دەکێشاو و قاچەکانی لە شتێک گیردەبوونوو بەردەبویەوە بەڵام ڕانەوەستا لە ڕاکردن تا ئەوکاتەی لە قەڵاکە دوور کەوتەوە وە کاتێک زانی چیتر لەدەوروبەری قەڵاکە نیە لە ڕاکردن وەستاو و لەسەر گژوگیا نەرمەکە دانیشت و بە هەردوو دەستی ڕوخساری داپۆشی و دەستی بەگریان کرد تا لەناکاو کەسێک لێی نزیک بۆوەو لێی پرسی
(بۆچی دەگریەیت کچە بچکۆلەکە)
YOU ARE READING
The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔
Romanceلە شانشینێکی دوور پاشا و شاژنێک دوای 2 ساڵ دەبنە خاوەنی منداڵێکی کچ کە ناویان لێنا (ڕێژنە) بەڵام ئەوەی پاشا و شاژنی هەراسان کردوە کە ئەوەیە کە (ڕێژنە) نابینایە هەر ئەمەش بوو کە پاشا و شاژنی هەراسان کردبوو لەوەی ئاخۆ کچەکەیان چۆن دەژێت و لەداهاتوودا...