PART TWO

159 27 2
                                    

Yoko kurama pov
~~~~~~~~~~~~~~~

لەپاش تەواو بونی سەرکێشیەکیتر کە بێگومان دزیکردن بوو لە مرۆڤەکان گەڕامەوە قەڵاکەی خۆم کە لە جیهانی مرۆڤەکانبوو کە هیچ کەسێک پێی نەدەزانی بێجگە لە شوێنکەوتوەکانم.... لە قەڵاکە چومە دەرەوە بۆ دارستانەکە بەڕێکەوتم بۆ ئەوەی هەوایەک هەڵمژم لەدوای چەند خولەکێک لەپیاسەکرد لە بیرکردنەوەکانم نوقوم بووم

"هئه ... ئەوڕۆ توانیمان گەوهەر و زێڕێکی زۆر بدزین بەڵام دوو پیاوم لەدەستادا ... دەی هەرچیەک بێت هێشتان پیاوی زۆرم ماوە و دەتوانم هی زیاتریش بهێنمە ناو باندەکەی خۆمەوە"

لەناکاو دەنگی گریانی کەسێک منی لە بیرکردنەوەکانمی پچڕی بۆیە بەدوای شوێنی دەنگەکە ڕۆیشتم تا ئەوکاتەی لێی نزیک بوومەوە کچێکی بچوکم بینی کە کراسێکی سوری لەبەردابوو و قژیشی سپی بوو هەروەکو من.... وە لە ناوەڕاست دارستانەک دانیشتبوو و دەگریا

"هئە . کچێکی بچووک چی دەکات لە ناوەڕاستی دارستان"

لەمێشکی خۆمدا وتم ... بێگومان ئێستا دەمتوانی کچەکە بەتەنها بەجێبێڵم و گرینگیشی پێ نەدەم بەڵام شتێک لە ناخمدا وتی کە بڕۆم بۆلای بۆیە بڕیارم دا بڕۆم بۆلای . شێوەی خۆمم گۆڕی تا ئەوکاتەی بوم بە ڕێویەکی تەواو نزیکی کچەکە کەوتمەوەو و لێم پرسی

"بۆچی دەگریەیت کچە بچکۆلەکە"

Rezhna pov
~~~~~~~~~~

"بۆچی بەو شێوەیە هەڵسوکەوتم لەگەڵ دەکەن لەوانەیە نابینابم بەڵام بەو ڕادەیە بێکەڵک نیم"

لە مێشکمدا بەخۆمم دەوتەوە و پرسیارم لەخۆم دەکرد ئەو پرسیارانا وای لێکردم کە زیاتر بگریەم بەڵام لە ناکاو گوێم لە دەنگی کەسێک بوو وتی

"بۆچی دەگریەیت کچە بچکۆلەکە"

کاتێک گوێم لەوە بوو لەگریان وەستام و دەستەکانم لە ڕوخسارم هێنا خوارەوە ڕووم بۆ شوێنی دەنگەکە جوڵاند

"ئەوە... کێیە؟ بەترسەوە وتم

"من ڕێویەکم ئێستاش پێم بڵێ بۆچی دەگریەیت؟ یۆکۆ وتی

"ڕێویەکی قسەکەر .... هێهه پێم وابوو ڕێویەکان ناتوانن قسە بکەن " ئەوەم وت بە ڕوخسارێکی سەرسوڕماو

یۆکۆ نەی دەویست پێی بڵێت کە ئەهریمەنەکی ڕێویە بۆئەوەی نەترسێت و ڕانەکات بۆیە بە درۆ وتی

"من ڕێویەکی جۆری جادووگەرم کە توانای قسەکردنم هەیە"

"هئه... ئەمە سوپڕایزێکە لەو کتێبانەی کە دایکم بۆمی دەخوێندەوە لەبارەی ئاژەڵە جادووگەرەکان تۆی تێدا نەبوە" ئەوەم وت بە ڕوخسارێکی ئاسای و کەمێکیش سەرم بۆلای ڕاست خوارکردەوە

یۆکۆ بەو قسەیە کەمێک شڵەژا و ئارەقەیەکی بچوک لە ڕوخساری بەربوویەوە بەڵام خۆی ئارام کردەوەو وتی

"باشە من نوێم ئێستاش پێم بڵێ بۆچی بەتەنها لە دارستاندایت و دەگریەیت؟

بە دەستێکم فرمێسکەکانی سەر ڕوخسارم سڕیەوە و وتم

"لەگەڵ دایکم دەمەقاڵێم کرد بۆیە توڕە بووم و لە کۆشک ڕام کرد .. ئێستاش نازانم لەکوێم"

ئەو قسەیە وای لە یۆکۆ کرد کە سەری بوسڕمێت لە خۆی پرسی

"کۆشک .. ئایە ئەو شازادەیەکە یانیش خزمەتکارێک .. بەڵام بەپێی جلەکانی بێت لەوانەیە شازادەیەک بێت ئایە پێویست دەکات کە لێی بپرسم؟

بەڵام یۆکۆ بڕیاری دا کە نەپرسێت و وتی

"بۆچی لەگەڵ دایکت دەمەقاڵێت کرد؟

لە سەرەتادا نەمدەویست هۆکارەکەی پێبڵێم بەڵام نەشم دەویست کە ئەو پرسیارم لێبکات کە بۆچی نامەوێت هۆکارەکەی پێبڵێم بۆیە هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و وتم

"بۆیە دەمەقاڵێم لەگەڵ کرد چونکە هەست بە شەرمەزاری دەکات کە کچی ئەوم"

یۆکۆ بەو قسەیە سەری سوڕما و وتی

"بۆچی دایکت هەست بە شەرمەزاری دەکات کە تۆ کچی ئەوی؟

The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔Where stories live. Discover now