شەوێکی درەنگە دارودەستەکەی پاشاو خێزانەکەی بەڕێکەوتون بۆ سەردانی یەکێک لەناسیوەکەنیان پاشا ئەترسێت لەوەی یەکێک لەدوژمنەکانی ھێرش بکاتە سەری بۆیە بەشەو بەنھێنی دەروات تاکەس پێنازانێت ئەم سەردانە بۆ لێکنزیکبونەوەیە لەنێوان پاشایی دوو ھەرێمی جیاواز کە لەمسەردانەتە پاشایی ھەرێمی جیجو دەیەوێت کچەکەی خۆی بدات بەپاشایی ھەرێمی بوسان بۆیە بەھۆی ئەوەی پاشایی ھەرێمی بوسان ھەندێک ناخۆشە داوای لەپاشایی ھەرێمی جیجو کرد کە رازەمەندی بفەرموێت و بچێتە سەردانی بەھۆی ئەوەی ئەو ناخۆشە ناتوانێت بچێت لە ئێستادا پاشایی ھەرێمی جیجو پاشا کیم بەرێوەیە لەپڕا لەلایەن گورگەکان ھێرش دەکرێتە سەر کاروانەکەی پاشاو دارودەستەکەی ھەر چەن دەیەنەوێت بیانکوژن بەلام گورگەکان زۆر بەھێزوو نزیک ئەبنەوە لە کەژاوەکەی شازادە بچوکە ئەویش زۆر ترساوە تالەپڕە گورگێکی زۆر گەورەتردێت و گورگەکانیتر لێدەترسن بەلام ھێشتا شەری لەگەل دەکەن کەژاوەکەی شازادە ھیچ کەسێکی لێنامەوە بەھۆی کوشتنەوە وە گورگە گەورەکە شەڕیان لەگەل دەکات و بریندار ئەبێت بەلام گورگەکانیتر لەترسا ئەرۆن ئەمیش ئەکەوێت شازادە ئەچێتە لای کەژاوەکەی شاژن وپاشا دوورەو بەھۆی ئەوە ھێشتا نەگەیشتونەتە لای شازادە شازادە ئەیەوێت بروات یارمەتی بێنێت بەھۆی ئەوەی رزگاری کرد بەلام گورگەکە نەھێلێتو قسە ئاکەت شازادە زۆر سەری ئەسوڕمێت بەوە
گورگەکە:تکایە مەرۆ تەنھا یارمەتیم بدەو بمەرەوە بۆ مالەوەشازادەکە:بەلام من ناتوانم و مالەکەشت نازانم
گورگەکە:مالەکەم لێرەوە زۆر نزیکە لەناو دارستانەکەیە تکایە ئەگەر بمبینین دەمکوژن
بەچاوەکانی تکایی لێدەکرد تا رازی بێت شازادەکەش دلی زۆر باشبوو رازی بوو گورگەکەی خستە سەر پشتی ئەسپێک بەزەحمەت بەھۆی قورسی گورگەکە و بەرێکەوت بۆناو دارستانەکەلای دارودەستەکەی پاشا گەشتنە شوێنەکەو کەبەو شێوەیە بینیان پاشاو شاژن زۆر شۆک بوون شاژن خۆی پێناگراوو گریا ھەمویان بەدوای شازادەیە ئەگەران بەلام نەبوو بۆیە پێیان وابوو کە گورگەکان بردویانەو مردووە
لای شازادەکەو گورگەکە
ڤۆیس شازادە
زۆر سەیرە گورگێک قسە دەکات بەلام پێموایە ئەویش مرۆڤە و لەوانەیە جادووی لێکرابێت ھەستەکەم شتێک لەچاوەکانیە ھەیە و دەیەوێت پێم بڵێت بەلام نازانم ئەو شتە چیە خۆزگە بمتوانیە بمزانیەیەڤۆیس گورگەکە
ئەزانم ئێستا سەری لێشێواوە و نازانێت من کێم وچیم بەلام گرینگ نیە بۆم تەنھا ئەو سەلامەت بێت ھەست بەئازارێکی زۆر دەکەم باس کاتێک سەیری چاوەکانی دەکەم پێموایە چارەسەرێکی بێدەنگە خۆزگە ئەویش ھەمان ھەستی دەبوو بۆم بەلام کێ دڕندەیەکی شێوە گورگی خۆشدەوێت لە راستیدا مرۆڤێکەو بەھۆی جادووی جادووگەرێکی نەفرەتی و وەی لێھاتووە بەلام ئەستەمە شازادە و درندە نابێت من نەفرەت لێکراوم
لەوقسانەبووم تا چاوم بەرە بەرە داخراو ئاگام لەھیچ نامە
YOU ARE READING
بووم بەدڕندە بەھۆی خۆشەویستی شازادەیەک
Actionکەباسی ڕابردوو ئاکەین جادوو ھەزار جادووگەر و ئەفسانەکەنمان دێتەوە یاد لەوانەیە بەھۆی خۆشەویستی شازادەیەک بوومە دڕندەیەک نەمدەتوانی خۆم نیشان کەس بدەم بەتەنھا ماچی خۆشەویستی راستی دەبمە کەسە ئاسایەکەی جاران بەلام ئەو جوانێک و منیش ناشرین ھەرگیز م...