PART FIFE

111 20 0
                                    

"واو کوڕاما بەڕاستی کلکت زۆر نەرمە" ڕێژنە ئەوەی وت بە زەردەخەنەیەکەوە

"هەرچیەک بێت .. ئێستاش کلکم بەرنەدەیت" ئەوەم بە ڕێژنە وت و ئەویش سەری بە وەڵامی باشە جوڵاند و دەستمان کرد بە ڕۆیشتن

لە ڕێگای بردنەوەی ڕێژنە بۆ کۆشکەکەی دەبوایە چەند جارێک بوەستم بۆ ئەوەی پێی بڵێم بۆ لاکەی تر بڕوات  بۆ ئەوەی بەرنەبێتەوە ... چەند خولەکێک بە بێدەنگی تێپەڕی تا شتێکم بەبیرهاتەوە

"ئەوە .. ڕێژنە" ئەوەم وت و چاوم لەسەر ڕێگا لانەدا

"همهم" ڕێژنە ئەوەی وت و بەردەوام بوو لە گرتنی کلکێکم

"لەبیرمکرد بپرسم ... تۆ تەمەنت چەندە" ئەوەم وت و لە ڕۆیشتن بەردەوام بووین

"ئۆۆ... من تەمەنم شەش ساڵە ...ئێێێ ئەی تۆ تەمەنت چەندە" ڕێژنە ئەوەی وت و برۆیەکی بەرز کردەوە


ئەو پرسیارەی ڕێژنە وای لێکردم لە ڕۆیشتن بوەستم و کەمێک بشڵەژێم و ئارەقەیەکی سارد لە ڕوخسارم بێتە خوارەوە

"ئاا بە نەفرەت بێت .. دەبێت هەموو جارێک پرسیارێک بکات و بمکاتە باروودۆخێکی ناخۆشەوە .. ئێستاش ئەو لە تەمەنم دەپرسێت... چی پێبڵێم .. دەی کوڕە تەنها تەمەنێکی درۆینەی پێدەڵێم .. خۆ ڕاستیەکەی پێناڵێم"

ئەوەم لە مێشکی خۆم دا وت

"ئا من تەمەنم دە ساڵە" ئەوەم وت و زەردەخەنەیەکی درۆینەم کرد

پاش تێپەڕینی خولەکێک لە ڕۆیشتن و چەند جارێک وەستان توانیم کۆشکەکەی ڕێژنە ببینم

"ئاا ڕێژنە دەتوانم قەڵاکە ببینم..... تۆ لە نزیکی قەڵاکە دادەنێم و خۆت بەرەوە پێشەوە بڕۆ" ئەوەم بە ڕێژنە وت هەنگاوەکانم کەمێک خێراکرد

"بۆچی تۆش نایەیتە ناو قەڵاکە دەتوانی ببیتە میوانم .. وەک سوپاسێک کە منت گەیاندەوە ماڵەوە" ڕێژنە ئەوەی بە زەردەخەنەیەکەوە وت

"خۆزگە دەمتوانی بچمە ناو قەڵاکە بەڵام ناتوانم من دزێکی داواکراوم ئەگەر پاسەوانێک بم بینێت دەمناسێتەوە و یەکسەر دەزگیرم دەکەن"

ئەوەم لە مێشکی خۆم دا وت

"ئئێئ ... حەزدەکەم بەڵام بۆ ئێستا کارم هەیە با بۆ جارێکی تربێت" ئەوەم بە ڕێژنە وت

The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔Donde viven las historias. Descúbrelo ahora