PART SIX

118 23 0
                                    

"ئۆوو ... باشە مادام با بۆ جارێکی تربێت" ڕێژنە ئەوەی بە زەردەخەنەیەکەوەی خەمباراوی وت 

کاتێک گەیشتینە نزیکی قەڵاکە لە ڕۆیشتن وەستام و ڕووم کردە ڕێژنە و وتم


"باشە ئێمە لێرەین ئێستا دەتوانی کلکم بەردەیت و بۆخۆت بڕۆیت ... تەنها بەرەو پێشەوە بڕۆ و یەکێک لە سەربازەکان تۆ دەبینێت و دەتباتە ژوورەوە... وە... پێشیان مەڵێ کە من تۆم گەیاندۆتەوە قەڵاکە" ئەوەم وت

"بۆچی پێیان نەڵێم" ڕێژنە ئەمەی وت بە ڕووخسارێکی سەرسوڕماو

"تەنها پێیان مەڵێ باشە حەزناکەم بزانن کە من تۆم گەیاندۆتەوە قەڵاکە" ئەوەم وت و ڕێژنە سەری بەشێوەی باشە جووڵاند و کلکمی بەردا و دەستی کرد بە ڕۆیشتن بەرەو پێشەوە

پاش ئەوەی ڕێژنە دوو سێ هەنگاوی بەرو پێشەوەی برد وەستا و ڕووی کردە من و وتی

"سوپاس کوڕاما کە منت گەیاندەوە ماڵەوە...ئئێئ... دەتوانیت کەمێک بێیتە پێشەوە" ڕێژنە ئەوەی وت لەسەر گژو و گیا نەرمەکە دانیشت و دەستەکانی کردەوە و بەرەو ڕوومی درێژکرد

هیچ شتێکم نەوت تەنها نزیکی کەوتمەوە تائەوکاتەی بەدەستەکانی ڕووخسارمی گرت و خۆی لێم نزیک کردەوە لەناکاو هەستم بە لێوەکانی کرد کە نیوچەوانمی ماچ دەکرد.. ئەو ڕەفتارەی منی توشی شۆک کرد و چاوەکانم زیاتر کرانەوە..  ئێستا دڵنیام کە ڕوخسارم وەکو تەماتە سوور بووەتەوە ... لەژیانم دا هیچ کەسێک منی ماچ نەکردوە تەنانەت سوپاسیشی نەکردووم گەر یارمەتیشم دابا

پاش ئەوە هەستم بە لێوەکانی ڕێژنە کرد کە نیچاوانمی جێهێشت و ڕووخساری لێم دوور خستەوە و هەڵسایەوە سەرقاچەکانی بەرەو ڕووی قەڵاکە ڕۆیشت تا ئەوکاتەی بینیم یەکێک لە سەربازەکان ئەوی بینی بەرەو ڕووی ڕایکرد و لە باوشیگرت و بردیەوە ناو قەڵاکە و بەڵام ڕێژنە پێش ئەوەی بڕواتە قەڵاکە لە پێش دەرگا گەورەکە ڕاوەستا و ڕووی بۆلای من سوڕاند و دەستێکی بەرزکردەوە و خوداحافیزی لەگەڵ کردم و پاشان لەگەڵ سەربازەکە لە دەرگا گەورەکە چوونە ژوورەوە و ئەو ڕەفتارەی ڕێژنە وای لێکردم لە خەیاڵەکانمدا نوقم بم

"ئەوە یەکەم جارە کچێک ماچم بکات و سوپاسیشم بکات"

بەڵام یەکسەر سەرم بە خێرای بەلای ڕاست و چەپدا سوڕاند

"ئیهئ.... ئەوە چی دەڵێم.... واباشە لێرە بڕۆم تا نەیان بینیوم"

ئەوەم وت و دەستم بەڕۆیشتن کرد بەناو دارستانەکە و لە قەڵاکە دوور کەوتمەوە تا گەیشتمەوە قەڵاکەی خۆم شێوەی خۆمم گۆڕیەوە بۆ ئەهریمەنێکی مرۆڤ و چوومە ژوورەوە

"سەرۆک گوێت لێبوە دەڵێن خێزانێکی شاهانە لەم ناوچەیە نزیکن و خاوەنی گەوهەر و زێڕێکی زۆرن پێت چۆنە بڕۆین و دزیان لێ بکەین" پیاوە دەستە ڕاستەکەم یۆمی ئەمەی بە پێکەنینەوە وت

بەڵام گرینگیم بەقسەکانی نەدا و بەلای دا تێپەڕبووم و تا چوومە ژوورەکەی خۆم ... دەرگاکەم داخستوو و لەسەر جێگاکەم پاڵکەوتم و دەستەکانم لە ژێر سەرم داناو سەیری سەقفەکەم دەکرد ... لەخەیاڵەکانمدا نوقوم بووم و تاکەشت کە دەهاتە ناو مێشکم ڕێژنە بوو و وە ئەو کردارەی کە ئەمڕۆ کردی تەنانەت بە بەبیرهاتنەوە ئەو و قسەکردنم لەگەڵی و پێکەنینەکەی منی دڵخۆش دەکردو وای لێ دەکردم بەدڵ زەردەخەنە بکەم و خۆزگەم دەخواست جارێکیتر بیبینمەوە

"هیوادارم جارێکیتر بیبینمەوە"

ئەوەم وت و چاوەکانم داخست و کەوتمە خەوێکی قوڵ

The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔Donde viven las historias. Descúbrelo ahora