Part:- 14

486 141 120
                                    


مردووە زیندوەکان

تەنیا یەک ھۆکار ھەیە وام لێ بکات تۆم نەوێت،
ژیانێکی ئاسوودە لەگەڵ کەسێکی تر و دۆزەخێکی پڕ فرمێسکی باوەشی تۆ..











▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎

یۆلاندا ھەستی بە شتێکی سەیر کرد، ئاوڕی یایەوە بۆ دواوە بەڵام کەسی لێ نەبوو تەنھا چەند دارێک نەبێت ئەجوڵایەوە..


ھەر زوو زانی کەسێک چاودێریان ئەکات..
جۆنگکوکی لەگەڵ خۆی ھەڵساند و بۆلای تایھیۆنگ و جیمین ڕۆشتن..

نزیک بونەوە لێیان..
ھەر ئەوەندەی چاوی جۆنگکوک کەوتە سەر تایھیۆنگ خێرا ڕای کرد بۆلای و توند لێیا..
"چۆن ئەتوانی ڕاکەیت و بەجێم بھێڵیت هااا؟!!
چۆن؟!! چۆن؟!!"

تایھیۆنگ شۆک ببوو..
"ببوورە، ببوورە.. "

جۆنگکوک بەردەوام لێی ئەیا و یۆلانداش ھەوڵی ئەیا لێکیان جیابکاتەوە..
جیمینیش تەنھا سەیری ئەکردن..

یۆلاندا:"بەسە بۆستە، جۆنگکوک بەسە تکایە بۆستە.. "

تایھیۆنگ جۆنگکوکی لەخۆی دوورخستەوە و گریا..
"من چیم بکردایە؟ ئەوان خەریک بوو تۆ قوت بدەن.. "

جۆنگکوک:"پاڵم پێوە نایت تا خێرا ڕابکەیت و یارمەتیم بەیت، نەک بەجێم بێڵی.. "

تایھیۆنگ زیاتر گریا..
"ببوورە، ببوورە من.. من تسابووم،
زۆر ترسام.. ببوورە.."

جۆنگکوک:"نەفرەت لە تۆش و ھاوڕێیەتیەکەت.. "

یۆلاندا:"تەواو بەسی کەن، ھێمن باوە جۆنگکوک، باودۆخی ئێستامان خراپە.. "

جیمین:"جۆنگکوک خەریک بوو بمرێت بەھۆی تایھیۆنگەوە.. "

یۆلاندا:"ئەوە گرنگە کە ئێمە زیندووین.. "

جیمین توند قۆڵی یومی گرت..
"ئەمەوێت بەتەنھا قسەت لەگەڵ بکەم.. "

دوور لە تایھیۆنگ و جۆنگکوک بردی..
"یۆلاندا ئەوە تۆ چیت بەسەر ھاتووە؟!"

یۆلاندا:"نەخێر بەڵکو کێشەی تۆ چیە؟! بۆچی ئەتەوێت بەشەڕیان بەیت؟!! "

جیمین:"تۆ پێش ئەوەی بێیتە نەخۆشخانەکە تایھیۆنگ بینیوە وایە؟"

یۆلاندا:"بەڵێ، ئەوکاتەی بەدوای جۆنگکوک گەڕام دۆزیمەوە.. "

جیمین:"بەڕێکەوتیش ئێوە بەتەنھا بوون؟"

یۆلاندا بە سەرسوڕمانەوە سەرنجی یا..
دواتر ڕێک سەیری چاوی کرد..
"ئەتەوێت بڵێی چی جیمین؟"

جیمین:"ئەم ھەمووە خۆشەویستی و گرنگی پێدانە چیە بەرامبەری ھا؟! لەوانەبێت شتێک لە نێوانتان ڕویابێت.. "

720 𝙊'𝘊𝘭𝘰𝘤𝘬 //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang