Rezhna pov
~~~~~~~~~~کاتێک لوسیفەر ئەمەی وت لەخەیاڵەکانم دا پچڕام و ڕووم بۆ لای ئەو جوڵاند و خەمباری تەواوی لەشمی داپۆشی چونکە کاتێک ئەو قسەیەی کرد دەمتوانی ئازار و خەمباری لە دەنگیدا بەدیبکەم ...لە ڕۆیشتن وەستام و لاشەم بەرەوە ڕووی سوڕاند و ئەوم لە باوشگرت
"بمبورە من ئەوکات زۆر توڕەبووم لە دایکم و بیرم نەکردەوە بۆیە ڕامکرد تکایە .. بمبورە" ئەوەم وت و بەردەوام بووم لە لەباوشگرتنیلوسیفەر بەم کارەی ڕێژنە زەردەخەنەیەکی کرد کە خەمباریەکەی کەمێک لەبیرکردوو و باوشەکەی گەڕاندەوە
"بووراوی ڕێژنە بەڵام دەبێت بەڵێنم پێبدەیت کە جارێکی تر وانەکەیت باشە" لوسیفەر ئەمەی بە ئارامی و چاوی داخراوەوە وت و بەردەوام بوو لە لەباوشگرتنم"باشە بەڵێن بێت" ئەوەم وت و لە لەباوشگرتنی لوسیفەر بەردەوام بووم
Lucifer pov
~~~~~~~~~~پاش ئەوەی ڕێژنە ئەمەی وت دەستمان کردەوە بە ڕۆیشتن بەرەو ژووری شاژن کە دڵنیا بووم کە ئەویان بردوە بۆ ژوورەکەی پاش ئەوەی ئێما وتی کە دەچوو بۆ ئەوەی بانگی پزیشکی شاهانە بکات و دڵنیاش بووم کە پاشاش ئێستا لەوێیە لە ڕێگادا کە دەڕۆیشتین ئێما منی بینی و کاتێکیش کە ڕێژنەی لەلام بینی ڕووخساری گەشایەوە و بەرەو ڕوومان ڕایکرد و ڕێژنەی لەباوشگرت و پاشان کە ڕێژنەی لە لەباوشەکە کردەوە و هەڵساوە و ڕووی کردە من و و لێی پرسیم
"چۆن خاتوو ڕێژنەت دۆزیەوە؟
"ئەوکاتەی ویستم بڕۆمە ناو دارستانەکە ئەوم بینی لە بەشی ڕاستی دارستانەکە هاتە دەرەوە و منیش هێنامەوە ژوورەوە"
ئەوەم بە ئێما وت و ئەویش سەری بەشێوەی تێگەیشتن جووڵاند و وتی
"باشە ئێستا من دەڕۆم بۆ چێشتخانەکە و تۆش خاتوو ڕێژنە ببە لای شاژن .. ئەو لە ژوورەکەیەتی لەگەڵ پاشا"
"دەزانم منیش خاتوو ڕێژنەم بۆلای ئەوان دەبرد" ئەوەم وت بە ڕووخسارێکی ئاسایی
"باشە.......خۆشحاڵم کە سەلامەتی خاتوو ڕێژنە" ئێما ئەمەی وت و دەستی بەڕۆیشتن کرد
بەڵام پێش ئەوەی ئێما بڕوات ئەوم وەستاند و پێم وت
"ئێما کە گەیشتیتە چێشتخانەکە کەسێک بنێرە با بە سەربازەکان بڵێت کە خاتوو ڕێژنە دۆزراوەتەوە و بە زووترین کات بگەڕێنەوە بۆ کۆشکەکە" ئەوەم وت و ئێماش سەری بە شێوەی باشە جووڵاند و دەستی کردەوە بە ڕۆیشتن
پاش ئەوەی ئێما ڕۆیشت من و ڕێژنە دەستمان کردەوە بەڕۆیشتن بەرەو ژووری شاژن ....لە ڕێگا کە دەڕۆیشتین شتێکم بیرهاتەوە و بۆیە ڕووم کردە ڕێژنە و وتم
"ڕێژنە تۆ خوداحافیزیت لە کێ کرد لە پێش دەرگا گەورەکە؟
"ئۆۆ.. تەنها هاوڕێیەکم کە یارمەتی دام و منی هێنایەوە قەڵاکە" ڕێژنە ئەمەی وت و زەردەخەنەیەکی کرد
"بەڕاست ... دەتوانی پێم بڵێیت ئەو هاوڕێیەت کێیە" ئەوەم وت بە زەردەخەنەیەکەوە
"بمبوورە لوسیفەر بەڵام ناتوانم پێتی بڵێم ئەوە نهێنیەکە" ڕێژنە ئەوەی وت و لە زەردەخەنە کردن بەردەوام بوو
ئەوە وەڵامەی ڕێژنەم کەمێک لا سەیربوو بەڵام نەشم دەویست زۆری لێبکەم بۆیە زۆر گرینگیم پێنەداو و کەمێکیش دڵخۆش بووم کە هاوڕێیەکی یارمەتی داوە
.
.
پاش چەند دەقەیەکی تر لە ڕۆیشتن گەیشتینە ژووری شاژن و لەبەر دەرگاکە ڕاوەستام و ڕووم کردە ڕێژنە و وتم"گەیشتینە ژووری شاژن... تۆ...ئامادەیت بچیتە ژوورەوە؟
ئەوەم کەمێک شڵەژانەوە وت و بەدەستێکم پشتەوەی سەرم خوراند ... دەمزانی ڕێژنە ئێستا لە کێشەدایە و دەشترسێت بەڵام هیچی نەوتو سەری بەشێوەی بەڵێ جوڵاند..... کاتێک وەڵامی ڕێژنەم وەرگرت هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و سێجار لە لەدەرگامدا
"وەرە ژوورەوە" پاشا لە دواوەی دەرگاکە وتی
دەرگاکەم کردەوە و ڕێژنەم بردە ژورەوە کاتێک پاشا ڕووی بۆ ئێمە وەرگێڕا و ڕێژنەی بینی لەسەر کورسیەکەی هەڵساوە کە لە نزیکی جێگای شاژن بوو کە شاژن تیایدا پاڵکەوتبوو و خەوتبوو بەرو ڕووی ڕێژنە هات ئەوی لەباوش گرت و هەندێک قسەی لەگەڵ کرد و پاشان هەڵسایەوە و ڕووی کردە من و پرسیاری لێکردم کە ئەوم لە کوێ دۆزیەوە و منیش ئەوەی ڕوویدا پێم وت و ئەویش سەری بەشێوەی تێگەیشتن جووڵاند و وتی
"تێگەیشتم .. سوپاس کە کچەکەمت دۆزیەوە و هێناتەوە ماڵەوە... بۆ ئەم کارەت خەڵاتێکی گەورەت پێ دەدەم" پاشا ئەمەی وت بە ڕووخسارێکی جدی
"سوپاست دەکەم پاشا ئەوە لە گەورەی خۆتە بەڵام من هیچ خەڵاتێکم ناوێت... ئەوە ئەرکی من بوو" ئەوەم وت بە زەردەخەنەیەکەوە و پاشاش سەری بەشێوەی باشە جوڵاندوو وتی
"باشە.. ئەگەر ئەمە خواستی خۆت بێت ئەوا من ڕێزی لێدەگرم دووبارە سوپاس" پاشا ئەوەی وت و دەستی چەپی لەسەر شانی ڕاستم دانا
"شایەنی نیە گەورەم ئەگەر ئێستاش هیچ داواکاریەکتان نیە من دەبێت بڕۆم و بگەڕێمەوە سەر کارەکەم" ئەوەم وت بە زەردەخەنەیەکەوە
"هیچ داواکاریەکیترم نیە دەتوانی بڕۆیت" پاشا ئەوەی وت و دەستی لەسەر شانم لادا
پاش ئەوەی پاشا ئەمەوی وت ڕووم بۆ لای ڕێژنە سووڕاند و بە زەردەخەنەیەکەوە وتم
"خوداحافیز خاتوو ڕێژنە"
"خوداحافیز لوسیفەر" ڕێژنە ئەمەی وت بە زەردەخەنەیەکەوە و دەستی بە شێوەی خوداحافیزی بەرزکردەوە
کە ڕێژنە ئەمەی وت زەردەخەنەیەکم کرد و ڕووم کردەوە پاشا و سڵاوێکی سەربازیم کردوو لە ژوورەکە چوومە دەرەوە و دەرگاکەم لەگەڵ خۆم داخست و دەستم بەڕۆیشتن کرد بۆشوێنی پاسەوانیکردنم
VOUS LISEZ
The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔
Roman d'amourلە شانشینێکی دوور پاشا و شاژنێک دوای 2 ساڵ دەبنە خاوەنی منداڵێکی کچ کە ناویان لێنا (ڕێژنە) بەڵام ئەوەی پاشا و شاژنی هەراسان کردوە کە ئەوەیە کە (ڕێژنە) نابینایە هەر ئەمەش بوو کە پاشا و شاژنی هەراسان کردبوو لەوەی ئاخۆ کچەکەیان چۆن دەژێت و لەداهاتوودا...