Rezhna pov
~~~~~~~~~~پاش ئەوەی لوسیفەر وتی کە گەیشتینە ژووری دایکم کەمێک ترس لەشمی داپۆشی و بیرم دەکردەوە
"دڵنیام باوکم ئێستا زۆر توڕەیە لێم و دایکیشم زۆر دڵی لێم تەنگبووە"
ئەوەم لەمێشکی خۆمدا وت و بەڵام خۆمم ئارام کردەوە و سەرم بەشێوەی باشە بۆ لوسیفەر جوڵاند... کاتێک لوسیفەر لەدەرگای داو و گوێم لە دەنگی باوکم بوو کە وتی وەرە ژوورەوە دڵم بە خێرای لێی دەدا و لوسیفەر دەرگاکەی کردەوە و منی بردە ژوورەوە دواتر گوێم لە دەنگی هەنگاوی پێ بوو کە بەرەو ڕووم دەهات و لەناکاو هەستم بە کەسێک کرد کە منی لەباوشگرت کە قسەی کرد دەنگیم ناسیەوە کە باوکم بوو و وتی
"ڕێژنە تۆ گەڕایتەوە و سەلامەتیشی سوپاس بۆ خودا"
هیچ شتێکم نەوتو و باوشەکەی باوکمم گەڕاندەوە و پاش چەند دەقەیەک باوکم دەستەکانی کردە سەرشانم و بە دەنگێکی نیگەرانیەوە وتی
"ڕێژنە تۆ ئێمەت زۆر ترساند .. بۆچی ڕاتکرد .. نەتدەزانی کە ئەوکارەی ئەمڕۆ کردت زۆر ترسناکبوو چی ئەگەر ئازارت پێگەیشتبا ئەوکاتە من و دایکت چیمان بکردایە ئەگەر تۆ شتێکی خراپت بەسەردا هاتبا"
کاتێک باوکم ئەمەی وت سەرم بۆ زەویکە خوارکردەوە و دەمتوانی هەستی نیگەرانی لەدەنگی دا بەدی بکەم کە ئەمە وای کرد خەمباربم کە زانیم خێزانەکەم چەندە نیگەران کردوە بۆیە هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و وتم
"داوای لێبوردن دەکەم من ئەوکاتە زۆر توڕە بووم و بەباشی بیرم نەدەکردەوە""هێهه .. بوراوی بەڵام دەبێت بەڵێنم پێ بدەیت کە جارێکی تر کاری واناکەیت .. بەڕاستی ئێمەت خستە بارو دوخێکی سەختەوە بەتایبەتی دایکت" باوکم ئەمەی وت
"باشە بەڵێن بێت" ئەوەم وت و سەرم بەرزکردەوە... بەڵام لەهەمان کاتیشدا کەمێک بێزاربووم کە ئەمڕۆ بۆ چەندین جار بەڵێنمدا بەڵام نیشانم نەدا
باوکم بەو قسەیەم کەمێک ئارامبویەوە و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و زەردەخەنەیەکی کرد.. پاشان نیوچاوانمی ماچ کردوو و دەستەکانی لەسەرشانم لادا و هەڵساوە و دەستی بە قسەکردن کرد لەگەڵ لوسیفەر کە نەمدەزانی چی دەڵێن و لەخەیاڵەکانمدا نوقومبووم..... کە لەناکاو لوسیفەر منی لە خەیاڵەکانمدا پچڕاند بە خوداحافیزی لێکردم و منیش خوداحافیزیەکەیم بە زەردەخەنەیەک گەڕاندەوە و دەستێکیش بەرزکردەوە ... کە گوێم لە دەنگی دەرگاکەبوو داخرا باوکم ڕووی کردە من و دەستێکی گرتم و منی بردە نزیکی جێگاکەی دایکم کە تیایدا خەوتبوو و منی هەڵگرت و لە بەشی کۆتای جێگاکەی دانام و خۆشی لەسەر کورسیەکە دانیشت و ڕووی کردە من و وتی
KAMU SEDANG MEMBACA
The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔
Romansaلە شانشینێکی دوور پاشا و شاژنێک دوای 2 ساڵ دەبنە خاوەنی منداڵێکی کچ کە ناویان لێنا (ڕێژنە) بەڵام ئەوەی پاشا و شاژنی هەراسان کردوە کە ئەوەیە کە (ڕێژنە) نابینایە هەر ئەمەش بوو کە پاشا و شاژنی هەراسان کردبوو لەوەی ئاخۆ کچەکەیان چۆن دەژێت و لەداهاتوودا...