"هئئهه... من دامنابوو کە سزاد بدەم بۆ ئەم کارەی کە ئەمڕۆ کردت"
بەو قسەیەی باوکم لە شوێنی خۆم ڕەق بووم و ئارەقەیەکی سارد لە ڕووخسارم هاتەخوارەوە سەرم نزم کردەوە
"ئااااائ.. ئێستا دەبێت سزاکەم چیبێت ..ئایە هیچ شیرینیەکم پێنادرێت بۆ هەفتەیەک یان دەبێت لە ژوورەکەم بمێنمەوە و نێمە دەرەوە"ئەوەم لە مێشکی خۆمدا وت و دەستم بە شڵەژان کرد
"بەڵام بە مەرجێک ئەو سزایەت لەسەر لادەبەم ئەگەر بەڵێنێکم پێبدەیت" باوکم ئەمەی وت
"چ بەڵێنێک؟ سەرم بەرزکردەوە و ئەوەم وت و برۆی لای چەپم بەرزکردەوە و برۆی لای ڕاستیشم نزم کردەوە
Third person pov
~~~~~~~~~~~~~~~کاتێک ڕێژنە ئەمەی وت کلارد لەسەر کورسیەکەی هەڵساوە و بەرەو ڕووی ڕێژنە ڕۆیشت و دەستەکانی لەسەر شانەکانی ڕێژنە داناو و خۆی نزم کردەوە و وتی
"بەڵێنم پێبدە هەرکاتێک شتێک دڵتەنگی کردیت بێیت و بە من و دایکتی بڵێیت.. نامەوێت دڵتەنگیەکەت هەڵبگریت و ئازاربکێشیت .. تەنها ئەو بەڵێنەم پێبدە"
ڕێژنە بەو قسانەی باوکی سەرسام بوو و برۆکانی بەرزکردەوە بەڵام لە هەمان کاتیشدا دڵخۆش بوو .. ئەو هەموو کاتێک وا بیری دەکردەوە کە باوکی خۆشیناوێت بەڵام ئێستا بۆی دەرکەوت کە هەڵەبوو بۆیە هەناسەیەکی ئاسوودەی هەڵمژی و بە زەردەخەنەیەکەوە وتی
"باشە بەڵێن بێت باوکە هەرکاتێک شتێک دڵتەنگی کردم یەکسەر دێم بۆلای تۆ و دایکم"
کلارد بەو وەڵامەی ڕێژنە دڵخۆش بوو و ڕووخساری لە ڕێژنە نزیک کردەوە و نیوچەوانی ماچ کرد و دواتر دەستەکانی لەسەر شانەکانی ڕێژنەی لابردوو و ئەوی لەباوشگرت و ڕێژنەش باوشەکەی گەڕاندەوە .. کاتێک لە باوشەکە بوونەوە کلارد لە ڕێژنە دوورکەوتەوە و لەسەر کورسیەکەی دانیشتەوە و وتی
"ئۆۆ بیرم هاتەوە... ڕێژنە لوسیفەر وتی هاوڕێیەکت یارمەتی داوی و تۆی گەیاندۆتەوە قەڵاکە ئەوە ڕاستە؟
"بەڵێ ڕاستە" ڕێژنە ئەوەی وت بە زەردەخەنەیەکەوە
"ئۆ .کەواتە ڕاستە... باشە دەتوانی ناوی ئەو هاوڕێیەتم پێبڵێیت دەمەوێت سوپاسی بکەم" کلارد ئەوەی وت و دەستێکیشی لەسەر چەناگەی دانابوو
ڕێژنە ویستی ناوی هاوڕێکەی پێبڵێت بەڵام یەکسەر بیری کەوتەوە کە بەڵێنی بە کوڕاما دابوو کە لەلای خێزانەکەی ئاشکرای نەکات ... بۆیە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و وتی
"ببورە باوکە ناتوانم پێتی بڵێم ئەو کێیە"
"بۆچی ناتوانیت؟ کلارد ئەوەی وت بە ڕوخسارێکی پرسیار"لەبەر ئەوەی ئەو داوای لێکردم کە بە کەس نەڵێم ئەو کێیە بۆیە" ڕێژنە ئەوەی وت بە ڕووخسارێکی سادە
کلارد بەو وەڵامەی ڕێژنە کەمێک سەریسوڕما و برۆیەکی بەرزکردەوە.. دەیویست پرسیاری زیاتری لێبکات کە لەبەرچی هاوڕێکەی نایەوێت کەس بزانێت کە ئەو کێیە.. بەڵام دەشیزانی گەر زۆریش لە ڕێژنە بکات پێی ناڵێت .. بۆیە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و وتی"باشە .. ئەگەر ئەمە خواستی هاوڕێکەت بێت ئەوا من ڕێزی لێدەگرم . وە ئەگەر جارێکی تر قسەت لەگەڵی کردەوە دەمەوێت سوپاسی منی پێبگەیەنیت"
ڕێژنە بەو قسەیەی باوکی دڵخۆش بوو و زەردەخەنەیکی کرد.. ئەوکاتەی ویستی وەڵامی باوکی بداتەوە دەنگی کەسێک سەرنجی هەردووکیانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا
"سوپاسی منیشی پێبگەیەنە" ستاڕڵا ئەوەی وت و سەری لەسەر سەرینەکەی بەرز کردەوە و دانیشت و ڕوویکردە ڕێژنە و کلارد
"دایکە تۆ بەئاگایت"
ڕێژنە ئەوەی وت و بەرەو ڕووی دایکی ڕۆیشت .. ستاڕڵا دەستەکانی بۆ ڕێژنە کردەوە و کە ڕێژنە لێی نزیک بویەوە کەمەری ئەوی گرت و لە خۆی نزیک کردەوە و ئەوی لەباوش گرت و ماچی ڕوومەتەکانی کرد .. ڕێژنە بەو کارەی دایکی ڕوومەتەکانی کەمێك سووربونەوە و دەستی بە پێکەنین کرد"چەند دەبێت بەئاگایت؟ کلارد ئەمەی وت و خۆی لە ئەوان نزیک کردەوە و دانیشت
"لەوکاتەوەی ئەو دوانەتان دەستان بە گفتوگۆ کردبوو" ستاڕڵا ئەوەی بە زەردەخەنەیەکەوە وت و ڕێژنەی لە لای ڕاستی داناو و لەباوشگرتنی بەردەوام بوو
دواتر ڕێژنە سەری بەرەو ڕووی دایکی بەرز کردەو و بە ڕووخسارێکی خەمبارای وتی
"دایکە .. بۆ ئەو دەمەقاڵێیەی ئەمڕۆ داوای لێبوردن دەکەم .. تکایە بمبورە"
ستاڕڵا ڕووی بۆلای ڕێژنە سوڕاندوو و دەستی چەپی لەسەر ڕوومەتی ڕاستی داناو بە زەردەخەنەیەکەوە وتی
"بوراوی شیرینەکەم بەڵام جارێکیتر دووبارەی مەکەوە"ڕێژنە هیچی نەوتو و سەری بەشێوەی باشە جوڵاند .. ستاڕڵا زەردەخەنەیەکی بە چاوی داخراوەوە کردو نوچەوانی ڕێژنەی ماچ کرد و ئەوی لە لەباوشگرتەوە و ڕێژنەش باوشەکەی بە زەردەخەنەیەک گەڕاندەوە... کلارد بە بینینی ئەو دیمەنە زەردەخەنەیەکی کرد... بۆ چەند خولەکێک بەم شێوەیە تێپەڕی تا لەناکاو لە دەرگا درا و ئەوان سەرنجیان بۆ لای دەرگاکە برد
ESTÁS LEYENDO
The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔
Romanceلە شانشینێکی دوور پاشا و شاژنێک دوای 2 ساڵ دەبنە خاوەنی منداڵێکی کچ کە ناویان لێنا (ڕێژنە) بەڵام ئەوەی پاشا و شاژنی هەراسان کردوە کە ئەوەیە کە (ڕێژنە) نابینایە هەر ئەمەش بوو کە پاشا و شاژنی هەراسان کردبوو لەوەی ئاخۆ کچەکەیان چۆن دەژێت و لەداهاتوودا...