"نزیکی دارستانەکە! بەڵام ئەو شوێنە لەتۆ قەدەغەکراوە. بۆچی دەتەوێت بڕۆیت بۆ ئەوێ. چی ئەگەر باوکت پێی بزانێت. زۆر لێت توڕە دەبێت و لەمنیش توڕە دەبێت" ئێما ئەمەی بەسەرسامی و شۆکەوە وت و دەستی لەسەر سەرم لادا کەمێکیش شڵەژا
"ئێما ئارامبەوە. خەمت نەبێت مۆڵەتم لە باوکم وەرگرتوە کە بڕۆمە دەرەوە بێجگەلەوە ئەو داوای کردوە کە تۆ من ببەیتە دەرەوە و ئاگادارم بیت" ئەوەم بە زەردەخەنەیەکەوە وت و دەستەکانم بەرزکردەوە تا ئێما ئارامبکەمەوە
ئێما بەو قسەیەی ڕێژنە ئارامبۆوە و هەناسەیەکی ئاسودەی هەڵمژی
"زۆرباشە مادام باوکت ڕێگەی پێداوی دەتبەم .. بەڵام بۆچی دەتەوێت بڕۆیت بۆ ئەوێ؟ هۆکارێک هەیە؟ ئێما ئەمەی وت و برۆیەکی بەرزکردەوە
"ڕاستیەکەی بەڵێ . دەمەوێت هاوڕێکەم ببینمەوە بەواتایەکی تر دەمەوێت قسەی لەگەڵ بکەمەوە بۆیە" ئەمەم بە ئێما وت و بە دەستێکم پشتەوەی سەرم خوراند
"باشە.. دەتوانی پێم بڵێیت ئەو هاوڕێیەت کێیە؟ ئێما پرسی
"ئێما . ببورە ناتوانم پێتی بڵێم" ئەوەم بە ئێما وت و سەرم کەمێک نزمکردەوە
"بۆچی نا ؟ دەتوانی پێمی بڵێیت. بەڵێنت پێدەدەم لای کەس باسی ناکەم .بێجگەلەوە پێویستە لانیکەم بەکەسێک بڵێیت ئەوکێیە . چی ئەگەر توشی کێشەی کردی . یان ئازاری دای . ئەوکاتە چی دەکەیت" ئێما ئەمەی وت و دوو قسەکەی کۆتایی وەک ئاگاداریەک وت
ئەوقسەیەی ئێما وای کرد سەرم نزم بکەمەوە و لەبیرکردنەوەکانم نوقم بم
"چی ئەگەر ئێما ڕاست بکات . من کوڕاما بەتەواوەتی ناناسم تەنها کەمێک قسەم لەگەڵی کردوە و یارمەتی داوم . چی ئەگەر بەڕاستی بیەوێت ئازارم بدات . بەڵام ئەگەر بیویستبایە ئازارم بدات ئەوا هەر ئەوکاتەی کە چاوی بەمن کەوت ئازاری دەدام بەڵام نەیکرد . ئایە پێویست دەکات بە ئێما بڵێم ؟ .. بەڵام ئێما ڕاستدەکات .لانیکەم پێویستە کەسێک بزانێت کوڕاما کێیە . هەرنا چەند لە کێشە بەدووربم ئەوەندە بۆمن باشتردەبێت"
پاش ئەوەی دەمەقاڵێم لەگەڵ بیرکردنەوەکانم کرد لەکۆتایدا بڕیارم دا بە ئێما بڵێم . بۆیە هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و ڕووم بەرەو ئێما بڵند کرد و وتم
"باشە پێتی دەڵێم ئەو کێیە. بەڵام دەبێت بەڵێنم پێبدەیت بەکەسی نەڵێیت. باشە"
"باشە بەڵێن بێت" ئێما ئەمەی بە زەردەخەنەیەکەوە وت . لەهەمان کاتیشدا دڵخۆش بوو کە ڕێژنە پێی دەڵێت هاوڕێکەی کێیە لەبەر ئەوەی حەزی نەدەکرد ڕێژنە بکەوێتە ناوکێشەوە
"بەڵێنی پەنجە بچووکەکە" ئەمەم وت و پەنجە بچووکەکەی دەستی ڕاستم بەرزکردەوە بۆ ئێما
YOU ARE READING
The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔
Romanceلە شانشینێکی دوور پاشا و شاژنێک دوای 2 ساڵ دەبنە خاوەنی منداڵێکی کچ کە ناویان لێنا (ڕێژنە) بەڵام ئەوەی پاشا و شاژنی هەراسان کردوە کە ئەوەیە کە (ڕێژنە) نابینایە هەر ئەمەش بوو کە پاشا و شاژنی هەراسان کردبوو لەوەی ئاخۆ کچەکەیان چۆن دەژێت و لەداهاتوودا...