PART FOURTEEN

106 14 1
                                    

THE NEXT DAY
=~=~=~=~=~=~=~=

~~~~~~~~~|| کاتژمێر 3:27 ||~~~~~~~~~

لەگەڵ ئێما لە باخچەکەی دواوەی قەڵاکە پیاسەمان دەکرد و قسەمان دەکرد و پێدەکەنین و یاریمان دەکرد .. دوای ئەوەی لە یاریکردن بیزاربووم لەسەر گژوگیا نەرمەکە کە زۆربەی لایەکانی پڕبوون لەگوڵ

 دوای ئەوەی لە یاریکردن بیزاربووم لەسەر گژوگیا نەرمەکە کە زۆربەی لایەکانی پڕبوون لەگوڵ

Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.

. پاڵکەوتم و دەستەکانم لەژێر سەرم دانا هەناسەیەکی قوڵی ئاسودەیم هەڵمژی و دامەوە

گەرمی خۆر لەشمی داپۆشی بوو و جریوەی باڵندەکان وەک ئاوازێکبوون بۆ گوێچکەکانم . بایە فێنکەکەی بەهار لە لەشمی دەدا و یاری بە قژی پێشەوەم دەکرد و بۆنی گوڵەکان لوتمیان داگیرکردبوو

ئێماش هاتو لە تەنیشتم دانیشت پاشان گوێم لێبوو شتێکی دەکرد بەدەنگی کارەکەی وادەردەکەوت کە خەریکی لێکردنەوەی گوڵەکانە و شتێکی لێ دروست دەکات و لەهەمان کاتیشدا ڵۆڵەبای

~SONG OF THE SEA~

بەشێوەی مینگەمینگ دەوتەوە و دڵخۆش بوو.. ڵۆڵەباکەی ئێما تەواوی لەشمی ئارام کردەوە و زەردەخەنەیەکم کرد


"ئااااههه.. بەڕاستی زۆر حەزم لەو کەشەی بەهارانە" ئەوەم وت و دەستەکانم لەژێر سەرم لادا و بەرەو ئاسمان بەرزم کردەوە

"ئههههم . منیش . بەڕاستی کەشەکەی ئەمڕۆ زۆر خۆشە" ئێما ئەمەی بە پێکەنیەوە وت و لەکارەکەی بەردەوام بوو

کاتێک ئێما ئەمەی وت . لەسەر پشت هەڵسامەوە و دانیشتم و بەدەستەکانم لەسەر پێکانم داناو و ڕوومکردە ئێما

"بۆچی گوڵەکان لێدەکەیتەوە ئێما؟ خەریکی چیت؟ ئەوەم پرسی و برۆیەکم بەرزکردەوە

ئێما بەو قسەیەی ڕێژنە لەکارەکەی وەستاو و سەری بۆئەو بەرزکردەوە و بە سەرسوڕماوی لێی پرسی

"چۆنت زانی خەریکی لێکردنەوەی گوڵەکانم؟

"گوێم لەدەنگی گوڵەکانە کاتێک لێت دەکردەوە" ئەوەم بە ڕووخسارێکی ئاسای وت

The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔Onde histórias criam vida. Descubra agora