《مردووە زیندوەکان》
ئاوات بخوازە ھەرچ شتێک ترسناکە ھەر وەک خەیاڵ بمێنێتەوە،
بڕوابکە کەس ناتوانێ بەرەنگاری خەیاڵێکی ڕاستەقینە بێتەوە..▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎
*دەنگی ئامێرەکان*
⁰گەورەم!! ئەو چاوی کردەوە!!⁰"جۆنگکوک، جۆنگکوک"
⁰جۆنگکوک گوێت لێمانە؟!⁰
⁰⁰لە کۆتاییا بەھۆش خۆی ھاتەوە..⁰⁰
⁰ترپەکانی دڵی ئێستا ئاساییە⁰
"بیبەنە ژورێکی تر.."
~~~~~~~~~~~~~~~~
جۆنگکوک دوبارە چاوی کردەوە..
لە تەنیشتی تایھیۆنگ لەسەر کورسیەکە خەوتووە..
چاوی بە ژوورەکە گێڕا،
ھیچ کەسی لێ نیە جگە لەوان..کەمێک جوڵا و تایھیۆنگ خەبەری بۆوە..
زەردەخەنەی گەورەی کرد..
"ئەی گەمژە، لەکۆتاییا ھەڵسایت! 3 مانگ ئەبێت چاوەڕێتم.. "جۆنگکوک ماندوو دیارە..
"کوا یۆلاندا؟ چی لێ بەسەر ھاتووە؟"تایھیۆنگ:"یۆلاندا؟! یۆلاندا کێیە؟! پەرستارە؟؟"
جۆنگکوک:"بۆستە لە گاڵتە کردن لەگەڵم کیم تایھیۆنگ"
ھەناسەکانی خێرا بوون، چاوەکانی نائارامی پێوە دیارە..
ھەستەکات لە دونیایەکی ترە..تایھیۆنگ:"ھ.. ھێی! ھێمن بەوە ئێستا بانگی ئەکەم.."
ڕۆشتە درەوە و لەگەڵ خۆیا پەرستارێکی ھێنا.."ھەناسەی توند بووە، لە کەسێک ئەپرسێت ناوی یۆلاندایە، ئەو پەرستارە لێرە؟!"
پەرستار:"کێشە نیە، کەمێکی تر پزیشک ھۆسیوک یەت ھەمووشتێکتان پێ ئەڵێت.. "
ڕۆشتە دەرەوە..جۆنگکوک بە ترسەوە سەیری تایھیۆنگی کرد..
"ب.. بۆچی زیندووی؟!!"تایھیۆنگ:"ئەوە چیە ئەو پرسیارە؟! بۆچی ئەبێت بمرم؟!! چیە مێشکت لەدەست داوە؟!!!"
کەمێک توڕە بوو، دواتر ھێمن بۆوە..
"کێشە نیە.. توڕە نیم، ئەزانم تەنیا کاریگەری لەسەرت ماوە.."دایکی جۆنگکوک خێرا ھاتە ژوور و توند باوەشی لە کوڕەکەی یا..
"خوایە گیان سپاس بۆ تۆ، سپاس بۆ ئەوەی کوڕەکەمت پێ بەخشیمەوە.. "جۆنگکوک زۆر ترساوە،
ھەستەکانی تێکەڵاوبوون، نازانێت چی ڕوو ئەیات لە چاواردەوری..
YOU ARE READING
720 𝙊'𝘊𝘭𝘰𝘤𝘬 //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎
Mystery / Thrillerھەموومان بیرمان لەوە کردۆتەوە کە خەیاڵەکان ببنە ڕاستی چی ڕوو ئەیات.. بەڵام، ئەی ئەگەر بەڕاستی ببنە ڕاستی ئەتوانین ئەوە بکەین کە پلانمان بۆ دانابوو؟؟ ھەستت چۆن ئەبێت ئەگەر بۆت دەرکەوێت تۆ و ژمارەیەکی کەمی مرۆڤ تاکە ڕزگاربووەکانی ڕووداوێکی کوشندەن؟؟ ھ...