"مەبەستم ئەوەیە لەو کۆشکە چەندین کچی تری لێیە کە لوسیفەریان بەدڵە . ئەگەر تۆ هەستەکانت پێش وەختە دەرنەبڕی ئەوا ئەوان دەیکەن . ئەو قسەیەم وەک ئاگاداریەکە بۆت"
ئێما بەو قسەیەی ڕێژنە سەری کەمێک نزم کردەوە و لەبیرکردنەوەکانی نوقومبوو
"ڕێژنە ڕاست دەکات . چەندین کچی تر هەیە کە لوسیفەریان بەدڵە . باشە ئێستا چی بکەم 😥"
بەڵام یەکسەر لە لەبیرکردنەوەکانی دەرچوو و سەری بەرز کردەوە و سەیری ڕێژنەی کرد
"باشە بەڕای تۆ من پێویستە چی بکەم؟ ئێما ئەمەی کەمێک بەنیگەرانیەوە وت
"گەر ڕایی منت دەوێت لە شوێنێک بەتەنها قسەی لەگەڵ بکەو و هەستەکانتی بۆ دەرببڕە . دڵنیام بۆتی دەگەڕێنێتوە" ڕێژنە ئەمەی وت و ڕووخساری لەسەر ناولەپی دەستەکانی دانا
"زۆر باشە وادەکەم" ئێما ئەمەی وت و بۆ چەند دەقەیەک وەستا "ب-بەڵام ئێستا نا"
"باشە بە ئارەزووی خۆت بکە"
ڕێژنە ئەمەی بە ئاسایی وت و چاوەکانی داخست . هەر ئەوکاتەی کە قسەکانیان تەواو کرد . لوسیفەر بە سێنیەکی کە دوو گڵاسی شەربەتی پرتەقاڵی هەڵگرتبوو گەڕایەوە
"فەرموو ئێما . ئەوەش ئەو شەربەتەی کە داوات کردبوو" لوسیفەر ئەمەی بە زەردەخەنەیەکەوە وت و کەمێکێ خۆی نزم کردوە بۆ ئاستی ئەوان
"س-سوپاس" ئێما ئەمەی کەمێک بەشەرمەوە وت دەستەکانی بۆ شەربەتەکە دڕێژکرد
لەلایەکی تریش ڕێژنە بەدەستێکی دەمی گرتبوو و ڕێگری دەکرد لە پێکەنینی کاتێک گوێی لێبوو ئێما زمانی گیرا کاتێک لوسیفەری بینی
ئێما شەربەتەکانی لە لوسیفەر وەرگرت و دانیەکی خستە ناو دەستی ڕێژنە
"سوپاس" ڕێژنە ئەمەی بە زەردەخەنەیەکەوەی چاوی داخراوەوە 😄 وت و دەستی بە خواردنەوەی شەربەتەکەی کرد
~~~~~~~~~||کاتژمێر 3:52||~~~~~~~~~
ئێما یارمەتی ڕێژنەی دەدا لە گۆڕینی جلەکانی و جلێکی ڕەنگی شیری کە خەتی سووری پێوەبوو لەبەری ڕێژنە کرد و قژی بۆ شانەکردوو و نیوەی سەرەوەی قژی بۆکرد بە کەزی و ئەوانی تری بەرداوە سەر شانەکەنی و ئەو تانجە گوڵینەشی لەسەر کرد کە بۆی دروست کردبوو و لەگەڵ پێڵای سوور
VOCÊ ESTÁ LENDO
The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔
Romanceلە شانشینێکی دوور پاشا و شاژنێک دوای 2 ساڵ دەبنە خاوەنی منداڵێکی کچ کە ناویان لێنا (ڕێژنە) بەڵام ئەوەی پاشا و شاژنی هەراسان کردوە کە ئەوەیە کە (ڕێژنە) نابینایە هەر ئەمەش بوو کە پاشا و شاژنی هەراسان کردبوو لەوەی ئاخۆ کچەکەیان چۆن دەژێت و لەداهاتوودا...