Third person pov
~~~~~~~~~~~~~~~ڕێژنە لە دەرگا گەورەکەی قەڵاکە لە لایەک راوەستا بوو چاوەڕێی ئێما دەکرد کە بگەڕێتەوە پاش ئەوەی داوای شتێکی لێکرد کە بۆ بێنێت .
پاش چەند دەقەیەک ئێما بە ڕاکردن گەڕایەوە و قوتوەکی چوارگۆشەی نیمچە سەوزی بە دەستەکانی گرتبوو
"گەڕامەوە" ئێما ئەمەی کەمێک بە دەنگی بەرز وت و لە پێشی ڕێژنە ڕاوەستاو و هەوڵی دەدا هەناسەدانی جێگیربکاتڕێژنە کە گوێی لە دەنگی ئێما بوو ئاوڕی داوەو و بە زەردەخەنەیەکی کرد
"لەکۆتای دا. ئەوەت هێنا کە داوام کردبوو؟ ڕێژنە ئەمەی وت و سەری بۆ ئێما بەرز کردەوە
"بەڵێ . ئەوەتا" ئێما ئەمەی وت و قوتوەکەی خستەناو دەستی ڕێژنەوە
"زۆر سوپاس" ڕێژنە ئەمەی بە دڵخۆشیەوە وت
"شایەنەی نیە . ئێستاش با بڕۆین" ئێما ئەمەی بە زەردەخەنەیەکەوە وت
"ئممم" ڕێژنە ئەمەی وت و سەری بەشێوەی باشە جووڵاند
ئێما دەستی ڕێژنەی گرت و لەدەرگا گەورەکە دوور کەوتنەوە و بەرەو ئەو شوێنە ڕۆیشتن کە کوڕاما ڕێژنەی لێی بەجێهێشت.
ئێما و ڕێژنە گەیشتەنە ئەو بەشەی کە لوسیفەر دیاری کردبوو
"گەیشتین . ئێرە ئەو شوێنەیە کە لوسیفەر تۆیبینی هاتیە دەرەوە" ئێما ئەمەی وت و چاوەکانی لەدەوروبەر دەگێڕا
"ئممم... ئێما .. دەتوانی لەلای دەرگا گەورەکە چاوەڕێم بکەیت" ڕێژنە ئەمەی وت و سەری کەمێک نزم کردەوە
کاتێک ڕێژنە ئەمەی وت ئێما بە سەرسامیەوە سەیری ڕێژنەی کرد و برۆیەکی بەرزکردەوە و وتی
"بۆچی؟
"گەر کوڕاما تۆ لەگەڵ من ببینێت . لەوانەیە بترسێت و نزیکم نەبێتەوە" ڕێژنە ئەمەی وت و سەری بەرزکردەوە
ئێما ویستی شتێک بڵێت بەڵام وەستاو و کەمێک بیریکردەوە و زانی کەوا ڕێژنە ڕاست دەکات.
بۆیە ڕووی بۆ ڕێژنە سوڕاندەوەو و وتی"تێگەیشتم. من دەڕۆم لەلای دەرگا گەورەکە چاوەڕێت دەکەم . کە قسەکردنت لەگەڵ هاوڕێکەت تەواو بوو یان شتێکت ویست بانگمبکە"
ڕێژنە هیچی نەوتو و تەنها سەری بەشێوەی باشە جوڵاند .
ئێما ئەوی بردە نزیکی درەختێک و دەستی بەرداو و خۆشی بەرەو دەرگا گەورەکە ڕۆیشت
ڕێژنە لەسەر گژوگیا نەرمەکە دانیشت و پشتی لە درەختەکەدا و هەناسەیەکی قەوڵی هەڵمژی و قوتوەکەشی لەناو کۆشی داناو و چاوەڕێی کوڕامای دەکرد
YOU ARE READING
The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔
Romanceلە شانشینێکی دوور پاشا و شاژنێک دوای 2 ساڵ دەبنە خاوەنی منداڵێکی کچ کە ناویان لێنا (ڕێژنە) بەڵام ئەوەی پاشا و شاژنی هەراسان کردوە کە ئەوەیە کە (ڕێژنە) نابینایە هەر ئەمەش بوو کە پاشا و شاژنی هەراسان کردبوو لەوەی ئاخۆ کچەکەیان چۆن دەژێت و لەداهاتوودا...