PART SEVENTEEN

101 18 1
                                    

"ئاا. بیرهاتەوە . شتێکم بۆ هێنابووی لەبیرم کرد بتدەمێ" ڕێژنە ئەمەی بە زەردەخەنەیەکەوە وت و لە دەست بەسەر داهێنانی سەری یۆکۆ وەستا

دەستەکانی بۆلای ڕاستی بردوو و قوتوەکەی هەڵگرتوو و نیشانی یۆکۆی دا

یۆکۆ چاوەکانی کردەوە و سەیری قوتوەکەی کردو و سەری بەرزکردەوە و بە ڕووخسارێکی پرسیاراوی پرسی


"ئەمە چیە؟

ڕێژنە هیچی نەوتو و قوتوەکەی بەرزکردەوە و سەرەکەی لادا و دەستی نزم کردەوە و نیشانی یۆکۆیدا
کە یۆکۆ سەیری ناوەوەی قوتوەکەی کرد چاوەکانی زیاتر کرانەوەوە و بە سەرسامیەوە سەیری قوتوەکەی دەکرد و پاشان سەیری ڕێژنەی کردەوە کە زەردەخەنەیەکی لەسەر ڕووخساری بوو

"ئەمە؟ یۆکۆ ئەمەی بە سەرسامیەوە وت

"باااااڵێ" ڕێژنە ئەمەی وت و زەردەخەنەیەکی کرد "تۆ دوێنێ پێت وتم لەبیرتە"

یۆکۆ سەیری ڕێژنەی کردوو و بیرەوەری دوێنێی بیرهاتەوە

Yoko's flashback
*:.:*:.:*:.:*:.:*:.:*:.:*:.:*

لە ڕۆیشتن بەردەوام بووین بەبێ هیچ قسەیەک پاش ئەوەی بەڕێژنەم وت کە جارێکیتر دەبمە میوانی و ئەویش وتی باشە . بۆ خولەکێک بەم شێیوەیە تێپەڕی تا لەناکاو ڕێژنە ناومی هینا

"کوڕاما"


"ئممم" ئەوەم وت بێئەوەی سەیری ڕێژنە بکەم

"تۆ حەزت لە خواردنی مرۆڤەکان هەیە؟ ڕێژنە ئەمەی پرسی

"مەبەستت چیە؟ ئەوەم وت و برۆیەکم بەرزکردەوە

"مەبەستم ئەوەیە کەتۆ حەز بەو خواردنانە دەکەیت کە مرۆڤەکان دروستی دەکەن وەک شیرینی . چونکە بەوپێیەی کە لە جۆری جادووگەری پێموانیە هەرگۆشتی ئاژەڵی تری دارستان بخۆیت"

ئەو قسەیەی ڕێژنەم پێ سەیربوو و لەشوێنی خۆم وەستامو وسەیری ئەوم کرد بزەیەکم کردوو برۆیەکم بەرزکردەوە

"کچێکی زیرەکە"

ئەوەم لە مێشکی خۆمدا وت و دەمم کردەوەوە و وتم

"قسەکەت ڕاستە . وە بەڵێ حەزم بە خواردنی دەستی مرۆڤەکان هەیە بەتایبەتی شیرینی . بەڵام بۆچی دەپرسی؟

"ئۆهـ. تەنها دەمویست دڵنیا ببمەوە . باشە تۆ حەز بە چ جۆرە شیرینیەک دەکەیت؟ ڕێژنە ئەمەی وت و برۆیەکی بەرزکردەوە

The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔Donde viven las historias. Descúbrelo ahora