"بەڵام .. بەڵام تۆ بەڵێنت دا" ئەمەی بە هاوارەوە وت
"دەزانم . بەڵام پێویستبوو" ڕێژنە ئەمەی کەمێک بە خەمباری وت
"تۆ درۆ دەکەیت . تۆ درۆ دەکەیت" یۆکۆ ئەمەی بە توڕەییەوە وت و هەنگاوێک دوورکەوتەوە
ڕێژنە کە گوێی لە توڕەی یۆکۆ بوو هەناسەیەکی هەڵمژی و بە دەنگێکی ئارام وتی
"کوڕاما"
یۆکۆ کەمێک بەو دەنگەی ڕێژنە ئارام بویەوە و برۆکانی نزم کردەوە
دواتر ڕێژنە دەستەکانی بۆ یۆکۆ درێژکرد کە یۆکۆ دەیزانی مەبەستی لەچیە بۆیە .لێی نزیک بویەوە
ڕێژنە ڕووخساری یۆکۆی گرت و خۆی لێی نزیک کردەوە بە دەنگێکی ئارام وتی"گوێبگرە . دەزانم ئێستا تۆ لێم توڕەیت وە مافی خۆشتە . بەڵام پێویست بوو یەکێک بە تۆ بزانێت . بۆئەوەی یارمەتیم بدات"
"بەردەوام بە" یۆکۆ ئەمەی وت
ڕێژنە هەناسەیەکی هەڵمژیو و لە گرتنی ڕووخساری یۆکۆ بەردەوامبوو
"سەیرم کە . بۆیە تۆم بۆ ئێما باسکرد چونکە پێویستیم بە یارمەتی ئەودەبوو . لەبەر ئەوەی بەباوکمم نەوتوە کە تۆ لەجۆری جادووگەریت . ئەگەر پێم وتبایە نەیدەهێشت جارێکی تر قسەت لەگەڵ بکەمەوە" ڕێژنە ئەمەی وت
"بۆچی" یۆکۆ ئەمەی پرسی و برۆیەکی بەرزکردەوە
ڕێژنە بۆ کەمێک بێدەنگبوو و بیری دەکردەوە ئاخۆ هۆکارەکەی پێبڵێتن یان نا بەڵام لەکۆتای دا بڕیاری دا کە پێی بڵێت بۆ سەلامەتی یۆکۆ
"چونکە ئەو ڕقی لە ئاژەڵی جۆری جادووگەر دەبێتەوە . ئەو وا بیردەکاتەوە کە جۆری جادووگەر وەک جۆری ئەهریمەن وایە . دوای ئەوەی کە بەسەر باپیرم داهات ڕقی لەبەرامبەریان هەڵساوە" ڕێژنە ئەمەی وت و دەستەکانی لە ڕووخساری یۆکۆ بەردا و لەسەرکۆشی داینا
"چی بەسەر باپیرت داهات؟ یۆکۆ ئەمەی وت و لەسەر گژوگیاکە دانیشت و سەری بۆ ڕێژنە بەرزکردەوە و بینی ڕووخساری ڕێژنە گۆڕا بۆ خەمباری کە ئەمە وای کرد کەمێک بشڵەژێت "ئـ - ئەگەر حەزدەکەیت دەتوانی نەیڵێیت"
"نا . ئاساییە بەڵام بە بەبیرهاتنەوە کەمێک دڵتەنگی کردم" ڕێژنە ئەمەی وت و هەناسەیەکەی هەڵمژی
"دایکم پێی وتم کە هەشت ساڵ پێش ئێستا ئەهریمەنەکان هێرشیان کردبوە سەر کۆشکەکە . باپیرم و باوکم شەڕیان لە بەرامبەریان دەکرد . تا ئەهریمەنێک باپیرمی لەپێش چاوی باوکم کوشت . پاش ڕووداوەکە باوکم ڕقی لە بەرامبەر ئەهریمەنەکان هەڵساوە تەنانەت لە ئاژەڵی جۆری جادووگەریش" ئەمەی وت و برۆکانی نزم کردەوە
YOU ARE READING
The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔
Romanceلە شانشینێکی دوور پاشا و شاژنێک دوای 2 ساڵ دەبنە خاوەنی منداڵێکی کچ کە ناویان لێنا (ڕێژنە) بەڵام ئەوەی پاشا و شاژنی هەراسان کردوە کە ئەوەیە کە (ڕێژنە) نابینایە هەر ئەمەش بوو کە پاشا و شاژنی هەراسان کردبوو لەوەی ئاخۆ کچەکەیان چۆن دەژێت و لەداهاتوودا...