ƬᎯ∈ⲕ𝖮𝖮ⲕ¹

2.4K 187 74
                                    

~I want you to like it.~
...
...
...
...
...
...
...
...
...
...
...
...
...

~وام لێمەکە ، من تاوانم نییە~

بە گریانەوە لێم ئەپاڕایەوە لەسەر شتێک کە نەمکردووە

~ من هیچم نەکردووە~

بە راستگۆیی وتم بەڵام ئەوەی بەردەمم زیاتر گریا

~ تۆ درۆ ئەکەی تۆ من ئازار ئەدەی بە خۆشویستنت ~

بە هاوارەوە لە من توڕە بوو

~ سوێند ئەخۆم من تۆ ناناسم~

بە ترسەوە قسەم کرد تا بڕواتە دواوە

بەلام زیاتر و زیاتر ئەهاتە پێشەوە

~ تۆ تاوانباری وە ئەبێ بمریت~

بە دەنگی بەرز پێکەنی پاش ئەوەی هەڵیدامە خوارەوە لە سەر گردەکەوە

~نااااا~
'
'
'
'
'
'
'
'
~ناا نابێت~

بە هەناسە توندییەوە داچەڵەکیم

هەموو گیانم ئاڕەقی سارد بوو

ئەم خەوە نەفرەتیانە نایەڵن هەرگیز بە ئارامی بنووم

~ دیسان هەمان شت؟~

برا گەورەکەم پرسی پاش ئەوەی لەسەر بێدەکەم دانیشتم

سەرم وەک بەڵێیەک جوڵاند کە بە دەستەکانم دەموچاوم گوشی

~ ئەمە وانابێ~

~منیش ئەزانم وانابێ بەڵام هیچ دەسەڵاتێکم نییە~

بە بێزاری مڕاندم

~ بیرۆکەیەکم هەیە، ئەڕۆین بۆلای جادووگەرێک~

بە بێباوەڕی سەرم بەرز کردەوە تا سەیری بکەم

~بەڕاستیتە هیۆنگ؟~

~ بەڵێ بۆ ؟  خۆ بە تاقیکردنەوە هیچ نابێ ~

~ توخوا ڕامەبوێرە هیۆنک ~

بە توڕەیی هەستامەوە تا بڕۆمە دەستشۆرەکە
.
.
.

پاش ئەوەی تەواو بووم هاتمە دەرەوە

بەس پەشیمان بوومە

هیۆنگە سەیرەکەم بە جدییەوە
لەبەردەمم وەستابوو

~خێرا خۆت بگۆڕە ناونیشانی جادووگەرێکی زۆر باشم دەست کەوتووە~

𝑰𝒏 𝒎𝒚 𝒔𝒍𝒆𝒆𝒑֎𝐓𝐚𝐞𝐤𝐨𝐨𝐤Where stories live. Discover now