Rezhna pov
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~||کاتژمێر 6:45||~~~~~~~~~
لەسەر مێزی نانخواردن دانیشتبووم لەتەنیشتی دایکم وەک هەمووجارێک و دڵنیاش بووم کە باوکم لە کۆتای مێزەکە دانیشتبوو چونکە ئەو زۆر حەز بەو شوێنە دەکات. خزمەتکارەکان خواردنەکانیان هێنا و لەسەرمێزەکەیان دانا و لێیانم پرسی. چی بۆ نانی ئێوارە هەیە و وتیان
(شۆربای مریشک ~ گۆشتی ماسی ~ چوار جۆر شەربەت ~ سپاگێتی لەگەڵ گۆشت ~ سەموون ~ پەتاتەی سورەوەکراو ~ سەوزەوات و هتد)
ئێما خواردنەکانی بۆ ساردکردمەوە و لەپێشی دانام . دەمزانی ئێستا وەک هەموو جارێک خواردنەکەیان بۆکردوومە سێ قاپی جیاوازەوە کە بەم شێوەیە دەتوانی شوێنی خواردنەکان بناسمەوە .
ئێما پێی وتم کە کامەی خواردن لە چ بەشێکداناوە
شۆربای مریشکەکە لە ناوەڕاست داناوە و گۆشتی ماسیەکە کە هەندێک سەوزەوات و پەتاتەی سورەوەکراوی تێدابوو لەلای ڕاست و سپاگێتەکەش لەلای چەپ
بێەوەی هیچ هەڵەیەک بکەم توانیم خواردنەکە بەباشی بخۆم وەک هەموو جارێک بەڵام بۆ شەربەت خواردنەوەکە دەبوایە ئێما پێمی بدات چونکە ترسم هەبوو کە بەری بدەمەوە .
........................
نانخواردنەکە کەمێک بە بێدەنگی تێپەڕی تا لەناکاو باوکم پرسیاری لێکردم
"کەواتە . ڕێژنە . قسەکردنەکەی ئەمڕۆت لەگەڵ هاوڕێکەت چۆن تێپەڕی؟
کاتێک باوکم ئەمەی وت ڕووم بۆ ئەو سوڕاند و برۆکانم بەرزکردەوە و بە زەردەخەنەیەکەوە وتم
"زۆر باش تێپەڕی . باسی زۆر شتمانکرد و زۆریش پێکەنین"
"دڵخۆشم کە گوێم لەوەیە" کلارد ئەمەی وت
"باوکە . دەتوانم شتێک بڵێم ... بەجۆرێکی تر .. وەک داوایەکە" ئەمەم وت و بە پەنجەیەکم ڕوومەتی لای ڕاستم خوراند
"بێگومان" کلارد ئەمەی وت و چەناگەی لەسەر پشتی دەستی دانا
"ڕێگە دەدەیت هەموو ڕۆژێک لەگەڵ هاوڕێکەم قسە بکەم" ئەمەم وت و کەمێکیش شڵەژام
"ڕێگەت دەدەم بەڵام دەبێت وەڵامی پرسیارێکم بدەیتەوە" کلارد ئەمەی وت بێئەوەی چاوی لەسەر ڕێژنە لابدات
"چی؟ ئەمەم بە سەرسامیەوە وت
"ناوی هاوڕێکەت چیە؟ کلارد ئەمەی وت و دەستەکانی لەژێر چەناگەی دوورخستەوە
کاتێک باوکم ئەمەی وت لێدانی دڵم کەمێک دەستی بە خێرابوون کرد و ئارەقەیەکی سارد لە ڕووخسارم هاتە خوارەوە
نەمدەزانی چۆن وەڵامی بدەمەوە وە حەزیشم نەدەکرد درۆ بکەم

YOU ARE READING
The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔
Romanceلە شانشینێکی دوور پاشا و شاژنێک دوای 2 ساڵ دەبنە خاوەنی منداڵێکی کچ کە ناویان لێنا (ڕێژنە) بەڵام ئەوەی پاشا و شاژنی هەراسان کردوە کە ئەوەیە کە (ڕێژنە) نابینایە هەر ئەمەش بوو کە پاشا و شاژنی هەراسان کردبوو لەوەی ئاخۆ کچەکەیان چۆن دەژێت و لەداهاتوودا...