Third person pov
~~~~~~~~~~~~~~~بۆ ماوەی دوو مانگ هەموو ڕۆژێک یۆکۆ و ڕێژنە لە هەمان شوێن چاویان بەیەکتر دەکەوت
T:B
(هەرجارێک کە دەڵێم چاویان بەیەکتری دەکەوتەوە .مەبەستم لەوەیە کە قسە لەگەڵ یەکتری دەکەن. لەبەر ئەوەی ئەو قسەیە لەبۆ ڕێژنە نابیتن . خۆتان دەزانن بۆچی)تەواوی کاتەکە دادەنیشتن و قسەیان دەکرد و پێدەکەنین و خەمەکانی خۆیان بۆ یەکتری باس دەکرد . و هەندێک جاریش ڕێژنە مەساجی بۆ گوێچکاکەنی یۆکۆ دەکرد کە زۆری پێخۆش بوو و هەندێک جار یۆکۆ کاتی یەکتر بینینەکەی دەگۆڕی چونکە نەیدەویست یۆمی شکبکات .
یۆکۆ و ڕێژنە چەند زیاتر قسەیان لەگەڵ یەکتری دەکرد . زیاتر لە یەکتری نزیک دەبوونەوە و لە یەکتری تێدەگەیشتن
تابوون بە باشترین هاوڕێ . بەڵام یۆکۆ بێئاگابوو لەوەی کە چەند زیاتر لەگەڵ ڕێژنە دەبوو . دڵی بەرەبەرە دەستی بە نەرمبوون دەکرد .
ڕێژنە چەند جارێک کە لەگەڵ یۆکۆ قسەی دەکردەوە . شیرینی بۆ دەهێنا و یۆکۆش گوڵی بۆ دەهێنا . کە وای لە ڕێژنە دەکرد زۆر دڵخۆش بێت. ڕێژنە ئەو گوڵانەی کە یۆکۆ بۆی دەهێنا دەیخستە ناو مەرکانێک و لەسەر مێزەکەی دادەنا کە لە نزیکی لای ڕاستی جێگاکەی بوو و داوای لە ئێما کردبوو کە هەموو ڕۆژێک ئاوی ناو مەرکانەکە بگۆڕیتن
.
هەموو ڕۆژێک بە ئارامی تێدەپەڕی بەبێ کێشە تا ڕۆژێکیان خەڵکانی ناو قەڵاکە دەستیان بە شڵەژان کرد
.Yoko kurama pov
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~||کاتژمێر 10:06||~~~~~~~~~
سەرم لەسەر کۆشی ڕێژنە دانابوو و ئەویش مەساجی بۆ گوێچکەکانم دەکرد و کە من داوام لێکردبوو و لە هەمان کاتیش دا ڕێژنە ڵۆڵەباکەی خۆی بۆ دەوتم
"ئەمە هەستێکی خۆشە" ئەمەم بە زەردەخەنەیەکی چاوی داخراوەوە وت و ڕێژنەش تەنها پێکەنی
هەموو شتێک ئارام و هێمن بوو . باڵندەکان دەیانجیرواند و لە درەختێکەوە بۆ درەختێکی تر دەفڕین . بایە بەهاریەکە لە لاشەمانی دەدا و گژوگیاکەی وەک شەپۆلێک دەجوڵاندەوە . خۆرە گەرمەکە ئاسمان و دەورووبەری ڕووناک کردبوویەوە . بۆنی عەترەکەی ڕێژنە لوتمی داگیرکردبوو و لاشەمەی ئارام کردبوویەوە . هەموو شتێک بێدەنگبوو.
تا لەناکاو دەنگی شتێکی بەرز هێمنیەکەی لەناوبرد
چاوەکانم کردەوە و سەرم لەسەر کۆشی ڕێژنە لابرد کە ڕێژنە لە وتنی ڵۆڵەباکەی وەستاو و تەنها ڕووخسارێکی پرسیاراوی نیشاندام

VOUS LISEZ
The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔
Roman d'amourلە شانشینێکی دوور پاشا و شاژنێک دوای 2 ساڵ دەبنە خاوەنی منداڵێکی کچ کە ناویان لێنا (ڕێژنە) بەڵام ئەوەی پاشا و شاژنی هەراسان کردوە کە ئەوەیە کە (ڕێژنە) نابینایە هەر ئەمەش بوو کە پاشا و شاژنی هەراسان کردبوو لەوەی ئاخۆ کچەکەیان چۆن دەژێت و لەداهاتوودا...