PART TWENTY - ONE

88 13 0
                                    

Third porsen pov
~~~~~~~~~~~~~~~

ئێما دەستی ڕێژنە گرتبوو و لەهۆڵەکە دەڕۆیشتن بەرەو ژووری نانخواردنەکە . لەڕێگا کەمێک قسەیان دەکرد و پێدەکەنین تا . ڕێژنە شتێکی بیرهاتەوە و سەری بۆ ئێما بەرزکردەوە و بەڕووخسارێکی ئاسایی وتی

"ئێما . بۆچی پێت نەوتم کە ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایکبوونمە . خۆتۆ هەموو جارێک پێت دەوتم"

کە ڕێژنە ئەمەی وت . ئێما لە ڕۆیشتن وەستاو و بەڕووخسارێکی شۆکەوە ڕووی بۆ ڕێژنە سوڕاند و وتی

"ئۆئئـ. خۆ ڕاست دەکەیت . لەبیرم کرد پێتی بڵێم . ببورە شیرینەکەم بەهۆی کارەوە زۆر سەرقاڵبووم و لەبیرم نەبوو . تکایە لێم دڵگران مەبە"

"ئاساییە . من دڵگران نیم . دەزانم کە هەر کاتێک ڕۆژی لەدایکبوونم دێت . ئێوە کارەکانتان گرانتر دەبێت" ڕێژنە ئەمەی بە زەردەخەنەیەکەوە وت و برۆکانی نزم کردەوە

ئێما بەو قسەیە ڕێژنە زەردەخەنەیەکی کرد و دەستیان بەڕۆیشتن کردەوە

"باشە . ڕێژنە . تۆ چۆن زانیت ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایکبوونتە . خۆمن پێم نەوتبووی" ئێما ئەمەی وت و برۆیەکی بەرزکردەوە

"بەرواری ئەوڕۆم لە کوڕاما پرسی . بەو شێوەیە زانیم" ڕێژنە ئەمەی وت بێئەوەی سەیری ئێما بکات

ئێما سەری بە شێوەی تێگەیشتن جوڵاند و بەردەوام بوون لەڕۆیشتن

TIME SKIP
~~~~~~~~~~

ڕێژنە لەگەڵ دایک و باوکی لەژووری نانخوارد دانیشتبوون و نانیان دەخوارد بەبێدەنگی.

تا کلارد ڕووی بۆ ڕێژنە سوڕاند و دەمی کردەوە و وتی

"کەواتە .ڕێژنە ئێما پێی وتی"

ڕێژنە ڕووی بۆ باوکی سوڕاند و برۆیەکی بەرزکردەوە و وتی

"

چی؟

"کەوا ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایکبوونتە . پێی نەوتی؟ کلارد ئەمەی وت و برۆیەکی بەرزکردەوە

"ئائـ. بەڵێ پێی وتم . تەنها بۆ چەند دەقەیەک لەبیرم کرد" ڕێژنە ئەمەی بە پێکەنینێکی بچووکەوە وت و بە دەستێکی پشتەوەی ملی خوراند 😅

"جوانە . تەنها دەمویست دڵنیا ببمەوە . بێجگەلەوە ..... ڕێژنە" کلارد ئەمەی وت و چاوی لەسەر ڕێژنە لانەدا

"بەڵێ"

"ئەمشەو خێزانی سانچێژ دێن بۆ لەدایکبوونەکەت" کلارد ئەمەی وت و برۆکانی کەمێک نزم کردەوە "بۆیە دەمەوێت ئەمشەو لەگەڵ مانالۆ باش ڕەفتاربکەیت . نامەوێت وەک جاری ڕابردوو . کێشە دروستبکەیتەوە لەگەڵی"

The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔Donde viven las historias. Descúbrelo ahora