ᴘᴀʀᴛ 1

725 65 140
                                    


ᴀᴜᴛʜᴏʀ ᴘᴏᴠ

لە قوتابخانەیەڪی شـاری نیویۆرڪ لە ئەمریڪا ڪە گەورەترین و باشترین قوتابخـانەی ناوە خۆیی بوو.
زۆربەی قـوتابـیەڪـان دەوڵەمەند بوون بەشێڪی ڪەمیان مامناوەند بوون ڪە بەحاڵ خۆیان ناو نوس کردووە.
وە زۆربەیان ڕەچـەڵەکی ئینگلیز بوون بەشێڪـی ڪەم لە ڪۆریاوە ھاتبوون.
پۆلەڪان تێڪەڵاو بوون لە ڪچو ڪوڕەڪان،ڪەسە خانەدانەڪان تیمێڪ بوون هەرڪەسێ لە دژی ئەوەی تر بە سـامانو موڵڪی باوڪی یان خێزانەڪەی دەنازی،بەڵام ڪەسانی باشیشی لێبوو
قوتابیەڪانی ئەم قوتابخـانەیە بە گشتـی زیرەڪ بوون،ئەم قوتابخـانەیە ئاواتی زۆرێڪ لە گەنجە هەژارەڪان بوو.

قوتابیەڪان لە یەڪەم ڕۆژی ڪردنەوەی دەرگای قوتابخانەڪەیان لە نـاوەندی هـۆڵەڪە وەستابوون.
هەنێکـیان قسەیان ئەکرد،هەنێکیان خەریڪی باوەش گۆڕینەوە بوون،

ـ دێز زۆر بەبەخـتە ڪە لەگەڵ سـام دا لە پەیوەندیدایە ـ
گروپێڪ لە قوتابیەکان کە هـاوڕێ بوون گفتوگۆیان دەربارەی ڪچو ڪوڕێڪ ئەڪرد ڪە خۆشـەویست بوون.

ـ لە ڪۆتاییدا سـام هی ئەوە ـ
یەڪێڪیان وتی لەگەڵیدا ڕووخساری گۆڕی بۆ ڪەسیڪی لەخۆبایی.

ـ ئای خوایە ڕۆژێڪ لە ڕۆژان جـای باش ئاشقی سام ببوی، ـ
ڪچێڪ بە پیڪەنینەوە بە هەمان ڪچەڪەی تری وت کە بێزاری دەربڕی.

ـ واھ نا من ئێسـتا لەگەڵ جوانترین و قۆزتریم ڪوڕم لە جیهـان ئەی وانییە جـاڪ؟ ـ
جای بە جاڪی وت کە لە تەنیشتی بوو.

لە ناڪاو زەنگی چوونە ژورەوە لێی یا،قوتابیەڪان هەر یەڪەو چوویە بەشـی خۆی،

ᴍᴏᴏɴʙʏᴜʟ ᴘᴏᴠ

یەڪەم ڕۆژی قوتابخانەم بوو بەڕاستی دەڵخۆشم چونڪە سامم بینی.
ئەو وەڪ ڪوڕەڪانی تر نییە ت بتوانێ هەستەڪانی بە وشەی ڕۆمانســـی دەربڕێ وە لەگەڵم ساردە بەڵام ئەوەی شەیدای ئەوی کردووم ئەو سیفەتەیە،
جوانترین کوڕی قوتابخانەڪەمانە نڪۆڵی لێ ناڪەم بەڕاستی چاوە شینەڪەی مەست ڪەرە،وە من هەرچەنە ڕەگەزم ڪۆریە بەڵام تا ئێستا ڪۆریام نەدیوە مەگەر لە سۆشیاڵ میدیا نەبێ باشە دانی پیا ئەنیم ناتوانم بە ڪۆری قسە بڪەم بەڵام هەرگیز ڕقم لە ڪۆریا نییە تەنیا ئەوەیە ڪە من لە مناڵیەوە لە ئەمریڪام..

لەگەڵ سام لەتەڪ یەڪا دانیشتین لە پۆلا شوێنی چۆڵی زۆر لێبـوو بەم شێوەیە پۆلەڪە فراوانتر دیار بوو،
مامۆستاڪەمان هات و وانەی ئەوتەوە سام هەر زوو خەوت منیش گوێم لە مامۆستا گرتبوو..

کۆتا زەنگ لێیدا بڕیار وابوو لەگەڵ سام بچینە یەڪەم ژوانمان بەڵام بە بەهانەی باوڪی ڕۆشت.
باشە من ئەوە ئەزانم ڪە ئەو سەرقاڵە لەگەڵ باوکی بۆیە زۆری لێناڪەم باش بوونی هەموو شتێڪە.
ڪەلوپەلەڪانم لە لۆڪەرەڪەم دەرهێناو چوومە ژوری خەوتنەڪەم..

𝙵𝚊𝚔𝚎 𝙻𝚘𝚟𝚎 𝙺𝚞𝚛𝚍𝚒𝚜𝚑ꨄ︎|𝚔.𝚝𝚑|ꨄ︎Where stories live. Discover now