꧁ᴏɴᴇ sʜᴏᴛ ᴛᴀᴇʜʏᴜɴɢ꧂

1.4K 108 51
                                    

Tb:ئێستا ئەم ئادمینە نەماوە کۆنە بەلام وەن شۆتەکەی هەر دەمێنێ☺️🧸

هەلاو درۆکەکانم کونە ئەحواڵتان تەندرووستیتان ئیشاڵڵا هەر باش ئەبن ئەمن ئادمین نانا'مە وە ئەوە یەکەم وەنشۆتمە هیوادارم بەدرتان بی😊
____________________________________

من و تایهیۆنگ ماوەی مانگێکە هاوسەرگیریمان کردوە..بەڵام ئەو ڕەفتاری زۆر سەیرە..بە ڕەقی مامەڵەم لەگەڵ دەکات و وە دڵیشی پیسە..نازانم بۆ وادەکات..سەیرە...

ئەمڕۆ تایهیۆنگ من لەگەڵ خۆی دەباتە کۆمپانیا بێگومان دوای دەمەقاڵێیەکی زۆر من بردمەوە

من لەبەردەم لۆکەرەکەم وەستاوم و نازانم چی لەبەربکەم لەناکاو تایهیۆنگ لە پشتم دەرکەوت دەستی درێژ کرد و جلێکی دەرهێنا

"ئەمانە لەبەر بکە"
بە دەنگێکی قوڵ وای وت و چووە دەرەوە

ئایشش ڕقم لەم ڕەفتارانەیەتی..دووبارە ئەو جۆرە جلانە..ناتوانم بە دڵی خۆشم جل لەبەر بکەم

ناتوانم بە دڵی خۆشم جل لەبەر بکەم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جلەکە

ئەو ستایلە پەسەندە لای ئەو..دوای ماوەیەک جلەکەم لەبەر کرد چوومە بەردەم ئاوێنەکە سوراوێکی سوورم لە لێوم دا و قژم بە کراوەیی هێشتەوە..تایهیۆنگ هاتە ژوورەوە و سەیری کردم تووڕەیی لە چاوەکانی بەدی دەکرا

"ئەو سوراوە بسرە"
دووبارە بە دەنگێکی قوڵ وای وت

بە ناچاری سوراوەکەم سڕی و سوراوێکی لەماعم لە لێوم دا

"قژیشت ببەستە"

"بەڵام..."
نەیهێشت قسەکەم تەواو بکەم

"پێم وتی قژت ببەستە"
ئەمجارە دەنگی بەرز کردەوە

بە بێ دەنگی لاستیکێکم دەرهێنا و قژم بەست تایهیۆنگ دەستمی گرت و لە ماڵ دەرچووین سواری ئۆتۆمبێلەکە بووین...دوای ماوەیەک گەیشتینە کۆمپانیا تایهیۆنگ دابەزی منیش دابەزیم تایهیۆگ هات دەستمی گرت و چوینە ناو کۆمپانیا..کۆمپانیاکەی گەورەیە..چوینە ئۆفیسەکەی..تایهیۆنگ لە شوێنی خۆی دانیشت و دەستی کرد بە کار کردن منیش لەسەر قەنەفەی بەرامبەر مێزەکەی دانیشتم..دە خولەک تێپەڕیوە من هەر ئاوا دانیشتوم..بێزار بووم..هەستام بەرەو جامە گەورەکە ڕۆیشتم ئاگام لێبوو تایهیۆنگ چاوی لەسەرم بوو گوێم پێ نەدا چوومە بەردەم جامە گەورەکە وەستام..لێرە هەموو شوێنێکت لێ دیارە دیمەنێکی زۆر جوانی هەیە..لەناکاو هەستم بە هەناسەی گەرم کرد کە بەر گوێم دەکەوت زانیم ئەوە..لە پشتم وەستابوو..بۆنە پیاوانەکەی..ستایلی جلەکانی و ستایلی قژی..هەموو شتێکی سەرنج ڕاکێشە..ئەو هێشتا لە پشتم وەستابوو..ڕوم وەرگێڕا ویستم بڕۆم..بەڵام ئەو ڕێک لەپێشم بوو..زۆر نزیک بوو لێم..بە قوڵی سەیری دەکردم..گەروم پاک کردەوە دووبارە ویستم بڕۆم بەڵام سەرکەوتوو نەبووم..ئەو هێشتا بەردەوام بوو لە سەیر کردنم

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jan 01, 2022 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

꧁𝑶𝒏𝒆 𝒔𝒉𝑶𝒕꧂Where stories live. Discover now