Third person pov
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~||کاتژمێر 9:27||~~~~~~~~~
ئێما و ڕێژنە لە پێشی دارستانەکە ڕاوەستابوون و چاوەڕێی یۆکۆیان دەکرد.
ڕێژنە لە کاتی چاوەڕوانیەکەی دڵەڕاوکێ لەشی داپۆشیبوو و دەستەکانی لەیەکتری توند ئاڵاندبوو
"بۆچی ئەوەندە دڵەڕاوکێم . ئایە کوڕاما شتێکی بەسەر هاتووە . دەبێت سەلامەت بێت"
ئەو بیرانە مێشکی ڕێژنەیان داگیرکردبوو و بێئەوەی ئاگاداربێت زۆر بەتوندی دەستەکانی دەگوشی . کە ئێما ئەو حاڵەی ئەوی بینی دەیزانی کەوا ڕێژنەش هەمان بیرکردنەوەی ئەوی هەبووە کە ئاخۆ دەبێت کوڕاما شتێکی بەسەر هاتبێت یان نا .
ئێما هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دەستێکی لەسەر شانی ڕێژنە داناو هەوڵی دەدا ئارامی بکاتەوە و بە دەنگێکی ئارام وتی
"نیگەران مەبە . دڵنیام کوڕاما باشە .لەوانەیە شتێکی گرینگی هاتبێتە پێش بۆیە دواکەوتووە"
ڕێژنە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دەستەکانی لەیەکتری کردەوە و ڕووخساری بۆ ئێما بەرزکردەوە و کەمێک بە دەنگی ئارام وتی
"هیوادارم هەروابێت"
ئەوان بۆماوەیەک بەردەوام بوون لە قسەکردن .
لەلایەکی تریش یۆکۆ کەمێک نزیکی قەڵاکەی ڕێژنە بوبویەوە بەڵام بەهۆی برینەکانیەوە کەمێک بێ هێز و ماندوو بوو . خوێن بەربونەکەی نەوەستابوو و تاریکای خەریکبوو بەسەریدا زاڵدەبوو . بەڵام لە ڕۆیشتن نەوەستابوو و بڕیاری دابوو هەرچیەک بێت گوڵەکان هەر دەدات بە ڕێژنە.
دوای چەند دەقەیەکی تر یۆکۆ توانی ڕێژنە و ئێما لە کۆتایی دارستانەکە ببینێت . زەردەخەنەیەکی کرد و هەنگاوی پێیەکانی زیاتر کرد . بەڵام پێش ئەوەی بە تەواوەتی نزیکیان ببێتەوە لە ڕۆیشتن وەستاو و گوڵەکانی لەسەر زەویەکە دانا و خۆی گۆڕی بۆ ڕێویەکی نۆ کلک و بە کلکێکی گوڵەکانی لەسەر زەویەکە هەڵگرت و دەستی بە ڕۆیشتن کردەوە.
ئێما و ڕێژنە بەردەوام بوون لە قسەکردن تا دەنگی شوێن پێی کەسێک وای کرد لە قسەکردن بوەستن و ڕوویان بۆ شوێنی دەنگەکە بسوڕێنن.
بەهۆی تاریکی دارستانەکەوە ئێما نەیتوانی بەباشی ببینێت کە کێ لە بەرەو ڕوویان دێت . کە ئەمە وایکرد کەمێک ترس لەشی دابپۆشێت . کە بەلایەکەی چاوی سەیری ڕێژنەی کرد کە ئەویش ترسابوو و هەردووکیان نەیان دەزانی ئاخۆ ئاژەڵێکی دڕندە بەرەو ڕوویان دێت یان کەسێک.
بۆیە ئێما دەستێکی لە پێش ڕێژنە دانا و بەدەنگێکی توڕە وتی
"کێ لەوێیە"
STAI LEGGENDO
The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔
Storie d'amoreلە شانشینێکی دوور پاشا و شاژنێک دوای 2 ساڵ دەبنە خاوەنی منداڵێکی کچ کە ناویان لێنا (ڕێژنە) بەڵام ئەوەی پاشا و شاژنی هەراسان کردوە کە ئەوەیە کە (ڕێژنە) نابینایە هەر ئەمەش بوو کە پاشا و شاژنی هەراسان کردبوو لەوەی ئاخۆ کچەکەیان چۆن دەژێت و لەداهاتوودا...