:just a slave: part 10

820 163 79
                                    





Sehun
——————

پێنج رۆژ رۆشتووە کەکۆتا جار کریستام بینی،پێنج ڕۆژە من بەبەردەوامی بیر لەوە ئەکەمەوە کە بچم بیبینم،بەڵام نەم ئەتوانی،ئەو کۆیلەی منە ئەبێ لەلای خۆم بێت و کار بۆ من بکا بەڵام من بروا ناکەم کە کۆنترۆلی خۆمم پێ بکرێ گەر ئەو ئەوەنە بەبەردەوامی لێم نزیک بێت،من زیاترھۆگری ئەبم،نامەوێ ئەوەنە قوڵ ببمەوە لەو ھەستە کە کوێرم کات لەبەرامبەر راستیەکان.

کە لەو دوورم بێ ھەستی دام ئەگرێت،ھەست بە بەتاڵێ ئەکەم،وەک ئەوەی ئەو تاکە ھەستەکانی ژیانم بێت،تاکە کەس بێت کە وام لێبکات ھەست بە شتێک بکەم،ھەست بە زیندوێتی بکەم،ھەست بە ویستنی کەسێک بکەم،ئەمەوێت دڵخۆشی کەم و بیپاڕێزم،بەردەوام ھەست بەبوونی ئەو بکەم لە دەورو بەرم.

چی گەر تا ئێستا ھەر گفتوگۆیەکمان تەنھا بە چەن وشەیەک رۆشتووە و کۆتای ھاتووە،ھیچ شتێکی ئەوھا دەربارەی ئەو نازانم،ھەست ئەکەم بەوەی کە ژیانێکی بە ئازاری ھەبووە بەڵام نازانم چی روویداوە و چۆن ژیاوە.

نازانم کێە،لە کوێ ھاتووە.

تەنھا ئەوەنە ئەزانم کە ئەو پەیوەستە بە رۆحمەوە.

ئەو پەیوەندیە ھەموو ئەو ھەستانەی بۆ دروست کردووم.

بەڵام من ئێستا لەوە تێگەشتم بۆچی دوانەی رۆحی بۆ ئێمە دانراوە،تا ھەستمان پێ ببەخشن،لە کاتێکا خۆمان بە بێھەستی دروستبووین.

بەبێزاری لەسەر مێزی کار کردن سێری ئەو نوسراوانەم ئەکرد کە لەم دواییانە لە ناو شارەکە بڵاو بونەتەوە،دەربارەی ھێرشی ناوچەکانی تر بۆ سەر ئێرە،چیگەر تەنھا چەن وتەیەکی ھیچ و پوچ بوو لای من،کەس ئەوەنە گەمژە نییە بیەوێ  لەگەڵ من کێشە دروست بکات.

بەڵام پێش ئەوەی ھە شتێک بێت جەنگاوەری زیاترم دانا بۆ سەر سنورەکان،جگە لە سیخورەکانمان کە لە ھەموو ناوچەیەک ھەن و ھەرچیەک بێت ئاگادارمان ئەکەنەوە.

لەپر کەسێک دەرگاکەی کردەوە بە زەردەخەنەیەکی زۆر ھەڵخەڵە تێنەر و قێزەون ھاتە ژورەوە،بەرادەیەک جوانکاری بۆ خۆی کردووە کە چەن چرکەیەکی ویست تا بیناسمەوە کە کێیە،کارینا، لە راستی ئەتوانم بڵێم لەشفرۆشەکەی کۆشک.

قژێکێ زۆر درێژ و زەردی ھەبوو،چاوەکانی سەوز بوون،جلەکانی وەک ھەموو کات تەنھا بەشە تایبەتەکانی جەستەی شاردبۆیەوە،ھەموو شتێکی ھەبوو کە کورێک ئەیویست بەڵام من تەنھا بە کەسێکی قێزەون ئەمبینی.

ھەموو کەسێک گرنگی پێدەدا جگە لە من،ماوەیەکی زۆرە وازی ھێناوە لە ھەوڵدان لەگەڵ من،زانی کە ھەرگیز گرنگی پێنادەم.

 『 ᴊᴜsᴛ ᴀ sʟᴀᴠᴇ ғᴏʀ ᴀ ᴠᴀᴍᴘɪʀᴇ 』𝑜ℎ𝑠𝑒ℎ𝑢𝑛 Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang