Yoko kurama pov
~~~~~~~~~~~~~~~بیرم نایەتەوە تا چەند خەوتبووم بەڵام بەرەبەرە هەستم دەکرد کە خەو خەریک بوو منی بەردەدا وە لە هەمان کاتیش دا گوێم لە دەنگی کەسێک بوو کە ڵۆڵەبایەکی بە شێوەی منگەمنگ دەوتەوە کە لە لای من ئاشنا بوو و کاتێک نزیکتر گوێم گرت دەنگەکەم ناسیەوە کە ڕێژنە بوو . بۆیە چاوەکانم کەمێک بە کەمی کردەوە کە ڕووناکیەک بەخێرهاتنی کردم کە ئەمە وای کرد بەخێرای چاوەکانم توند دابخەم . بەڵام دوای چەند جارێک کە چاوم تورکاندن توانیم چاوەکانم بە تەواوی بکەمەوە و هەر ئەوکاتەش زانیم کە لە ژوورێکم و لەسەر جێگا بووم .
سەرم کەمێک بەرزکردەوە کە لەناکاو هەستم بە ئازارکرد بەڵام بەکەمی . سەیری لایەکی لەشم کرد کە چارەسەر کرابوو و پێچرابۆوە بەڵام هێشتان ئازاری هەبوو . بەڵام زۆر گرینگیم پێ نەداو و بیرم دەکردەوە کە هێزم بۆ گەڕایەوە برینەکان بەتەواوەتی چارەسەر دەکەم .
ڕووم بۆ لای ڕاست سووڕاند کە ڕێژنەم بینی کە لە نزیکی من لەسەر لای چەپ پاڵکەوتبوو و جلێکی سپی لەبەر بوو
و دەستێکیشی لەژێر سەری دانابوو و ڕووی لەمن بوو و وە ڵۆڵەباکەی خۆی بە شێوەی منگەمنگ دەوتوە بەڵام بەشێوەیەکی خەمباراوی کە ڕووخساریشی هەمان شتبوو.
"ڕێژنە" ئەمەم کەمێک بە بێهێزی وت و کەمێک بۆلای ئەو جوڵامەوە بەڵام لە هەمان کاتیشدا کەمێک ئازارم پێگەیشت
هەر ئەوکاتەی ڕێژنە گوێ لە دەنگی من بوو لە وتنی ڵۆڵەباکەی وەستاو چاوەکانی زیاتر کرانەوە و ڕووخساری لە خەمباریەوە گۆڕا بۆ شۆک و بەخێرای هەڵساوە و ڕووی کردە من.
"کوڕاما تۆ بەئاگایت" ڕێژنە ئەمەی بە دەنگێکی شۆکەوە وت و کەمێک خۆی لەمن نزیک کردەوە "ئێستا چۆنیت ؟
"باشم بەڵام کەمێک ئازارم هەیە" ئەمەم بە زەردەخەنەیەکی ئارامەوە وت
ڕێژنە تەنها زەردەخەنەیەکی کرد بەڵام لە هەمان کاتیشدا خەمباربوو"من لە کوێم؟ ئەمەم وت و کەمێک هەڵسامەوە
"لە ژوورەکەمی" ڕێژنە ئەمەی بە زەردەخەنەیەک وت و دەستەکانی کردبویەوە
VOUS LISEZ
The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔
Roman d'amourلە شانشینێکی دوور پاشا و شاژنێک دوای 2 ساڵ دەبنە خاوەنی منداڵێکی کچ کە ناویان لێنا (ڕێژنە) بەڵام ئەوەی پاشا و شاژنی هەراسان کردوە کە ئەوەیە کە (ڕێژنە) نابینایە هەر ئەمەش بوو کە پاشا و شاژنی هەراسان کردبوو لەوەی ئاخۆ کچەکەیان چۆن دەژێت و لەداهاتوودا...