هەلاو کونە باشن هیوام باشی هەموتانە 🤍☺️ئەها چەند ئەکتیڤم ماشەڵا ماشەڵا🥲😂ئەوجە لۆیەش زوو پۆستم نەکرد چونکە ئەو حەفتەیەی هەموو ئیمتیحان بوو بەخۆتان دەزانن 🙂ئەوجە نازانم برێم چ با قسەی زۆر نەکەمو بڕۆمە ناو چیرۆکەکە😬🤍
________{با بچینە ناو چیرۆکەکە}________
جۆنگکوک:تکایە ن/ت قسەیەک بکە ئەو بێدەنگیەت من دەکوژێت!
*ن/ت هەر بێکاردانەوە بوو دواتر جۆنگکوک دررکی بەوە کرد کە ن/ت لە ڕادە بەدەر ترساوە بۆیە لە باوەشی خۆی کرد و بەرەو سەیارەکە بردی *ن/ت تووند دەستی لە ملی جۆنگکوک ئاڵاندبوو*
دواتر جۆنگکوک ن/ت بردە نێو سەیارەکە و بردیەوە ماڵی خۆی کە بینی یونهوا و دایکی خەوتون بەبێ هیچ دەنگێک ن/ت بردە ژوورەکەی خۆی دواتر ن/ت خەو بردیەوە و خەوت جۆنگکوکیش سەیری دەکرد کە چەند کیوت خەوتوە وەک پەریەکی ئاسمان کە کەوتۆتە ئەم دونیا پیسەی ئێستا دا دقاتر جۆنگکوک بە سەیر کردنی جۆنگکوک خەو بردیەوە.
____{بەیانی🌞 }_____
Jungkook's pOv.
بەیانی کاتژمێر ٧:٣٠ دەبوو لە خەو هەڵستام بینیم ن/ت هێشتا خەوتووە بۆیە بە بێ دەنگی لەسەر جێگاکە هەڵستام و چوون بۆ خوارەوە بینیم دایکم نانی بەیانی ئامدە دەکا و منیش چووم بۆ لای.
جۆنگکوک:بەیانی باش دایکە
دایکی جۆنگکوک:ئۆو بەیانی باش دەمویست بێم بانگت بکەم
جۆنگکوک:دایکە دوێنێ شەو شتێک ڕوی دا .
دایکی جۆنگکوک:*بە شۆکەوە*چی ڕوویدا؟
جۆنگکوک:*ڕوداوەکەی بۆ دایکی باس کرد *
دایکی جۆنگکوک: ئای ن/ت بەد بەخت من دەچم بۆ لای
جۆنگکوک :وازی لێ بێنە دایکە من دەچم بانگی دەکەم
دایکی جۆنگکوک :باشە کەواتە منیش دەچم بانگی یونهوا دەکەم
*جۆنگکوک چوو بۆ ژوورەکەی بۆ ئەوەی بانگی ن/ت بکات *
ـ کاتێک چووە ژوورەوە بینی ن/ت هێشتا خەوتوە هێواش هێواش دەڕۆشت نزیکی تا بتوانێ هەڵی ستێنێت بەڵام کە ڕوخساری ن/ت بینی لە بەرامبەریدە وەستا ! دڵی خێرا خێرا لێی دەدا هەستی بە ترپەکانی دڵی دەکرد دەستی برد بۆ قژی ن/ت کە هاتبونە سەر ڕوخساری لای دان لەسەر ڕوخساری ن/ت تۆزێک خۆی جوڵاند دواتر جۆنگکوک بانگی ن/ت کرد
جۆنگکوک:ن/ت هەڵستە نانی بەیانی بخۆ
ن/ت :*بەرە بەرە چاوەکانی دەکردەوە کە هێشتا پێش چاوەکانی تەڵغ بوون بینی کەسێک لە بەرامبەریەتی هاواری کرد و ڕۆشت بۆ دواوە فرمێسک لە چاوەکانی قەتیس بووب وەک ئەوەی سەهۆڵبەند بوبێ دەلەرزی دوای هيشتا ترسی دوێنێ شەو لە دڵ و دەرونی مابوو دواتە جۆنگکوک دەیویست ئارامی بکاتەوە لێ نزیک بویەوە.
جۆنگکوک: ن/ت مەترسە منم سەیرکە تۆ پارێزراوی*«لێی نزیک بووەوە»*
ن/ت:*بە کوڵ دەگریا*
جۆنگکوک:«*لە باوەشی گرت و دەستی بەسەر قژی دا داهێنا و وتی»* تەواو هەموو شتێک باشە من لەگەڵتم ! ناهێڵم کەس دەستت بۆ ببا باشە .
ن/ت:*خۆی لە نێو باوەشی جۆنگکوک شاردبۆوە*
ـ*دواتر دایکی جۆنگکوک هاتە ژوورەوە ـ*
دایکی جۆنگکوک:ئاهـ ببورن
*ن/ت لە باوەشی جۆنگکوک هاتە دەرەوە*
دایکی جۆنگکوک: باشتری ن/ت؟
ن/ت: ئهم باشترم سوپاست دەکەم
دایکی جۆنگکوک:دەی وەرن نانی بەیانی بخۆن*زەردەخەنەیەکی گەشی بۆ ن/ت کرد و ڕۆشتە دەرەوە لە ژورەکە*
جۆنگکوک:دەی ن/ت هەڵستە با بڕۆین نانی بەیانی بخۆین*جۆنگکوک ویستی لەسەر جێگاکە هەڵستا بەڵام ن/ت دەستەکانی گرت و وتی*
ن/ت:زۆر سوپاست دەکەم کە بەهانام هاتی نازانم چۆم چاکەکەت بدەمەوە
جۆنگکوک*لەسەر جێگاکەی دانیشتەوەو لە ن/ت نزیک بوەوە* سەیرکە هیچ کات سوپاسم مەکە چونکە ئەوە ئەرکی خۆمە دەیکەم*ماچێژی نێو چەوانی کرد* دەی هەڵسە با نانی بەیانی بخۆین*دەستی بەرامبەر ن/ت ڕاگرت*
ن/ت:*زەردەخەنەیەکی بۆ جۆنگکوک کرد و دەستی گرت و ڕۆشتنە خوارەوە*
یونهوا : بەیانیتان باش
ن/ت&جۆنگکوک:بەیانی تۆش باش
یونهوا : باشتر بووی ن/ت *دایکی مەسەلەکەی دوێنێ شەوی بۆ باس کردبوو*
ن/ت:بێگومان زۆر باشترم
یونهوا :هیوا دارم🥺.
*ئیتر دەستیان کرد بە نان خواردنی بەیانی وە کۆتاییان پێ هێنا*
یونهوا: ئەمڕۆ دێی بۆ زانکۆ ن/ت؟!
دایکی جۆنگکوک:با ئەمڕۆ پشوو بدات ن/ت
جۆنگکوک:ڕاست ئەکەی دایکە ,ئەمڕۆ مەچوو بۆ زانکۆ ن/ت هەم منیش ئەمڕۆ پشوم هەیە
ن/ت:هەر خۆی نەدەچوم بۆ زانکۆ.
جۆنگکوک:باشە کەواتە دواتر دەڕۆین هەوایەک دەگۆڕین من ئێستا دەچم خۆم دەگۆڕم لێرە چاوەڕێم کە.
*جۆنگکوک چوو بۆ سەرەوە بۆ ئەوەی خۆی ئامادە بکا*
یونهوا:ئای ممن تاقەتی زانکۆم نییە😩
دایکی جۆنگکوک:دەی دەی چۆن دەبێت تاقەتت نابێت خێرا بڕۆ خۆت ئامادە بکە با درەنگ نەکەوی
*یونهوا چوو بۆ ژوورەکەی خۆی بۆ ئەوەی خۆیبئامادە بکاو بڕوات بۆ زانکۆ*
*ـ ن/ت یارمەتی دایکی جۆنگکوکی دەدا لە هەڵگرتنی قاپەکانی سەر مێزەکە*
*دواتر جۆنگکوک هاتە خوارەوە بینی دایکی و ن/ت بەیەکەوە قسە دەکەن و پێدەکەنن ئەمە هەستێکی خۆش و پۆزەتیڤانەی بە جۆنگکوک بەخشی*
جۆنگکوک:ئحم من ئامادە بووم با بڕۆین
ن/ت:ئۆهـ منیش دەچم چاکەتەکەم دەهێنم و دێمەوە *چوو بۆ ژووری جۆنگکوک چونکە چاکەتەکەی لەوێ دانابوو*
جۆنگکوک:دەبینم بەینتان زۆر خۆشە لەگەڵ ن/ت
دایکی جۆنگکوک: ئەو کچێکی باش و دڵ پاکە بێگومان خۆشم دەوێ
*ن/ت هاتەوە خوارەوە *
ن/ت:چاکەتەکەم هێنا
جۆنگکوک:باشە کەواتە ئێمە دەڕۆین دایکە هیچت ناوێ؟
دایکی جۆنگکوک:نا نەخێر کاتێژی خۆش بۆتان
-*جۆنگکوک و ن/ت ماڵەکەیان بەجێ هێشت و چوون بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکەی جۆنگکوک تەواوی ڕێگاکە بە بێدەنگی مانەوە تا ئەو کاتەی جۆنگکوک ئۆتۆمبیلەکەی لە شوێنەکە وەستاند*
جۆنگکوک:گەشتین
*ن/ت و جۆنگکوک لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین شوێنەکە پاڕکێکی گەورە بوو کە بە هۆی پایزەوە هەموو گەڵاکان زەرد ببون و کەوتبونە ئەزەکە ڕۆژێکی ڕۆشن بەر ڕوباری هان دەکەوت کە وەک پارچەیەکی ئەڵماس دەدرەوشاوە کە بە تەواوی دیمەنێکی جیاواز و جوانی بە شوێنەکە بەخشی بوو*
ن/ت:*هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی* ئەم دیمەنە مرۆڤ دەبا بۆ دونیای خەیاڵ*کاتێک لەسەر کورسیەکە دانیشت*
جۆنگکوک:ڕاست دەکەی *ساتێک بە بێدەنگی مانەوە سەیری ئەم دیمەنەیان دەکرد تا جۆنگکوک بێدەنگیەکەی شکاند * ن/ت؟
ن/ت:بەڵێ*کاتێک سەیری جۆنگکوکی دەکرد*
جۆنگکوک:بیری دایک و باوکت ناکەی؟
ن/ت:هم بێگومان بیریان دەکەم بەڵام هەندێک کات پێویستە دوور بکەویەوە لە کەسە ئازیزەکان تا بە کەسێکی ئازیز بگەی.
جۆنگکوک:ئۆو ئەی خوشکت هەیە؟
ن/ت: نا نەخێر نییمە تەنیا ٣ برام هەیە.ئەی تۆ
جۆنگکوک: من تەنها یونهواو دایکم! هەیە
ن/ت:ئەی هاوڕێ؟
جۆنگکوک:بێگومانن شەش هاوڕێ و برای پێناسە نەکراوم هەیە.
ن/ت:تۆ دەبێت هەموو کات دڵ خۆش بی بەوەی هەتە! چوونکە هەندێک کەس ئاواتی ئەوەیان هەیە .
جۆنگکوک:ڕاست دەکەی بەڵام هێشتاش نەگەشتوم بەوەی کەندەمەوێ!
ن/ت:ئەو شتە چییە کە دەتەوێ؟
جۆنگوک:با ئەمەیان نەیڵێم
ن/ت:🥺!
جۆنگکوک:یا ن/ت تکایە وا لە شێوەت مەکە بەرگە ناگرم
ن/ت:ئێ دە بیڵێ🥺💔.
جۆنگکوک:سوێند دەخۆم پێتی دەڵێم بەڵام ئێستا نا لە کاتێکی دیاری کراودا
ن/ت:باشە با وابێ
*تەلەفونێک بۆ جۆنگکوک هات*
جۆنگکوک:ئۆ بەڵێ هیۆنگ
هۆبی:چۆنی جۆنگکوک چۆنە وا بەم ڕۆژی پشووە وا زوو بە خەبەری.
جۆنگکوک:من لە باشتریم ساتەکانم دا دەژیم تۆ چۆنی ؟! ئاهـ چۆن وەڵامت دەمەوە
بۆبی:وابزانم تۆزێک لە جۆری قسە کردنت تێ گەشتم ، بەهەر حاڵ ئەم نیوەڕۆیە هەموو ئەندامەکان لەگەڵ هاوسەر و خۆشە ویستەکانیان دێن بۆ ماڵی ئێمە وە تۆش دەبێ بێی بەبێ هەڵێوێستکی نەرێنی!
جۆنگکوک:باشە کەواتە دەتبینمەوە هیۆنگ*تەلەفونەکەی داخست*
ن/ت:بە سەیر کردنێکی پسیاری سەیری جۆنگکوکی دەکرد
جۆنگکوک:ئێ ئەوە دەتوانی دواتر لەگەڵم بێی؟
ن/ت بۆ کوێ؟
جۆنگکوک : بۆ ماڵی ج-هۆپ هەموان لەوێ کۆ دەبنەوە هاوسەر و خۆشەویستەکانیانن دێنن منیش دڵنیام بە یەنها بڕۆم بێزار دەبم لەگەڵم دێی؟
ن/ت:مادەم تۆ حەز بەمە دەکەی باشە.☺️
_______{کۆتای پارتی سیو دوو}________
هیوادارم ئەو پارتە نوێیەشتان بەدڵ بوبی🖤🦅!
لە بیر نەکەن!!
ڤۆت- کۆمێنت-فۆڵۆو🖤🧚🏻♀️ـ
تکایە هیچ کەسەک بیرۆکەی چیرۆکەکەی من نەبا یاخود کۆپی کردن !!! ئەوە ئاگادار کردنەوەکە دواتر بەخۆت بەرپرسیار دەبی لەوەی ڕوو دەدا !!
VOUS LISEZ
خۆشەویستی||♾||✔️
Fanfictionئەمە یەکەم چیرۆکمە هیوادارم بەدڵتان بێت💜 ئەم چیرۆکە باس لە دوو کچ دەکات کە بە خەونە چەند ساڵەکەیان دەگەن✨🤍 ئایە ئەم دوو کچە دەچن بۆ کوێ؟! چیان لێ بەسەر دێ؟! ژیانیان دەگۆڕێ؟! چیرۆکەکە غەمگین نیە ☺️🙌🏼 ئەزانم ئەمانەو چەندان پسیاری تر لەمێشکتانە بۆی...