دڕکێکی بە ئازار

203 26 31
                                    

شەشەمین ڕۆژی مانگی نیسان لەدەرەوەی ژورەکەی پیاسەی دەکرد

خۆرەتاوی ڕۆژەکە پێستە سپییەکەی ستێلای  دەسوتاند بەڵام هێشتا دەیویست لە دەرەوە بمێنێتەوە

ماوەیەکی زۆر بوو چاوەکانی لە جوانی سروشت بێ بەش بوون

دڵخۆشی و خەمباری تێکەڵ بە یەک ببون لەسەر ڕوخسارە ناسک و شیرینەکەی

کەمێک دەوەستێت و سەیری زەویەکە دەکات

کەمێک لە کراسە فشەکەی بەری بەرز دەکاتەوە و سەیری پێڵاوەکانی دەکات

زەردەخەنەیەکی بچووک دەکات و دەنوشتێتەوە بۆ پێڵاوە کانی و لە پێیە سپییەکانی دەکاتەوە

کاتێک پێیە ڕوتەکانی بەر گژو گیا سەوز و تەڕەکە دەکەوت ختوکەی ئەدا

هەستێکی نامۆ و مناڵانەی خۆشی بۆ دروست بوو و لەسەر گژو گیایەکە هەڵبەز و دابەزی دەکرد

وەک مناڵێکی  ٥ ساڵان وابوو کاتێک بۆ یەکەم جار لە دەرەوە یاری دەکات

کەمێک دەوەستێت و چاوەکانی دادەخات

پاشان بە هەنگاوی بچووک دەڕوات و هەناسەی قوڵ هەڵدەمژێت

هەستێکی خۆش بوو دوای ماوەیەکی زۆر لە زیندانی کردنی لە ژورێک ئێستا دەتوانێت پیاسە بکات بە تەنها

تەنانەت هیچ خزمەتکارێکیشی لەگەڵ خۆی نەهێناوە

( ئاھ خوایە ) لەتاو ئازاری قاچی ناڵاندی و کەوتە سەر زەویەکە

پێی ڕاستی بە خێرایی دەگرێت و سەیری دەکات

دارێکی دڕکاوی بە پێی دا چوە و هەمووی بوەتە خوێن

ئەوە زۆر بە ئازار بوو  بۆی کە وای لێ کرد فرمێسک بە چاوەکانی برتە خوارەوە

بەرە بەرە چاوەکانی تەڵغ دەبوون کاتێک تێبینی کەسێکی کرد بەرەو ڕوی ئەو ڕادەکات

وە پێش ئەوەی بزانێت کێیە ڕەنگی ڕەش بوە تاکە شتێک کە ستێلا بیبینێت

......

( هیچ شتێک نییە جێگای ترس بێت بەڕێز ئیرلینبێرگ ، ژەهرەکە لە جەستەیدا بڵاو نەبوەتەوە تەنها جێگای برینەکەی کەمێک ئاوساوە ئەویش بەرە بەرە هیچ کێشەی نامێنێت٬ وە بە هۆی ئەو ئازار شکێنەی  پێم داوە بۆ چەند کاتژمێرێک دەیخەورنێت  ) پزیشکە تایبەتییەکەی خێزانی ئیرلینبێرگ وتی کاتێک چارەسەری پێیە بریندارەکەی ستێڵای دەکرد

( سوپاس بەڕێز مارک فەرموو با من بەڕێت بکەم ) نیکۆڵاس وتی و ئاماژەی بە درگاکە کرد

پاش بەڕێ کردنی پزیشکەکە گەڕایەوە ژورەکەو درگاکەی لە دوای خۆی داخست.

لەسەر کورسیەکەی بەرامبەر جێگەی خەوەکە دانیشت و سەیری ڕوخسارە زەرد هەڵگەڕاوەکەی بەردەمی دەرد کە نزیکەی دوو مانگ بوو نەیبینیبوو

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Apr 08, 2021 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

ڕۆژیک لە بەهار Where stories live. Discover now