بە خوێنی من؟"
من لێم پرستی ئەویش بە بێتاوانی سێری کردم لەگەڵ ئەوەی ھەستم بە تاوان بارکردنی خۆی ئەکرد لە دڵێھەرچیەکبێت تەنھا ئەو برینانە چاک بنەوە
سەری بە بەڵێ جوڵاند و لەشوێنی خۆی بە بێدەنگی مایەوە.
"کەواتە خوێنی من بخۆوە،من بۆ ئەوە لێرەم.."
بەڵێ ھەرخۆی کۆیلەکان بۆ خوێن و پرکردنەوەی ھەزەکانیانن،ئەبێ سوپاس گوزاربم کە تا ئێستا ھیچی لێ نە کردووم
"نابێت..پشوو بدە من ئەرۆم"
ویستی بروا،بەڵام بە ھەموو خێرای خۆم رامکرد و قۆڵیم گرت،نازانم ئەو ھەموو ئازایەتیەم لە کوێ پەیا کرد کە دەستی لێبدەم و ئەو بوەستێنم،بەڵام ھەستم بە گرژبوونی پێستی کرد بە دەستلێدانی من،بۆیە یەکسەر دەستم لابرد.
"من ھۆکاری ئەوانەم تکایە بھێڵە چارەسەریشی بکەم!"
بە دەنگێکی کز و ھێمن وتمئەویش گەرایەوە ناو ژورەکە،و بە توندی دەرگاکەی داخست،تورەییەکم لە چاوەکانی بەدی ئەکرد،کەمێک گەرامەوە دواوە کە ئەوەم بینی.
ئەترسام زۆر تورە بێت و کۆنترۆلی خۆی لەدەست بدات،ھەرچیەک بێت ئەو ھێشتا خوێنمژە.
نەم ئەزانی چیبکەم تەنھا ئەچومە دواوە.
"سێرکە تۆ ھێشتا لە من ئەترسی! وە ئەتەوێت کە خوێنیشم پێ بدەی"
"تەنھا بیکە"
بەو تۆزە ئازایەتیەی کە لە لەشم مابوو ئەوەم وت."گەر خوێنی تۆ بخۆمەوە ئێستا نازانم خۆمم پێ کۆنترۆل ئەکرێ تا بوەستم یان نا!"
تەزو بە جەستەم ئەھات لە تۆنی دەنگی و وتەکانی.
بەڵام شتێک پێی ئەوتم کە ئەو ئازارم نایات،ھەر بەراست ئەو ژیانی رزگار کردم بۆ ئێستا بمکوژێت.
بۆیە دووبارە ھەمان شتم وتەوە.
"تەنھا بیکە"
لەگەڵ ئەوە سێھون بە توندی رایکێشامە نزیک خۆی و،قژی زۆر بە خێرای لابردم و ددانەکانی بە توندی لە ملم قەچاند،زۆر بە ئازار بوو کە پر بە ژورەکە ھاوارم کرد بەڵام ھەر ئەوەندە بوو ئازارەکە دواتر کەمتر بووەوە تا نەما،ھەستم بە برسێتی ئەو ئەکرد بەرامبەر من
بەڵام ئێستا ھەستم بەوە کرد کە توند باوەشم بەودا کردووە بەھۆی ئەو ئازارەوە،بەپەلە دەستم گەراندەوە ماوەیەکی زۆری نەبرد تا ئەو وازی لەوە ھێنا کە خوێنی من بخواتەوە،وە ئەو بە ھێواشی ئەو شوێنەی کە بریناری کردبوو لێسایەوە و دوور کەوتەوەوە.
![](https://img.wattpad.com/cover/241566916-288-k661854.jpg)
VOCÊ ESTÁ LENDO
『 ᴊᴜsᴛ ᴀ sʟᴀᴠᴇ ғᴏʀ ᴀ ᴠᴀᴍᴘɪʀᴇ 』𝑜ℎ𝑠𝑒ℎ𝑢𝑛
Vampiro{تەنھا کۆیلەیەک بۆ خوێنمژێک} لە دونیایەکدا کاتێک خوێنمژەکان دەستیان گرتووە بەسەر زەوی،مرۆڤەکان تا لە مردن ڕزگاریانبێ زۆربەی کات دەبوایە یەکیک لەئەندامی خێزانەکانیان ببەخشن لە پێناو ئەوانی کە،کریستا کچێکی تەمەن ١٧ ساڵە کە دەناڵێنێت...