لە ڕێگادا کە ڕێژنە هەستی کرد کە لە هۆڵی سەماکە بە تەواوەتی دوورکەوتۆتەوە . هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دایەوە . و سەری بۆ ئێما بەرزکردەوە کە لەلای ڕاستی بوو و بە دەنگێکی ئارام وتی
"زۆر سوپاس ئێما"
ئێما ڕووی بۆ ڕێژنە سوڕاندوو و برۆیەکی بەرزکردەوە وتی
"بۆ چ شتێک؟
"بۆئەوەی لە کاتی خۆیدا هاتی و منت لەو بێزارکەرە ڕزگارکرد" ڕێژنە ئەوەی وت و زەردەخەنەیەکی بە چاوی داخراوەوە کرد
ئێما زەردەخەنەیەکی کرد و ڕووی بۆ پێشەوە برد و سەرنجی کردەوە سەر ڕێگاکە
"شایەنی نیە شیرینەکەم . بەڵام بەڕاستی تۆش باشت ئەنجامدا ئەمشەو . توانیت باش کۆنتڕۆڵی توڕەیەکەت بکەیت" ئێما ئەوەی وت و بەلایەکی چاوی سەیری ڕێژنەی کرد "هێشتان نازانم تۆ چۆن دەتوانیت بەرگەبگریت؟
"بەزۆری . پێموابێت" ڕێژنە ئەوەی وت و برۆیەکی لە پرسیارکردندا بەرزکردەوە "هەندێک جاریش لە ترسی باوکم . بەڵام ئەمشەو . بەڵێنم بە کوڕاما دابوو بۆیە" ئەوەی وت و ڕووخساری ئاسایی کردەوە
ئێما هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دایەوە
" هەرچەندە من تەنها خزمەتیان دەکەم بەڵام ئەو هەموو قسەکردنە و قەڵەباڵەغیە وا لەمن دەکا کە دڵم بتەقێت . دەتوانم بە فێڵی کارکردن بڕۆمە دەرەوە بەڵام تۆ . تۆ دەبێت لەناویاندا بمێنیتەوە بۆ چەند کاتژمێرێک . بەڕاستی ئێستا دەزانم بۆچی تۆ ناتەوێت لە ئاهەنگی لەدایکبوونی خۆت ئامادەبیت" ئێما ئەوەی وت و چاوەکانی داخست و ڕووی بۆ ئاسمان بەرزکردەوە
لەناکاو ڕێژنە شتێکی بیرکەوەتەوە کە ئەوە وای کرد برۆکانی بەرزبکاتەوە و ڕووی بۆ ئێما بەرزکردەوە وتی"ئا . ئێما بیرکەوتەوە . سەیرێکی کوڕامات کرد؟
ئێما چاوەکانی کردەوە و ڕووی بۆ ڕێژنە سوڕاند و بە زەردەخەنەیەکەوە وتی
"بەڵێ کردم"
"باشە ئەی حاڵی چۆن بوو؟
"حاڵی باش بوو" ئێما ئەوەی وت و سەیری پێشەوەی کرد "کاتێک ڕۆیشتم سەیری ئەوم کرد . ئەو خەوتبوو و بەبێدەنگی سەیرێکی برینەکانیم کرد . کەمێک باشتر دەردەکەوتن"
"ئەمە شتێکی باشە" ڕێژنە ئەوەی وت و ڕووی بۆ پێشەوە برد "بەڵام تەنها شتێک مێشکمی سەرقاڵکردووە"
"چی؟ ئێما ئەوەی وت و بەلایەکی چاوی سەیری ئەوی کرد و برۆیەکی بەرزکردەوە
"دەبێت هۆکاری دروست بوونی ئەو برینانە هی چیبێت؟ ڕێژنە ئەوەی وت
YOU ARE READING
The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔
Romanceلە شانشینێکی دوور پاشا و شاژنێک دوای 2 ساڵ دەبنە خاوەنی منداڵێکی کچ کە ناویان لێنا (ڕێژنە) بەڵام ئەوەی پاشا و شاژنی هەراسان کردوە کە ئەوەیە کە (ڕێژنە) نابینایە هەر ئەمەش بوو کە پاشا و شاژنی هەراسان کردبوو لەوەی ئاخۆ کچەکەیان چۆن دەژێت و لەداهاتوودا...