پێویستە هەندێک جار لەبەر خۆشەویستی قوربانی بدەی
جۆنگکوک گەیانرایە نەخۆشخانەو ئێستا لە ژێر چاودێری چڕدایەو دیار نیە کە حاڵی باشە یاخود نا تایهۆنگو جیمین و لیساو جێنیو ڕۆزیش ئێستا لە نەخۆشخانەن لیسا هیچ هەست بەباشی ناکات وە هەمو گیانی خوێنە
---------------------
جێنی:لیسا واباشترە بڕۆیتەوە ماڵەوە تۆ هەمو گیانت خوێنە جلەکانت بگۆڕەو وەرەوە
لیسا:بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆم هەتا جۆنگکوک هەڵ نەسێتەوە (بەگریانەوە)
تایهۆنگ:(زۆر تورەبو وە چاوی سورببۆوە) هەر بێ ئەخلاقێ وای کردوە پیاوە یەتە بەردەمم ملی ئەپەڕێنممم
جیمین:هێمن بەوە ئێرە نەخۆشخانەیە ئەیاندۆزینەوەو بەدەسەکانی خۆمان ئەیان کوژین
جێنی زۆر سەری سوڕمابو وەدەترسا چونکە پێشتر تای بەم شێوەیە نەبینیبو بەڕاستی وەکو دڕندەیەک دیاربو
تایهۆنگ:جیمین فەرمان بە پیاوەکان بکە هەر ئێستا بگەڕێن بە دوای ئەو خوێڕیانە
جیمین:باشە من خۆشم ئەڕۆم لەگەڵیان بەتەنها جێیان ناهێڵم
تایهۆنگ:جیمین مەگەڕێوە تا نەیان دۆزیتەوە منیش لێرە ئەبم بۆیە خەمت نەبێ هەر شتێکیش ڕوی یا پەیوەندیم پێوە بکە
جیمین:باشە
تایهۆنگ:کچینە جیمین ڕۆیشت ئێوەش بڕۆن پێویست ناکا لێرەبن لیسا هەستە لەسەر عەرزەکە بەو دەستو جلە خوێناویەوە بڕۆنە ماڵەوە
ڕۆزی:تایهۆنگ ڕاست ئەکات بابڕۆین هەرشتێک بو هەواڵمان پێ ئەیات
جێنی:لیسا دەی هەستە بڕۆینەوە نابێ خۆتت کوشت ئەوەنە گریای ئەو باش ئەبێت
لیسا:بەساا من وتم بۆ هیچ شوێنیک نایەم بڕۆنە ماڵەوە جلێکم بۆ بێنن من لیرە ئەمێنمەوە
چەند ڕۆژێک تێپەڕیوە هێشتان جۆنگکوک هەڵنەساوەتەوە لیساو تایهۆنگیش بە بەردەوامی لەنەخۆشخانە ماونەتەوە وە جێنیو ڕۆزیش سەر دانی نەخۆشخانەیان دەکرد وە جیمینیش دەنگی نەبولیسا:تایهۆنگ هێشتا دکتۆرەکان هیچیان نەوتوە
تایهۆنگ:نەخێر هێشتا هیچ دیار نیە
دکتۆر:سڵاو ئێوە خزمی جۆنگکوکن
تایهۆنگ:بەڵێ