" بێکهیۆن - ااا ، خێراکە "
" باشە باش تۆزێک هێمن بەوە "
داواکراو بە زەردەخەنەیەکی بچووک وتی بەهیوای ئەوەی دڵەڕاوکێی و جمووجۆڵی ئێرە دەست بەسەر بگرێ
جلەکانی پۆشی و لەبەردەم کاشەکە وەستا و کڵاوەکەی سەری چاک کرد و نزای ئەکرد هەموو شتێک وەک ئەوە بێت کە بۆی دانا
هەرکە دەرگاکە کراوە چەندین قیژە پێشوازی لێ کردن و کچەکان وەک هەموو جارێک وەک شێت چوونە ژوورەوە
بەهیوای ئەوەی ئەو قۆزانە ببینن ، یان بە تایبەتی بیۆن بەیکهیۆن
خاوەن شیرنەمەنی [ کاندی ] کە ماوەیەکە کراوەتەوە ، لە نزیک قووتابخانەیەکی ئامادەیی
بێگوومان ئەمەش بەسە بۆ کچەکان کە بچن و خۆشترین شیرینی بخۆن
هەرچەندە میوانی زۆر پێشوازی لێ ئەکردن ، بەیکهیۆنیش ماندوو ئەبوو
بەڵام ئەوە وای نەکرد زەردەخەنە جوانەکەی لەسەر ڕووخساری لانەبات بۆ میوانەکان
" یاا چانیۆل تۆ وەرە ئێرە من دەبێ کێکی ماڵی مشک درووست بکەم "
هەر لەگەڵ قسەکەی هەموو کچەکان دەنگی ناڕەزایان دەربڕی
بەیکهیۆن کوڕێکی شیرین و جوانە ، بێگوومان زۆر نەرم و نیانە لەگەڵ میوانەکانی
لەهەمان کاتتدا لایەکی سەرەنج ڕاکێشی هەیە ، هەرچەندە ئەو ئینکاری ئەکا بەهەۆی ڕووخسارە مناڵانیەکەی
بەڵام میوانەکانی یان بڵەین هاوادارەکانی هەموو کات پێی ئەڵێن کە زۆر سەرەنج ڕاکێشە لە چاویان
" کەرستەکانم ئامادە کردوە بۆ هەویرەکە "
" سووپاس "
داواکراویش زەردەخەنەیەکی فراوانی کرد بەرەو ڕووی کڕیارەکان ، و بەیکهیۆن بەخێرایی چووە ژووری دواوە کە چێشتخانەیە
دەستی کرد بە ئامادە کردنی شیرینیە جادوویەکانی کاتێک بەپەرۆشەوە ئامادەی ئەکات نەوەک بە ماندووی و بێزاری
کێکە ئامادە کراوەکانی خستە ناو فڕنە گەورەکە ، وە ئەوانەی سوور بوونەوە هێنایە دەرەوە
چووە دەرەوە لە چێشتخانەکە و لەناو جامەکانی دانا بۆ نمایش کردنی کاتێک بەسەرسامیەوە سەیری کارەکەی ئەکا

أنت تقرأ
کــانــدی و بــامــبـــی || B.BH
Mystery / Thrillerئەو وەک شلکە ، سەرەتای ڕۆژەکەی زۆر شیرنە بەڵام لە کۆتایدا زۆر ترشە باوڕی پێ مەکەن ، ئەو شەیتانێکە بە جلی فریشتە ئەو بکووژە ، ئەو بە بامبی ناسراوە ، کەس نازانێ ئەو مافیایە یان خاوەن دووکانی شیرینی کەس نازانێ چیە ، کەسیش نەیتوانی مەتەڵەکە شیبکا ، بی...