بەخێرایی چووە ماڵەوە و چووە ژوورەکەی ، تەنیا ئەیویست پاڵبکەوێت
جانتاکەی لە ئەرزەکە دانا و بەخێرایی گەرماوێکی کرد ، دوای قژ ووشک کردنەوەی چووە لای بێدەکەی و بەهێمنی پاڵکەوت
لەسەر پشت پاڵکەوت و سەقفەکە لە بەرامبەری بوو تاوەکوو لە دەرگا درا و دەنگی یەکێک لە خزمەتکارەکان هات
" خانمی بچووک بەڕێز دی ئەنجێلۆ داوای تۆ ئەکات کاتی نانخواردنە "
چاوەکانی بە ماندووی کردوە کە دوو خوولەک نەبوو دایخستبوو ، سەیری سەقفەکەی کرد و بە لەکنەی ئێنگلیزی ووتی
" تۆ بڕۆ کەمێکی تر دێم جێسیکا "
بە ماندووی ووتی و دوای هاوڵدانێکی زۆر بە تەمبەڵەی لە شوێنی خۆی هەڵسا و چووە لای پەیژەکان و بە ماندووی دەچووە خوارەوە کاتێک سەیری پێیەکانی ئەکرد
چووە هۆڵی نانخواردن و لەلای باوکی دانیشت کە قسە لەگەڵ هاوسەری دووەمی ئەکات
بەڕێز دی ئەنجێلۆ پیاوێکی گەنج دیارە و پیری دەستی بەسەر نەگرتووە
کاریزیمایەکی تایبەت بەخۆی هەیە و لەشی باسناکرێ بەهۆی ماسوولکەکانی
" لە قووتابخانە چۆنی ؟ هەموو شتێک باشە ؟ "
بە زمانی دایکی ووتی و هاوسەرە گەنج و جوانەکەی و خۆی چاوەڕێی وەڵامی ماری بوون تا بە ئینگلیزی ووتی
" هیچ کێشەیەک نیە "
باوکی هەموو کات وەک ئەوە دیارە کە لێی ئەدا بەبێ هۆکار لەبەردەم ماری ، زۆر توڕە دیارە
دەستی توند گرت کاتێک لەسەر مێزەکە بوو بە کۆری ووتی
" لەو ڕۆژەوەی کە هاتینە ئێرە پێم ووتی بە زمانی دایکت قسە ئەکەی ، یان هێشتا تێنەگەیشتووی ؟ "
بەکەمێک تووڕەی ووتی کاتێک ماری تەنیا بە دڵتەنگی سەیری سووپەکەی بەردەمی ئەکرد ، تاوەکوو بە کۆری ووتی
" بمبوورە ، هیچ کێشەیەک نیە "
بەداماوی ووتی و باوکی بە نەرمی دەستی لە قژی خشاند و پاشان ڕووی کردە هاوسەرەکەی و دەستیان کرد بە قسە
.
.
.
.
." بۆ خاتری خوا ماری خێراکە "
لیندا بەبێزاری بەهاوڕێکەی ووت کە نایهەوێ واز لە پشیلەکە بهێنێ
" بەڵام تا ئەوکاتەی دەگەڕێینەوە ئەو دەڕوا "
أنت تقرأ
کــانــدی و بــامــبـــی || B.BH
Bí ẩn / Giật gânئەو وەک شلکە ، سەرەتای ڕۆژەکەی زۆر شیرنە بەڵام لە کۆتایدا زۆر ترشە باوڕی پێ مەکەن ، ئەو شەیتانێکە بە جلی فریشتە ئەو بکووژە ، ئەو بە بامبی ناسراوە ، کەس نازانێ ئەو مافیایە یان خاوەن دووکانی شیرینی کەس نازانێ چیە ، کەسیش نەیتوانی مەتەڵەکە شیبکا ، بی...