Christa
——————
کاتێک کە خەبەرم بۆیەوە سێھون لەوێنەبوو،کەمێک پێم ناخۆشبوو کە ئەوم نەبیبی،ھەستێکی سەیرم ھەبوو کە ئەمشەو لە باوەشی ئەو خەوتم،دوای ئەوە ھیچ خەونی ناخۆشم نەبینی،ئەمرۆم بە رووناک تر ئەبینی لە رۆژەکانی کە.
نکۆڵی لەوە ناکەم کە لەبەر ئەوەبوو کە لە باوەشی ئەو خەوتم ھەستم بە دلخۆشی ئەکرد.
بەڵام دەستیم بیر نەچۆتەوە،ئەو لەباوەشی گرتم تا خەونی ناخۆش نەبینینم لەدوای ئەوەی من ئەوم بە دڕندە ناو برد
پێویستە داوای لێبوردنی لێبکەم
بەڵێ داوای لێبوردنی لێ ئەکەم.
ھەستام و سێری سەرمێزەکەم کرد،نانی بەیانی ئامادەبوو،خواردنێکی زۆر لەسەر مێزەکەبوو،لەگەڵ پارچە کاغەزێک.
پارچە کاغەزەکەم ھەڵگرت و خوێنمەوە
'نانەکەت بخۆ
سێھون'
بەڵێ ئێستا روخسارە سارد و سەرنج ڕاکێشەکەیم ئەھاتە بەرچاو گەر خۆی لێرە بووایە و وای پێ وتبام
بەدەم خۆمەوە پێئەکەنیم کە بیرم لێ ئەکردەوە،نازانم لە بارودۆخێکی گونجاودام بۆ دڵخۆشبوون یان نا بەڵام ھەر کە بیر لەمشەو ئەکەمەوە ھەست بە دڵخۆشبوون ئەکەم
باشە کە سێھون ناتوانی مێشکت مرۆڤ بخوێنێتەوە گەرنا ئێستە لە شەرما مردبووم
بەبێ بیر کردنەوە دەستم کرد بە نانخواردن و دواتر کە تەواو بووم،ئەوەم بینی کە جل بۆ من دانرابوو کە لەبەری کەم بەڵام ئەو جلە نەبوو کە ڕۆژانە لەبەرم ئەکرد بەڵک و پانتۆڵ و تیشێرتێکی سادەبوو.
بەرگەم نەگرت کە لە ژورەکە بۆ ھەموو ڕۆژەکە بمێنمەوە،ویستم برۆمە دەرەوە،نازانم کار دانەوەی سێھون چۆن ئەبێت گەر بزانێت کە چومەتە دەرەوە بەڵام دڵنیام بەو رادەیە تورە نابێت.
لەراستی نازانم چۆن ئەبێت،بەڵام شتێک پێم ئەڵێت کە ئازارم نادات،یان با بڵێین بە ھیوای ئەوەی ئازارم نەدات.
رۆشتمە دەرەوەی ژورەکە و بە رارەوەکەیا ئەرۆشتم لە راستی نازانم بەرەو کوێ لەدوای ئەوەی کە ئاشڵی رقی لێمە بەھۆی ئەوەی بەسەر جۆشوا ھات،خەمباری دایگرتم لەدوای ئەوەی بیرم لە جۆشوا ئەکردەوە لەپر بەر شتێکی بەرز و رەق کەوتم،سەرم ھەڵبری و چانیۆلم بینی،ترس جەستەمی داگرت لەدووای ئەوەی دوێنێ رویدا.
"زۆر داوای لێبوردن ئەکەم گەورەم بم-"
"پێویست ناکا تۆ داوای لێبوردن بکەی،لەراستی من لەسەر ڕێگەم بووم بۆ ئەوەی داوای لێبوردن لەتۆ بکەم"
چانیۆل بە دەنگێکی ھێمن و نەرم وتی.
ВЫ ЧИТАЕТЕ
『 ᴊᴜsᴛ ᴀ sʟᴀᴠᴇ ғᴏʀ ᴀ ᴠᴀᴍᴘɪʀᴇ 』𝑜ℎ𝑠𝑒ℎ𝑢𝑛
Про вампиров{تەنھا کۆیلەیەک بۆ خوێنمژێک} لە دونیایەکدا کاتێک خوێنمژەکان دەستیان گرتووە بەسەر زەوی،مرۆڤەکان تا لە مردن ڕزگاریانبێ زۆربەی کات دەبوایە یەکیک لەئەندامی خێزانەکانیان ببەخشن لە پێناو ئەوانی کە،کریستا کچێکی تەمەن ١٧ ساڵە کە دەناڵێنێت...
