"کێیە" ڕێژنە هەوڵیدا ئەوە بە دەنگێکی ئارام بڵێت
"ئەوە منم شیرینەکەم . دەتوانم بێمە ژوورەوە" کلارد لە دواوەی دەرگاکە ئەوەی وت
"بێگومان باوکە. وەرە ژوورەوە" ڕێژنە ئەوەی وت و هەوڵی دەدا دڵە خێراکەی ئارام بکاتەوە
دەرگاکە کرایەوەو و کلارد هاتە ژوورەوە و دەستی لەسەر دەسکی دەرگاکە لانەداو و کاتێک سەیری جێگاکەی کرد و ڕێژنە و ئێمای بینی . لە نزیکی دەرگاکە ڕاوەستاو و وتی
"ئێما ئەوە خەریکی چیت؟
"ئەوە .... خاتوو ڕێژنەم بۆ خەوتن ئامادە دەکرد" ئێما ئەوەی بە ڕووخسارێکی ئارام و زەردەخەنەیەکەوە وت و دەستەکانی لە قژی ڕێژنە نزم کردەوە و خستیە سەر کۆشی و ڕووی بۆ کلارد سوڕاند
"ئەم کارەت بۆ دواتر هەڵبگەرە . ئێستا دەمەوێت بەتەنیا قسە لەگەڵ ڕێژنە بکەم . بۆیە تکایە بۆ کەمێک ئێمە بەتەنها جێبێڵە" کلارد ئەوەی وت و دەستی لەسەر دەسکی دەرگاکە هێنا خوارەوە و چەند هەنگاوێک هاتە پێشەوە
"فەرمانتە" ئێما ئەوەی بە هەمان ڕووخساری ئاسایی وت
بەڵام ئێما پێش ئەوەی ویستی بەتەواوەتی لەسەر جێگاکە بێتە خوارەوە . ڕێژنە ئەوی وەستاند بە تووند گرتنی قۆڵی چەپی و برۆکانی لە ترسدا نزم کردەوە و ڕووخسارێکی " تکایە ئێما مەڕۆ " نیشانی ئەو دا .
ئێما کە ئەو ڕووخسارەی ڕێژنەی بینی زەردەخەنەیەکی کرد و برۆکانی نزم کردەوە و دەستی ڕاستی بە هێواشی لە سەرەوەی دەستی ڕێژنە دەدا وەک نیشانەیەک " کە ئارام بێتەوە و هەموو شتێک باشدەبێت " .
ڕێژنە تەنها دەمی لە خەمباریدا لە یەکتریدا و سەری نزم کردەوە و دەستەکانی لە قۆڵی ئێمادا کردەوە و لەسەر کۆشی داینا . ئێما دەستێکی بەسەر سەری ڕێژنە داهێنا و لەسەر جێگاکە هاتە خوارەوە و بەرەو ڕووی دەرگاکە ڕۆیشت.
کلارد خۆی بۆلایەک لاداو و ڕێی بۆ ئەو کردەوە . و ئێما کە نزیکی دەرگاکە بویەوە . ڕووی بۆ کلارد سوڕاند و سەری نزم کردەو و لە ژوورەکە ڕۆیشتە دەرەوە .
کلارد دەرگاکەی داخست و ڕووی بۆ کچەکەی سوڕاند . بەڵام کە ویستی شتێک بڵێت . ڕێژنە بەخێرای دەمی کردەوە و وتی
"ئایە دووبارە کارێکی هەڵەم ئەنجامداوە"
کلارد بەو قسەیەی ڕێژنە برۆکانی لە سەرسامیدا بەرزکردەوە
"ئائـ. نەخێر . بۆچی شتێکی وا دەڵێیت" کلارد ئەمەی وت و بەرەو ڕووی ڕێژنە ڕۆیشت
"لەبەر ئەوەی هەرجارێک کە کارێکی هەڵەم دەکرد ئەوکاتە تۆ دەهاتی بۆلام بۆ ئەوەی سەرزەنشتم بکەیت" ڕێژنە ئەوەی کەمێک بە خەمباریەوە وت و برۆکانی نزم کردەوە
YOU ARE READING
The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔
Romanceلە شانشینێکی دوور پاشا و شاژنێک دوای 2 ساڵ دەبنە خاوەنی منداڵێکی کچ کە ناویان لێنا (ڕێژنە) بەڵام ئەوەی پاشا و شاژنی هەراسان کردوە کە ئەوەیە کە (ڕێژنە) نابینایە هەر ئەمەش بوو کە پاشا و شاژنی هەراسان کردبوو لەوەی ئاخۆ کچەکەیان چۆن دەژێت و لەداهاتوودا...