♠♣شایەنی چەند ڤۆتو کۆمێنت بوو هەر ئەوەنەی پێببەخشە زیاتر ناا♥♦
"من نیشانەیەکت پێدەدەم.....!!!پیاوی جۆکەر ئەوە تاتۆکەی سەر دەسێتی و تەواو ......، باش بیر بکەوە..!"
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
لە ئۆفیسەکەی هاتە دەرەوە هیچ نایەوێ بیر لەو ڕۆژە خراپەی بکاتەوە کە لەگەڵ تای هیۆنگو لوسیفەر بەسەری بردوە !!! بەرەو ئۆفیسەکەی 'کیم سۆک جین' ڕۆشت .....،
هەناسەیەکی دایەوە هەر کە گەشتە بەردەم ئۆفیسە گەورەکەی 'سۆک جین' ....،دەرگاکەی کردەوە لەدوای ئەوەی گوێی لەدەنگی بوو هەرکە ڕێگەی دا بێتە ژوورەوە......،
لەسەر کورسیەکەی خۆی دانیشتبوو لەکاتێکا ڕیباتەکەی ملی شلەوە کردبوو و قۆپچەی ملیوانەکەی کردبۆیەوەو هەروەها قۆڵەکانیشی هەتا لای ئانیشکەکانی هەڵکردبوو ......،ژوورەکە زۆر ڕووناک نەبوو تەنها چەند لامپایەکی بچوکی هەڵکردبوو کات دەرەنگی کردبوو بە نزیکەی ئێستا تەنها پاسەوانەکان لەناو کۆمپانیا ماون لوسی زووتر دەڕۆشتەوە بەڵام بەهۆی قسەکانی دوێنێی 'سۆک جین' مایەوە هەتا هەموو کارەکانی تەواو کرد ....، لامپا ڕەنگ سپیە بچووکەکەی لای سۆکجین هەڵکرابوو چونکە پێویستی بەو ڕووناکیە بوو تاکو بتوانێ بەباشی تەرکیز بکات .....،سۆک جین وەرەقەکانی دەستی داناو ئاڕاستەی چاوەکانی گۆڕی بۆ سەر لوسی بەڕاستی سەرسام بوو هەر کە لوسی بینی چونکە لوسی هەرگیز نەهاتوە بۆ ئۆفیسەکەی .....،
سۆک جین؛ بەڵێ لوسی چی تۆی هێناوە بۆ ئێرە...،؟
(لوسی سەیرێکی ژوورەکەی کردوو پاشان جین !. کەمێک وەستا جین هەستایە پاوەوەو ئاماژەی بۆ لوسی کرد کەلەسەر ئەو قەنەفانە دابنیشێ کە بۆ میوانەکان دادەنرێ لوسی سەری بەقایل بوونەوە جوڵاندوو دانیشت سۆکجینیش چۆیە سەر ئەو تەپڵەکانەی کە لە نزیک قەنەفەکانەوە بوو بێگومان بە دووریەکی دیاریکراویش.....)
سۆکجین؛ ئێستا چی تۆی هێناوە بۆ ئێرە ...!
لوسی؛ باشە هاتوم سەبارەت بە ڕووداوەکانی دوێنێ قسەت لەگەڵ بکەم .....هەر خۆی من زۆر .......!
(لوسی لەنێوەندی قسەکانی بوو کە سەیری سۆک جینی کرد وەستا چونکە سەرنجی دەستەکانی دا شتێکی لەسەری بینی بەڵام سۆکجین بەپەلە دەستەکانی خۆی داپۆشیو لوسیش وای دەرخست کە هیچ شتێکی نەبینیوە بەردەوام بوو.!)
لوسی؛ ئێ هەر خۆی من زۆر کاردەکەم لەگەڵ ئەوەشدا زۆر ماندوو دەبم ...، بۆ هەڵسوکەوتەکەی دوێنێ داوای لێ بووردن ئەکەم!
(بەسەختیەوە توانی داوای لێ بووردن بکات چونکە داوای لێبووردن شتێکی وەبیر دەهێنێتەوە کە هەتا مردن وەکو شتێک لەناو مێشکیدا دەی هێڵێتەوە.....، سۆکجین سەری بە قایل بوونەوە جوڵاندوو هەناسەیەکی دایەوە)
YOU ARE READING
'پێبکەنە چونکە تۆ جۆکەریت'
Fantastikتۆ پێویستە پێبکەنیت~ تەنها خۆشی ببینە و سەمابکە ،لوتت سوربکەو هەموان بخەرە پێکەنین!! جۆکەر لەدایک بوو بۆ ئەوەی !خۆشی بهێنێت بۆ ژیانی تاریکو خەمناک!! تەنانەت بەبێ بونی هیچ شتێک هەر پێکەنی و هەر پێکەنی' هەموان وایان زانی ئەو جۆرێکە لە شێت بەڵام لەڕاست...