کاندی و بامبی || 6

126 30 355
                                    

15s + 12v + 300c = new part

دەبزانم پێتان دەکرێ یان نا 😎

.
.
.
.
.
.

بەناڕەحەتی لەسەر بێدە نوێیەکەی دانیشت
لەژوورە نوێیەکەی

پشیلە بچوکەکە بەدوای هات
لەسەر بێدەکەی لە نزیکی دانیشت

بەداخەوە سەیری پشیلەکەی ئەکرد
بەنەرمی دەستی بەسەری خشاند و پشیلەکەش لێی دیار بوو کە بەدڵی بوو

" خۆزگە بەجوانیەکەت منت هەڵنەخەڵەتاندبا "

پشیلەکە چەند جارێک دەنگە نەرمەکەی دەرهێنا و ماریش هیچی پێنەکرا بێجگە لەزەردەخەنەیەکی شکاو

سەیری دەوروبەری کرد لە ژوورەکە
بۆ پەنجا جار نەفرەتی لەو سەرۆکە گەمژەیە کرد کە لە ژوورێکی داناوە پەنجەرەی تێدا نەبێ

ژوورێکی  تر لە ژوورەکەی هەبوو
کە چووە ناوی بۆی دەرکەوت گەرماو و دەستشۆرە

بۆ ساتێک دیزاینەکەی بەدڵ بوو
لە گەرماوەکە هاتە دەرەوە پاش ئەوەی پشکنی

دۆڵابە گەورەکەی کردەوە
کە لێوان دیوارەکە بوو ، پڕ بوو لەجلی ئاسایی

بەڵام زۆربەیان جلی ڕەش بوون
ئەمەش ئەوەیە کە ماری ئارەزووی پێناکە

بەس نیە
ئەو هەموو خەمەی هەیە و بەتەنیایە

وە جلی ڕەش بپۆشێ ؟؟

بەبێزاری خاولیەکی برد و بڕیاری دا هەرنا گەرماوێک بکا پاش ئەوەی سەرۆک ووتی کە ئیمڕۆ پشووبدا

سەرۆک هەر قسەیەک و ڕەفتارێک بکا
ماری زیاتر و زیاتر لێی ئەترسێ ، هێشتا بەتەواوەتی نازانێ بوونی لێرە مانای چیە ؟

===============================

" ئۆهـ چانیۆل--اااااا ....... خێراکە کاتی قسەی شیرین نیە لەگەڵ کڕیارەکان "




کوڕە پشیلەیەکە ووتی
هەر چۆن ناویان لێ ناوە ، چانیۆل بەبێزاری مێزی دوو کچەکەی جێهێشت و دەستی کرد بە دابەش کردنی داواکاریەکان بەسەر کڕیارەکان

وە لووهانیش لەسەر کاشێرەکە بوو
خەریکی چاک دانانی شیرینیەکان بوو ، بەیکهیۆنیش کە لە چێشتخانەکە بوو

خەریکی ئامادە کردنی شیرینی و کێک بوو ، ئیمڕۆ کۆتایی هەفتەیە واتا هەبوونی کڕیاری زۆر لە قووتابی

کــانــدی و بــامــبـــی || B.BHحيث تعيش القصص. اكتشف الآن