"کێیە؟ کلارد لە دواوەی دەرگاکە ئەوەی وت
"منم ستاڕڵا . دەتوانم بێمە ژوورەوە" ستاڕڵا ئەوەی وت و دەستی نزم کردەوە
"بێگومان دایکە . وەرە" ڕێژنە ئەوەی بە زەردەخەنەیەکەوە وت
ستاڕڵا دەرگاکەی کردەوە و ڕۆیشتە ژوورەوە و دەسکی دەرگاکەی بەرنەدا و سەیری کلاردی کردوو و وتی
"کلارد چی دەکەیت لێرە؟
"لێرەم بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ کچەکەم بکەم" کلارد ئەوەی وت و دەستەکانی لەسەر شانی ڕێژنە دانا
"خۆ بۆ سەرزەنشتکردنی ئەو لێرەنیت؟ ستاڕڵا ئەوەی وت و دەرگاکەی داخست و ڕووی ئەوان سوڕاندەوە و دەستەکانی لە یەکتری ئاڵاند
"ستاڕڵا تۆش نا" کلارد ئەوەی بە چاوی داخراوەوە و ڕووخسارێکی بێزارییەوە وت "بەڕاستی تۆش وا بیردەکەیتەوە کە تەنها بۆ سەرزەنشتکردنی ڕێژنە دێم بۆ ژوورەکەی" چاوەکانی کردەوە و سەیری خێزانەکەی کرد کە تەنها برۆیەکی بەرز کردبۆوە و سەیری ئەوی دەکرد
"ئێئـ . بەڵێ . تەنها ئەوکاتانە تۆ لەلای ئەو دەبینم ئەویش بۆ سەرزەنشتکردنی بێت یان خۆ توڕە کردنت لەو" ستاڕڵا ئەوەی بە ڕووخسارێکی توڕەوە و دەنگێکی وت
کلارد هیچی نەوت . تەنها هەناسەیەکی بێزاری دەرکرد
کە ڕێژنە گوێی لە دەنگە توڕەکەی دایکی بوو . سەری بۆ ڕووی ئەو بەرزکردەوە و وتی
"دایکە . ئاساییە . پێویست بە توڕەبوون ناکات . باوکم تەنها هاتووە تا قسەم لەگەڵ بکات . بێجگەلەوە . کە تۆ لێرە نەبوویت ئەو هۆکاری ئەوەی پێ وتم کە بۆچی ئەوەندە توند لەگەڵم هەڵسووکەوت دەکات"
"بەڕاست؟ ستاڕڵا ئەوەی وت و برۆیەکی بەرزکردەوە "کەواتە بە منیشی بڵێ . حەزدەکەم بزانم کە باوکت بۆچی ئەوەندە توندە لەگەڵت" ئەوەی وت و سەیرکردنێکی مردووی نیشانی هاوسەرەکەی دا کە ئەوە وای لە کلارد کرد تفی ناو دەمی بە توندی قوتبدات
"ئەو وتی . بۆیە ئەوەندە لەگەڵم توند بووە چونکە دەترسا کە ئازارم پێبگات" ڕێژنە ئەوەی وت و دەستێکی بەرزکردەوە
ستاڕڵا تەنها برۆیەکی بەرزکردەوە و ڕووخسارێکی تێنەگەیشتی نیشان دا"ببورە شیرینەکەم بەڵام لە قسەکەت تێنەگەیشتم" ستاڕڵا ئەوەی وت و دەستەکانی نزم کردەوە
"وا باشە کە بێیت و دابنیشیت . ڕێژنەش قسەکەی بۆت ڕوون دەکاتەوە" کلارد ئەوەی وت و بە دەستی چەپی لەسەر جێگاکەی دەدا وەک نیشانەیەک کە بێت و دانیشێت
ستاڕڵا نزیکی ئەوان بویەوە و لەلای چەپی کلارد دانیشت و ڕێژنەی هەڵگرت و لەسەر کۆشی دایناو و لە باوشی گرت
ESTÁS LEYENDO
The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔
Romanceلە شانشینێکی دوور پاشا و شاژنێک دوای 2 ساڵ دەبنە خاوەنی منداڵێکی کچ کە ناویان لێنا (ڕێژنە) بەڵام ئەوەی پاشا و شاژنی هەراسان کردوە کە ئەوەیە کە (ڕێژنە) نابینایە هەر ئەمەش بوو کە پاشا و شاژنی هەراسان کردبوو لەوەی ئاخۆ کچەکەیان چۆن دەژێت و لەداهاتوودا...