سەرۆک لەسەرەوە ی مێزی نانخواردن دانیشتبوو
لە لای دەستە ڕاستی ، مینسۆک بووو لەلای چەپیشی کریس بوو
ماری یش لەنێوان کریس و یوگیۆم دانیشتبووترسا لەوەی لە نزیک مینسۆک دابنیشێ
هەرچەندە زۆر بەکەمی سەری هەڵ ئەگرت بەڵام ئاگاداری ئەو سەیرکردنانەی مینسۆک بوو بۆیتەنیا وویستی بەخێرایی ئەم نانی ئێوارەیە تەواو بێ و بگەڕێتەوە ژوورەکەی
کوڕەکانی تریش دانیشتبوون ، ئەوەی کە ئەترسا ماری بوو و یووگیۆم و جۆنگکووک یش تەنیا کەمێک شڵەژاو و ناڕەحەت بوون بەم کەشە تێکەڵە
سەرۆک بە کلێنسەکەی تەنیشتی دەمی سڕیەوە و قسەکانی نیشانەی دوو ئەندامە نوێیەکە کرد
" کەواتە مناڵینە ، چیرۆکی ئێوە چیە ؟ بێگوومان هەروا نەهاتوون "
هەردوو کوڕەکە دوو ئەوەنە شڵەژاوتر بوون
لە دەنگە قووڵەکەی سەرۆک ، ئەیانویست قسە بکەن بەڵام ئەشترسان هەڵەیەک بکەن لە قسەکانیانلەناکاو هەموو چاوەکان کەوتنە سەر ئەو دوو ئەندامە نوێیە
" ڕاستیەکەی گەورەم ، هەمان ئەو پیاوەنەی کە ئێستا بەدوایان ئەگەڕێی ، خوشکە گەورەکەی منیان ڕفاند ، پاشان جەستەی خوشکەکەمیان بە مردووی دۆزیەوە ، زۆربەی ئەندامەکانی جەستەیان بردبوو ، بۆ فڕۆشتن هە روەک خۆت ئەزانی "
یووگیۆم ووتی کاتێک سەیری نێوو چاوەکانی سەرۆک ئەکرد ، لە کۆتایی زۆری لەخۆی کرد کە ئاوە سوێرەکانی نەڕژێنێ
کوڕەکان لەسەر ئەم شتانە ڕاهاتبوون
چونکە هەر یەکەکیەکیان چیرۆکێکی خراپتری هەیە لە ئەوەی ترماری ترس بەگیانی داهات وەک بروسکێک ،
وویستی ڕابکا و بچێتە دەرەوە بۆ ئەوەی هەوایەکی پاک هەڵبمژێ یان بچێتە توالێت و ئەوەی خواردوویەتی بیگەڕێنێتەوەبەکەمێک خێرایی پەرداغە ئاوەکەی هی خۆی خواردەوە و سەرۆک تێبینی ترس و تێک چوونەکەی ماری کرد
" کەی ئەمە ڕووی دا ؟ ئەی خێزانەکەت ؟؟ "
سەرۆک دووبارە پرسی پاش کەمێک بێدەنگی ، هەموویان دووبارە سەیری یووگیۆمیان کرد ، ماریش لە ناخەوە نزای ئەکرد شتێکی خراپ لە خێزانەکەی نەهاتبێ ئەگەر نا ئەم جارە بەتەواوەتی ئەڕشێتەوە
" نزیکەی هەشت ساڵ پێش ئێستا ، باوکم پاش ئەم هەواڵە لە دایکم جیا بۆوە بەهۆی ئەوەی وای ئەزانی دایکم هۆکارە چونکە ئاگاداری خوشکەکەم نەبووە ، وە دوای ساڵێک لە ڕووداوەکە دایکم بۆ چوارەم جار جەڵدەی دڵی لێدا و تەمەنی بۆ ئێوە بەجێ هێشت گەورەم "

أنت تقرأ
کــانــدی و بــامــبـــی || B.BH
Mistério / Suspenseئەو وەک شلکە ، سەرەتای ڕۆژەکەی زۆر شیرنە بەڵام لە کۆتایدا زۆر ترشە باوڕی پێ مەکەن ، ئەو شەیتانێکە بە جلی فریشتە ئەو بکووژە ، ئەو بە بامبی ناسراوە ، کەس نازانێ ئەو مافیایە یان خاوەن دووکانی شیرینی کەس نازانێ چیە ، کەسیش نەیتوانی مەتەڵەکە شیبکا ، بی...