❤part.one❤

810 85 71
                                    


someone pov

لە دێر زەمانەوە باوکو باپیرمان دەگێڕنەوە کە جگە لە ژیانی ئێمە ژیانێکی تر بوونی هەبووە ... بەڵام بەهۆی مێژووەوە لەناو چوونە ... بەڵام ئەوان خراپ بوونەو هەوڵیان داوە مرۆڤایەتی لە نێو بەرن و جیهانی مرۆڤایەتی و مێژووی مرۆڤایەتی بسڕنەوە ... هەموو کات کاتێک باسی ئەوان دەکرێت گەورەکانمان ئەڵێن کە باشبوو ئەوان لە ناو چوون و بوونیان نەما ... بەڵام نەمانی ئەوان و لەناوچوونی ئەوان ناگەڕێتەوە بۆ مرۆڤ بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی وەچەی نوێ و وەچە نەخستنەوە ... خۆزگە دەخوازم کە ڕۆژێک بتوانم یەکێک لە

{ خوێن مژەکان ببینم }

بەڵێ ئەو باسە باسی خوێن مژەکان بوو ... ئۆو بوەستن بەهۆی گەمژایەتیەکەمەوە بیرم چوو کە ناوی خۆم بڵێم من ئیری"م
من کچێکی 16 ساڵانم ... لە ناوەندی دەخوێنم لە زانستی دەمەوێ لە دواڕۆژدا ببم بە دکتۆرا و ببم بەکەسێک ژیانی زۆر کەسی ئەم گوندە ڕزگارکەم ... ❤❤❤

ئێرە گوندێکی بچووکی باشوری کۆریایە ... گوندێکە لە پایتەختی کۆریا سیئۆل ... ئێرە گوندێکی تا بڵێی جوانە بەڵام خەڵکانی ئیرە ... ئــم زۆر باش نین بەڵام ئەمە بەکۆمەڵ نیە ... هەرچۆنێک بێت بەڵام زۆرینەی ئێرە مەسیح"ین ... بەڵام ئێمە بڕوامان بەبوونی خوای گەورە هەیە کە دروستکەری تەواوی گۆی زەویە ...

ئێرە گوندێکی زۆر گەورە نیە بەڵام کیوت و جوانە خەڵکانی باشی تیایە بەڵام خەڵکانی خراپیش هەیە لێرە ... کاتێ شەوانە لای پەنجەرەی ژوورەکەوە سەیری دەرەوە ئەکەم دەتوانم زۆر بەجوانی ئەو قەڵا کۆنە ببینم کە ڕەنگی خۆڵەمێشیەو دیزاینەکەی کۆن و ترسناکە بەڵام زۆر سەرەنجڕاکێشە و لەسەرووی گوندەکەوەیە ... هەموو شەوێک تەنها من و بوکەڵەکەم و مۆمەکەم لای پەنجەرەکەوە دادەنیشین و پەنجەرەکە واڵا ئەکەم و ئەو شنەبا خۆش و بێ هاوتایەی شەوان دەدا لە قژم و قژە ڕەشە درێژەکەم کە لای ڕانمەوەیە ئاشقی باکە بووەو لەگەڵیا سەما ئەکا هەهەهە ڕاستە ئێرە ئازادی تەواوت ناداتێ بەڵام دڵخۆشم کە شەوانە کاتێکی وام هەیە کە تەواوی دڵو دەروونم ئارام دەکات ... لەکۆتاییدا کاتی خەو هاتووە و قاتوو بیجامە پەمەییەکەم کردە بەرم و قژم جوان داهێنا و چوومە جێگا سپیە نەرمەکەم و بوکەڵە کەرووێشکەکەم کە گەورەیە و ناوی بەنی"ە خستمە باوەشم و دوای کەمێک لە بێدەنگی خەوتم ...

❤❤❤

بەیانی بە دەنگی چۆلەکەکان هەڵسام کە جریوە جریویان دەکرد وەک بڵێی هاتوون هەڵم سێنن منیش هەڵسام و خۆم شۆرد و جلی فەرمی قوتابخانەکەم لەبەر کرد کە قەمیسێکی سپیە لەگەڵ درێسێکی ڕەشی تاسەر چۆکم تەبعەن ناهێڵن قاچو شتمان ڕووت کەین بۆیە ئەبێت کە کۆڵۆنێک بپۆشین لەگەڵیا ... وە مەیکەپ و ئەو شتانە و قژ بەردانەوەش نیە ... ⚠

بۆیە قژم بەبەرزی بەست و چوومە قوتابخانە دوای خواردنی نانی بەیانی ...

+بردنە پێشی کات+

دوای قوتابخانە لەگەڵ هاوڕێکانم ئەهاتمەوە ماڵەوە ... ئەوان وەک من لەم گوندە لەدایک بوونەو هاوڕێی نزیک و هاوپۆلی منن ❤

لە ڕێگا ئەهاتینەوە ئەوان قسەیان دەکرد منیش پێدەکەنیم و کەم کەمە قسەشم ئەکرد دواتر چاوم چووە سەر ئەو قەڵایە ...
بەڕاستی زۆر سەرنجڕاکێشە ڕەنگە خۆڵەمێشیەکەی و ترسناکیەکەی جگەلەوەش ئەو هەورە ڕەش و ترسناکە کە بۆ خولەکێکیش سەرووی قەڵاکە جێناهێڵێت تۆ بڵێی نهێنیەک هەبێت لەوێ یاخود کەس هەبێت لێی بژیت هیوادارم شتێک ڕووبدات کەمێک ئەم گوندە گۆڕان کاری تیا بکرێت پێش ڕۆیشتنم ... چونکە کاتێ پۆلی دوازدەم تەواو کرد بە نمرەیەکی بەرز ئەوکات ئەڕۆم لێرە بۆ خوێندن هممم هیوادارم ئەم ڕۆژە خۆشانەش ببینم ... لەناکاو هەستم کرد هاوڕێکانم بانگم ئەکەن

:ئیری تۆ باشی ؟
من: ... باشم بۆچی باش نەبم
:ئاخر خیاڵت ڕۆیشتبوو ٚٚٚ
من:هیچ نیە ... بابڕۆین

ئێمە دووبارە ڕۆیشتین و منیش چاوم نەخستە سەر ئەو قەڵایە چونکە دەزانم دووبارە خەیاڵ ئەمبات و گەیشتینە ماڵ ...

دایکم خەریکی چێشت لێنان بوو هـــم بۆنی خۆشە ...
چووم و ماچێکی خێرایی ڕوومەتیم کرد کە ئەو ئاوڕی داوه دانەیەکم لەو شیرینیانە برد کە ئامادەی کردبوو هههه
خ.لی = دایکم
دایکم:ئیری قەت گەورە نابی
من:ههه دایکە خۆم شانزە ساڵم
دایکم:باشە دەی خۆت بگۆڕەو وەرە خوارەوە ئێستا باوکیشت دێتەوە
من:ئۆکەی مام ...

ڕۆیشتم گەرماوێکی خێرام کرد و جلێکی ئاسوودەی ماڵم پۆشی و قژم وشک نەکردەوە چونکە وا حەزم پێیەتی ... گەیشتمە لای دایکم
یەک ... دوو ... سێ ... دەمزانی
دایکم:ئیری نەخۆش دەکەوی بۆ قژت وشک نەکردۆتەوە ؟
من:دایە گیان هەزار جارم وتووە حەز ناکەم
دایکم:ئوف بێتام
من:تۆ بەتامی
ئەویش پێکەنی من و دایکم واین ...

📢 دینگ دۆنگ 📢

ئـــۆھـ باوکیشم هاتەوە ... ڕۆیشتم دەرگاکەم کردەوە بەخێرهاتنم کرد دواتر چاکەتە کەلوپەلەکانیم لێی وەرگرت ...
من:ئەپا ئەوە چیت کڕیوە ؟
باوکم:سوپڕایزێکی بچووک بۆ تۆ
من:چی ... ؟؟؟ ... وااااھ



کۆتایی پاڕتی یەکەم ❤

❤ گەر بە شایانی دەزانی ڤۆت بکە گەرنا کێشە نیە ❤

بەردەوامە ❤


❤💜❤

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jun 17, 2021 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

♋JEON JUNGKOOK BOSS OF VMPAIR♋Where stories live. Discover now