PARTE 1 💔♥

1K 62 85
                                    

{PREETY POV }

چاوەکانم بەزۆر کردەوە چونکە بەهۆی زۆری گریان چاوەکانم ئازاریان هەیە ـ وە چاوەکانم زۆر زۆر ماندون ـ من ئازارم هەیە!! ـ بەڵام کێ گرنگی پێدەدات؟!! ـ کچێکی وەک و من ئازاری هەیە ههه بیرم نەبوو ــ ئەوان پارەیان هەیە ــ پارە باشترە لە کچێکی 17 ساڵان ـ کە هێشتا من زۆر بچوکم بۆ ئەو ئازارە ـ دەزانن ئازاری چیم هەیە؟! ـ هههه وازی لێبێنن ـ ئەوە ئازارێکی نوێ نییە ـ دانیشتم لەسەر سیسەمەکەم بەدەستەکانم بە هێواشی چاوم خوراند تۆزێ ڕوخسارم گرژ کرد چونکە ئازاری هەبوو سەرەڕای ئەوەی کە زۆر بە هێواشی مەساجم پێی کرد ـ بەڵام ئەوان زۆر زۆر گریاون ـ گەر چاوەکانم من بومایە ئەوا تاوەک و ئێستا بەرگەم نەدەگرت ـ هەردەم دەمەوێ ڕێ لە فرمێسکەکانم بگرم ـ بەڵام ئەوان خیانەتم لێدەکەن و خۆیان ئازاد دەکەن ـــــــــ بەتانیەکەم لەسەر خۆم لابرد و ڕۆییشتم جلێکم لە دۆڵابەکەم دەرکرد کە جلی دەرەوەیە ــ هههه ئەوەندە باشە ئەو نەفرەتیە دەهێڵێ 1 هەفتە جارێک تەنها بچمە دەرەوە ــ جلەکەم لە سەر سیسەمەکە دانا و ڕۆییشتم بۆ گەرماو ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ دوای ماوەیەک هاتمە دەرەوە بە ڕۆب"ە شینە کاڵەکەم و لەسەر کورسی بەرامبەر مێز تەوالێتەکە دانیشتم و قژە درێژەکەم کە لە کەمەرم چوەتە خوارەوە ـ من دڵم نایە قژم ببڕم ـ ڕاستە حەزم بە قژی کورتە ـ بەڵام جیمینەکەم حەزی بە قژمە ـ من بەڵێنم بە ئەشقەکەم داوە کە هەرگیز قژم نەبڕم ـ هههه بیرمە کە یەکەمجار جیمین منی بینی چۆن بو ـ وازم لە خەیاڵکردن هێنا و شانەکەم هێنا و دەستم کرد بە شانەکردنی قژم ــــ کە تەواو بوم بە هێمنیەکی زۆر شانەکەم دانا و دەستمکردە خۆ گۆڕین ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کە تەواو بووم لە خۆگۆرین دەستم کرد بە مەیک ئەپ(موکیاج)کردن کە تەواو بوم جنتاکەمم هەڵگرت و مۆبەکەم تێیکرد و ڕۆییشتم بۆ خوارەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بینیم ئەو نەقرەتیەی هاوسەرمی لێیە

{یۆنگجای}

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
:جیمینەکەم؟؟...کوڕە جوانەکەم؟...کوڕە دڵشکاوەکەم؟؟
دەی هەڵسە بوەتە بەیانی کوڕە دڵباشەکەم

جیمین:دایکە ــ تکایە تەنها بهێڵە بخەوم و بەس

{بە دەنگە شکاوەکەی وتی ــ کە هێشتا چاوی داخراوە و فرمێسک بە چاوی وشک بوە ــ ئەو جیمینەی پێشو کە دەنگی هەموو ماڵەکەی دەگرتەوە ـــ کەچی ئێستا تەواوی ڕۆژەکان بە خەو دەی باتە سەر هەمووان مەراق دەکەن کە جیمین وشەیەک بڵێت ـــ بەڵام ئێستا هیچ دەنگێکی لێوە نایەتە دەرەوە}

:بەڵام کوڕەکەم تۆ باشنی ـــ چیت بۆ بێنم تا چاک ببی؟

{دایکە دڵسۆزەکەی خەمی منداڵەکەیتی ــ خەمی کوڕەکەیەتی ئەو نایەوێ ببینێ کوڕە تاقانەکەی غەمبارە}

جیمین:  پریتی

⊙⊙⊙⊙⊙⊙⊙⊙⊙⊙⊙⊙⊙⊙

ئەوەش پارتی یەکەم لە چیڕۆکی

پاڕک جیمین

هیوادارم بەدڵتان بێ

{VOTE}

{AND}

{COMMENTE}

[THANK YOU FOR WHATCHING]


♥💔بە ئازارترین ڕۆژەکانی پاڕک جیمین💔♥Where stories live. Discover now