کاندی و بامبی || 8

111 29 150
                                    



" بیۆن لا لیسا "

" بیۆن بەیکهیۆن "

بە زەردەخەنەیەکی باوەڕ بە خۆبوون کچە قژ کورتەکە ووتی کاتێک تەوقەی لەگەڵ بەیکهیۆن کرد

هۆڵەکە کەمێک بێدەنگ بوو ، خزمەتکارەکان قاوەیان بۆ هێنان ، یەکێک چاوی هەڵ نەئەگرت لەسەر ماری کە سەری بۆ خوارەوەیە

" کێیە ؟ "

" ماری دی ئەنجیلۆ ، ئەندامە نوێیەکەمان "

هەر کە گوێی لەناوی خۆی بوو سەری بڵند کرد ، ئەوەی سەرنجی ڕاکێشا ئەوە بوو کە سەرۆک ووتی ئەندامی نوێ ،

ئەو لە هیچ شتێک بوە ئەندام ؟ بەبێ پرس و ڕا ؟

ترس بەناو گیانی ماری ئەهات و ئەچوو کاتێک ئافرەتە قژ کورتەکە چاوی لەسەر ماری هەڵناگرێ

" مناڵی دی ئەجیلۆ جێهۆن ە ؟ "

یەکێک لە ئافرەتەکە ووتی ،
جۆنگهوا ، لەهەموویان باشتر دیار بوو بەهۆی ڕووخسارە نەرم و نیانەکەی

" بە داخەوە بەڵێ "

بە دەنگی گاڵتە پێکەری ووتی کاتێک زەردەخەنەیەکی یەک لا لەسەر لێویەتی

زۆرترین ئەو کەسەیە کە ماری ئەیەوێ بیکوژێ ، ئۆهـ سێهۆن

تەنانەت ناتوانێ سەیریشی بکا
ئەوە بۆ ئەو ووەک خیانەتک وا بوو ،

ماری ئەیویست پرسیار بکا ، بەڵام بێگوومان ئەیەوێ سەری لە شوێنی خۆی بهێڵێتەوە

" کچینە ئێوەش بڕۆنە ژوورەکانتان پشوو بدەن "

ووتی کاتێک لەشوێنی خۆی هەڵسا و وویستی بچێتە دەرەوە هەر لەگەڵ هەڵستانی هەموویان وەستان

بێگوومان ڕوحی سەرۆک بەنرخە

" ئا ..... ئەشتوانن لەگەڵ ماری تێکەڵ ببن "


وتی کاتێک پشتی لێێان بوو و دواتر سەیری کردن کچەکان سەریان بە ئەرێ جوڵاندن

بێکهیۆن چووە دەرەوەی ڤێلاکە دوای ئەوەی داوای کرد بەتەنیا بڕوا ، سەرکەوتە ناو ئۆتۆمبێلەکەی و دوو پاسەوان لە پێشەوە سەرکەوتن

" بۆ لای ماریا "

" فرمانتە گەورەم "

کــانــدی و بــامــبـــی || B.BHحيث تعيش القصص. اكتشف الآن