Third person pov
~~~~~~~~~~~~~~~:^~^:^~^:^~^:^~^:^~^:||کاتژمێر 9:11||:^~^:^~^:^~^:^~^:^~^:
ئێما و ڕێژنە لە نزیکی دارستانەکە دانیشتبوون لەو شوێنەی کە هەموو کاتێک ڕێژنە و یۆکۆ قسە لەگەڵ یەکتری دەکەن.
هەردووکیان پشتیان لە درەختەکە دابوو و لەسەر گژوگیا نەرمەکە دانیشتبوون.
"ئەو دووبارە نایەت ئەیوانیە" ڕێژنە ئەوەی بە خەمباریەوە وت و برۆکانی نزم کردەوە
ئێما بە خەمباریەوە سەیری ڕێژنەی کرد و بە لایەکی دەستی ئەوی لەباوشگرت و هەوڵی دەدا دڵیبداتەوە.
"ئەو دێت شیرینەکەم تەنها ئارام بگرە" ئێما ئەوەی بە دەنگێکی هێمن وت
"نەخێر ئەو نایەت ئێما . مانگێک دەبێت تۆ ئەو قسەیە دەکەیت" ڕێژنە ئەوەی کەمێک بە توڕەیی و خەمباری وت و ڕووی بۆ دەنگی ئێما سوڕاند
ئێما برۆکانی نزم کردەوە و هیچی نەوت و تەنها سەیری گیایەکەی دەکرد.
"ئایە کارێکی هەڵەم کردووە؟ ڕێژنە ئەوەی بە دەنگێکی خەمبارەوە وت و فرمێسک لە لێواری چاوی خڕبوونەوە.
"تۆ هیچ کارێکی هەڵەت نەکردووە جوانکیلەکەم" ئێما سەیری ڕێژنەی کردوو و ئەوەی بە دەنگێکی ئارام وت
"کەواتە ئەو بۆ نایەت . ئەوە مانگێک دەبێت ئەو نایێت بۆ لام" ڕێژنە ئەوەی وت و فرمێسک لە چاوەکانی کەوتنە خوارەوە
ئێما نەی زانی چیبڵێت بۆ ئەوەی ڕێژنە ئارام بکاتەوە . ئەویش خەمباربوو لەبەر ئەوەی یۆکۆ بۆ مانگێک دەبێت نەدەهات بۆلای ڕێژنە .
کە لە سەرەتادا وایان بیردەکردەوە کەوا کارێکی گرینگی هەبووە بۆیە نەدەهات . بەڵام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕێژنە دەستی بە شڵەژانکرد و ترسا لەوەی یۆکۆ شتێکی خراپی بەسەردا هاتووە بۆیە نەدەهات بۆلای . بەڵام ڕۆژەکان چەند تێدەپەڕین و یۆکۆ دەنگی نەبوو بۆ مانگێک . ئەوە وای لە ڕێژنە کرد کەوا یۆکۆ ئەوی لەبیر کردووە و نایەوێت چیتر ئەو ببینێت کە ئەوە یەکێک بوو لە ترسە گەورەکانی ڕێژنە . ئەویش درووستکردنی هاوڕێکبوو و پاشانیش لەبەر هۆکارێک ئەو لەبیر بکات.
ئێما تەنها هەناسەیەکی قوڵی دایەوە و ڕێژنەی لەباوش گرت و ڕێژنەش بەقوڵی دەگریا .
دوای چاوەڕوانیەک بۆ ماوەی کاتژمێرێک . ڕێژنە خۆی بەدەستەوە داو و بێزاربوو لە چاوەڕوانی و تەنها قبوڵی کرد کەوا یۆکۆ ئەوی لەبیر کردووە و نایەوێت چیتر ببێت بە هاوڕێی.
ڕێژنە لەسەر گژوگیاکە هەڵساوە کە ئەوە وای لە ئێما کرد کە ئەویش هەڵسبتێتەوە.

YOU ARE READING
The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔
Romanceلە شانشینێکی دوور پاشا و شاژنێک دوای 2 ساڵ دەبنە خاوەنی منداڵێکی کچ کە ناویان لێنا (ڕێژنە) بەڵام ئەوەی پاشا و شاژنی هەراسان کردوە کە ئەوەیە کە (ڕێژنە) نابینایە هەر ئەمەش بوو کە پاشا و شاژنی هەراسان کردبوو لەوەی ئاخۆ کچەکەیان چۆن دەژێت و لەداهاتوودا...