:ئەوکاتە دڕۆم کە ڕۆحی یەکێک لەودوانەتانم کێشا!
:قسەی هیچ
جیسونگ:سڵاو من گەڕامەوە ئەو شتانەم هێناوە کە ئێوە دەتانەوێت
:جیسونگ کتێبەکە بسوتێنە ئەو ژیانتی لەناوبردووە
لەناکاو ڕەنگی زەرد و خەریک بوو بخنکێت
جیسونگ:چـ....چـ....چی بووە؟!!!!!!
:تـ..تـ....پـ...پـێ.ویستە.....کـتـێـبـە...کە.....بـ....بسوتێنـی...
چاوەکانی سپی بوون و ڕەنگی مردووی پێوە دیار بوو
جیسوونگ:هەڵسە تکایە هەڵسە...دەی هەڵسە
:وازی لێبێنە شایەنی ئەوەیە!
جیسونگ:تۆ کوشتت؟!...هاهـ تۆ کوشتت؟؟؟
:با بڵێین بەڵێ من کوشتوومە چی دەگۆڕێت؟!
جیسونگ:بۆچی کوشتت بۆچی؟!
:دەتەوێت تۆش بکوژم؟!.....ئەوە ئاسانە گەردەتەوێت...پێویست ناکات بپرسم بەخێرایی ونت دەکەم لەسەر ئەم جیهانە و چیتر کەسێک بوونی نامێنێت بەناوی جیسونگ......هەموویان دەڵێن جیسونگ مرد
هەرچەندە چیتر هیچ کەسێک تۆی بیرنەماوە تۆ ون بوویتە لەو جیهانە تۆ لەجیهانی ئێمەیت گەر
کەسێک تۆی لەبیربێت ئەوکاتە بەهۆی سۆز و خۆشەویستی ئەوەوە....ئەو پێستە وشک و چاوە دڕندانەت
وەک مرۆڤێکی لێدێتەوە سۆز و خۆشەویستی بەتەواوی تۆ دەگۆڕێت بەڵام هەرگیز ڕێگە بەوە نادەم!
هەرگیز!!!....تۆ لەژێر دەستی من دایت و لەژێر فەرمانی من دایت تێگەشتی کوڕی بچووک؟!جیسونگ:بـ...بەڵێ....فەرمانتە گەورەم....هەرچیەک تۆ بیڵێیت
:ئێستا بڕۆ دەرەوە
[بەتوڕەیی و هاوارەوە وای وت]جیسونگ:فەرمانتە گەورەم
[وای وت و ڕۆشتە دەرەوە]جیسونگی داماو هیچ شتێکی بیر نەماوە سەبارەت بە ڕابردووی یادگاریەکانی وەک گەڵاکانی پایز وەرین
هەرگیز دووبارە وەک خۆیان لێنایەتەوەدەستەکانی دەلەرزن و پێستێکی وشک و ناشیرینی هەیە و گشت گیانی بۆنی خوێنی لێدێت و
ڕەنگی گۆڕاوە بۆ ڕەش و چاوەکانی هەمیشە سوورن بەهۆی ئەوەی ناخەوێت
هەمیشە لەژێر فەرمانی یەک کەس دایە
ئەو هەموو شتێک دەکات کە ئەو دەیڵێت....هەرگیز گرنگی بە تەندروستی خۆی نادات
ئەو لەڕووی دەروونەوە بەتەواوەتی وێران بووە بەڵام هەستی پێناکات وەک شێتێکی لێهاتووەچی دەتوانێت ئەم کوڕە بگۆڕێت؟!
ڕێنجون:گەورەم هەموو شوێنێک گەڕاین هیچ سەرەداوێکمان نەدۆزیوەتەوە خەریکە باروودۆخەکە
خراپتر دەبێ

YOU ARE READING
The sun of the great knowledge(شمس المعارف الکبري)
Horrorئەم کتێبە لەلای تۆ جێدێڵم! هەرگیز نەیکەیتەوە! وەهەروەها سەیریشی مەکە! پرسیار نەکەیت بۆچی! "کتێبی کوڕی شەیتان" دەستپێدەکات......