"Part6"

127 16 162
                                    


یانگ یانگ:چی بووە؟!!!!

پاسەوان:گەورەم خەریکە باڵەخانەکە بنکەکە وێران دەبێت

یانگ یانگ بێ یەک و دوو بەخێرایی ڕۆشتە دەرەوە

بەڵام شۆک بوو بنکەکە پڕببوو لەخەڵک هەموویان هاواریان بەسەر پۆلیسەکاندا دەکرد

یانگ یانگ:چی ڕوودەدات لێرە؟!

هەموویان بەرەو ڕووی یانگ یانگ ڕۆشتن

زیانێکی زۆریان بە یانگ یانگ گەیاند

تەنانەت پۆلیسەکانیش بریندار ببوون

ڕێنجون زۆر بەخراپی بریندار ببوو

تەنها یەک کەس لەوێ مابووەوە!....بۆ ڕزگارکردنی ئەوان پەیوەندی بە نەخۆشخانەیەکی نزیک لە بنکەکەوە
کرد و ڕۆشت

جیسونگ هێشتاش لەژێر سێبەری ڕابردووی دابوو

ئەو نازانێت چی دەکات و چی دەوێت و دەچێت بۆ کوێ

نازانێت کاری خراپ دەکات یان باش

ئەو بەتەواوی خراپە!....ئەو لەڕووی دەرونیەوە وێرانە!

دوو هەڵبژاردنی سەرەکی لەژێر دەستی دایە!

نازانێت کامیان هەڵبژێرێت

سەیری دەرەوەی دەکرد بەتەواوی چۆڵ بوو

بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە جیسونگ ئیتر ڕزگاری بوو!

ئەمە سەرەتاییەکی ئازار بەخش بوو بۆ جیسونگ ئەو خێزانەکەی و هاوڕێکانی و هەمووشتێکی خستە مەترسیەوە

براوەکە دەبێت تاکۆتایی بەرگە بگرێت

داهاتووێکی نەزانراو!

دووبارە چاوەکانی بەبێزاری سوڕاند بەهەمان شێوەیە ڕووداوەکان هاتنەوە پێش چاوەکانی جیسونگ

ئەم ڕووداوانە وەک سێبەرێکن بۆ ژیانی جیسونگ هەمیشە بەدوایەوەن لەهەموو شوێنێک و لەهەموو کاتێکدا

کەسێک هاواری کرد بەناوی جیسونگەوە

جیسونگ سەیری دواوەی نەکرد....بەڵام شۆک بوو تا ئێستا هیچ کەسێک ناتوانێت ئەو بناسێتەوە
تەنانەت براکانیشی!

دووبارە بەناوی جیسونگەوە هاواری کرد

بەڵام جیسونگ بەهیچ شێوەیەک سەیری دواوەی نەکرد پێشبینی ئەوەی دەکرد دووبارە جنۆکەکان لەدوای ئەو بن
هەر ئەوانیش بن بانگی بکەن بۆیە گرنگی پێنەداو دەستی کردەوە بە ڕۆشتن

بەڵام دووبارە و دووبارە بانگی جیسونگی کردەوە

جیسونگ لەشوێنی خۆی وەستا و زۆر توڕە بوو بڕیاریدا هاور بکات بەسەریدا

سەیری دواوە کرد و ویستی قسە بکات بەڵام تووشی شۆکێکی گەورە بوو!

جیسونگ ئاشکرای نەکرد کە ئەمە خۆیەتی بۆیە پرسی......

جیسونگ:جیسونگ کێیە گەمژە؟!

ئەو بەخێرایی باوەشی لەجیسونگدا

جیسونگ پاڵینا و کێشای بە زەویەکە

جیسونگ:بوێری نەکەیت دەست لەمن بدەیت!!!!...تۆ کێیت؟!

/بەڵام جیسونگ بۆچی ئەوندە بەخراپی ڕەفتارم لەگەڵ دەکەیت؟!

جیسونگ:جیسونگ کێیە؟!.....گەمژە مەبە لەخۆتەوە لەباوەشم دەگریت ئەمە چی بێڕێزیەکە نەفرەتی

/بەڵام جیسونگ

جیسونگ ڕۆیشت و گرنگی پێی نەدا

بەڵام دووبارە هەڵسایەوەو بەخێرایی بەدوای جیسونگدا ڕۆشت

/جیسونگ تکایە تۆ من ناناسیتەوە؟!.....من جەیمینم!!!

جیسونگ لەم ساتەدا دەیویست باوەش لە جەیمین بدات بەڵام هەمیشە شتێک ڕێگر دەبوو
لەباشیەکانی جیسونگ

جیسونگ:جەیمین کێیە؟!.....من چەندین جار پێم وتی من ناوم جیسونگ نییە!....پێم وتی بڕۆ و وازم لێبێنە
تا شتێکم لەدەست دەرنەچووە!!!!!.....پێم وتی بڕۆ!!!!!!
[بەهاوارەوە وای وت و جەختی لەسەر وشەکەی کۆتایی کردەوە]

/بەڵام نەخێر جیسونگ .....نەخێر من جەیمینم براکەتم جەیمین بیرت کەوتەوە؟!!

جیسونگ:خێرا ون بە لەبەر چاوم!!
[بەهاوارەوە وای وت]

/نەخێر جیسونگ نەخێر من ناتوانم بڕۆم و تۆ لێرە جێبێڵم تکایە بۆچی بەمشێوەیە ڕەفتار دەکەیت؟!

جیسونگ:بۆچی بەهەمان ناو بانگم دەکەیتەوە؟!....خۆ پێم وتی من ناوم جیسونگ نییە!!!

/نەخێر ئەوە ڕاستی نییە تۆ جیسونگیت.....سەیرکە ئێمە وێنەمان هەیە

وای وت و مۆبایلەکەی لەگیرفانی دەکرد و وێنەکانی بە جیسونگ نیشاندا

جیسونگ:نەخێر نایبینیت ئەوە من نیم؟!....من قژم ڕەشە!..چاوەکانم ڕەشە!....وەهەروەها تۆزێک سوریشە!
من پێستێکی یەکجار بێڕەنگم هەیە! پێستی من وشکە!
تۆ بۆچی هەمیشە جەخت لەسەر ئەوە دەکەیتەوە کە من جیسونگ بم؟!ئەوەتا بینیت ئێمە جیاوازین وایە؟!

/ناکرێت ئەمە ڕاستی بێت

جیسونگ:...........

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دیسان کەت بوو😹💔....خۆ وتم خۆم نیم دەستمە😌😹💔

The sun of the great knowledge(شمس المعارف الکبري)Where stories live. Discover now