1. مـاڵ رێـڪخـسـتن

5.2K 430 511
                                    

هـیوادارم بەیەکەم بـەش و بە بەرگی چیرۆکەکە، بڕیار لەسەر چیـرۆکەکە نەدەن، چیرۆکەکەم زۆر لەوە قوڵتر و بەمانا ترە کە دیـارە، وە پەیامێکی گەورەی له پشتە، دوورە له نوسینی شتی مناڵانە و شتی نەشیاو،

جارێکی تر ئەم چیرۆکەم داناوە زۆر زوو 2021
فکرەکەم پێ باشنەبو و لامدا، وە ئێستا دای دەنێمەوە بە جیاوازی و دەستکاری کردنەوە، دڵنیام ڕۆژێـک دەبێتە یەکێک له باشترینەکانی واتپاد،

وە لـە ئێستاوە بیڵێم بابەتی ترسناک و هەست بزوێنی تێدایە گەر بەرگەی ناگری ئەم چیرۆکە بۆ تۆ نیە، بەهەرحـاڵ هیوادارم خۆشەویستی خۆتانی پێ بـدەن و جوانتری بکـەن

◤────•~❉᯽❉~•────◥

"Amy Juliana Pov"

خــەریکی ڕێك خستنی کەلوپـەلەکانی نـاو ماڵە نوێیەکەم بـووم، گـڵۆپـەکـان له کار کەوتبـوون ناو ماڵـەڪە تاریك بـوو...پـەنجەرەڪان کرابـوونەوە و بایەکی سـارد دەهاتە ژوورەوە ڪـە جەستەمی دابـووە لەرزیـن، سەرچەفـی سپی درابـوو بەسەر هەموو ڪەلوپـەلەکـاندا وە تـۆز لە هەموو شوێنێـك هەبوو، ماڵەکـە تەواو وەك دیمەنی فلیمە ترسناکەڪان بـوو


دوایـن پەرتوکم خسـتە سەر ڕەفەکە، وە لە دەرگای ماڵەکەم درا، ترسام...چی ئـەگەر ئەو بـێت؟!
تەنانـەت کاتێـك دایک و باوکی لەوێ بوون خەریك بوو بە چاوەکانی دەیخواردم ئێستا بەتەنیا بین لێرە!!



بەرەو دەرگـاکە رۆیشتم بە هەنگاوە بچوکەڪـانم
جەستەم دەلەرزی نازانم لەبەر سەرماکە بوو یان ترس ❞کـێیە؟؟❝ وتم پێش ئەوەی دەست ببەم بۆ دەسڪی دەرگاکە و بیکـەمەوه


∘₊✧──────✧₊∘

نـاچار بووم وڵاتەکەم بە جێ بهێڵم و بێم بۆ ئێـرە بۆ کامبـریج، وە بـۆ خوێندن له زانکۆی دڵخـوازم هارڤارد، هاتم بـۆ وڵاتێـك کە هیچ کەسێکی لێ ناناسم بە تەواوی غەریبەم، وە هەستی غەریـبی خەریکە نوقمم دەکـا...بیری دایـک و بـاوکم دەکەم...


دایـك و بـاوكم نـاچاریان کردم کە بێم بۆ ئێرە و لێرە بمێنمەوە، له مالـی خـێزانی «ڕۆبـێرتس» گوایە کە ئـەوان هاورێی نزیکی دایـکو بـاوکمن، وەلی من یـەکەم جارم بوو بیان بینم


وە ئـەوانیش نهۆمی سەرەوەی خـۆیان دا بە من
خراپ نەبـوو، بەڵام چـەند ساڵە بەکار نەهاتووت و پێویستی بە نوێکاری و چاکسازی زۆر هەبوو،


بەهەرحـاڵ ئەوان کەسانی زۆر باشن، تەنانەت زەردەخەنە جوانەکەی سەر ڕوخـساریان هەموو شتێك دەڵێت ڕێك وەکو کچـی خۆیان سەیـرم دەکەن، تـەنانەت له ڕاستـیدا گومانێـکم لا دروست بوو، ئایە من بەڕاستی کچـی ئەوان نیم...؟


بەڵام سـەبارەت بـە کوڕەکەیان گـاڤێڵ...
هیـچ بەم جـۆرە بیرناکەمەوە وەك ئەوان بێت!
تەنانەت گومان دەکەم کە کوڕی راستەقینەی ئەوان بێت، تەواو جـیاوازە لەوان
مەحـاڵە دایك و باوکێکی ئـاوا کورێکی لەم جۆرەیان هەبێت!


ئـەو کوڕە بە سەیرکردنەکانی خەریـك بوو دەیخواردم، دوو چـاوی زۆر زۆر برسی هەبوو بۆ جەست بەستەزمانەکەم!


بەڵێ دەتوانم سوێـند بخۆم گەر دایك و باوکی لەوێ نەبان وەکـو گورکێکی بـرسی پەلاماری جەستەمی دەدا، هەموو کـاتەکە هەوڵم دەدا خۆم بە دوور بگرم له سێرکردنەکانی و نـازانم چـۆن خـواردنەکەم تەواو ڪرد

بەڵام لەگەڵ ئـەوەشدا ناتوانم نکۆڵـی لەوە بکەم کە ئـەو زۆر سەرنج ڕاکێش بـوو، جەستەیەکی نایابی هەبوو، له بن بلوسه تەنکەکەی گەدەی دەردەکەوت کە نەخشـێندرابوو بە ماسولکـە، وە ڕوخسـاری...ئـەویان باس ناکەم...


قژە شێواو و ناڕێـکەکەی کەمێکی کەوتبوە سەر چاوەکانی ڕەفـتارەکانی بە گشتی سـارد بوو نازانم سروشتی خۆی بوو یان حەزی بە ئـامادەبوونی من نەبوو؟



تەنانـەت زەردەخەنەیەکی جوانم لێی نەبینی
جگە له زەردەخەنە بەدڕەوشتیەکانی بۆم
تەواوی کاتەکە بـێدەنگ بـوو پێدەچـوو تازە هەڵسـابێت لە خـەو

بەڵام ئەوەش لەگەڵ هـیچدانیە کە من زۆر لێی دەترسم وە بـۆ تەواوی چوار ساڵ کە لێرە دەبم خۆم بە دوور دەگرم لێی،

ڕەنگە گەر بەم شێوەیە ترسـناک نابوایا بە دڵم بووبا، بەڵام مەحاڵه هەرگیز هەست بـە سەلامەتی ناکەم لـە نزیکی

∘₊✧──────✧₊∘

دەستم بـرد بۆ دەسـکی دەرگاکە و تەنیـا کەمێکم لێی کردەوە...بـەڵام ئەو بـوو!


بـە چـاوە ترساوەکانمەوه سەیرم کرد
ئەویش پـاڵێکی قایمی بە دەرگاکەوه نـاو و وای کرد چـەند هەنگاوێك بگەرێمەوه دواوە وە هاتە ژوورەوە و دەرگاکەی دوای خۆی داخست

-ˋˏ✄┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈

ڪۆتایـی پارتی یەڪەم

Ɓeneath The Տurface || له ژێـر ڕووڪەشەوەWhere stories live. Discover now