-2-

2.3K 321 153
                                    


ــــــــــــــــــــــــــــــــ🤍ــــــــــــــــــــــــــــــــ

دایـکی میـچای وەستاند

"کچم گەرایتەوە میوانەکان هاتون وەرە بەخێرهاتنیان بکە"
دایکی وتـی

"بـاشە دایکە با جلەکانم بگۆرم"
میچا وتی کە بەرەو سەرەوە ئەڕۆیـشت

مـیچا بە بێزاری ڕۆیشت جـلەکانی گۆری و پاشان هاتە خوارەوە و ڕۆیشتە لای میوانەکان یەکسەر چاوی کەوتە سەر ئەو کورەی کە لە لای باوکی دانیشتبوو

"ئـەوەندەش خراپ نیە، له ڕاستیدا زۆر جوانە"
له دڵـی خۆیدا وتـی

"بـەخێر بێن"
بە زەردەخـەنەوە وتـی

"کـچەکەمان گەورەبـووە"
خـاتوون کیم بە زەردەخەنەک وتـی

"بـێگومان زۆر جوانتریش بوە!"
بەرێز کیـم بە هەمان شێوە وتـی

مـیچا کەمێک شەرم گرتـی بە قسەکانیان

"میـچا ئەوە بەڕێز کیم'ـە ئەوان چـەند ساڵێـک پێش ئێستا دراوسێمان بوون تـۆ بیرت نیە چونکە منداڵ بـوویت، وە ئەوە هاوسەرەکەیەتی خـاتوون کیم و ئەوەش کورەکەی کیم تایهیۆنـگ،"
بـاوکی بە زەردەخەنەاەوه بـۆی ڕوون کردەوە

"خـۆشحاڵ بـووم وە بەخێربێن"
مـیچای بە زەردەخەنەیەک وتـی پاشان لای دایکی دانیـشت

"بەڕاستی جـوانە ڕێک وەکو منداڵـی، ئێستە تەواو پێگەشتوە،...بەڵام سـەیرکردنەکەی، وەک ئەوەیە من من هەوڵم دابێت باوکی بکوژم"
تایهیۆنگ له نـاخی خۆیدا وتـی

تـەواوی کەتەکە قسەیان ئەکرد وە میـچا و تایهیۆنگ جـار بە جـار چاویان ئەکەوتە سەریـەک، تایهیۆنگ به چاوێکی شەیتانی سەیری ئەکرد میچاش بە چاوی ڕقەوە

"خاتونەکەم خواردن ئامادەیە"
خزمەتـکارێک هات و بەخـاتوون جیۆن'ـی وت

"دەی فەرمـوون با بڕۆینە سەرخوانەکە"
خـاتوون جیۆن وتی و وە ئەوان ڕۆیـشتن تەنیا تایهیۆنگ و مـیچا مانەوە، پـاشان ئەوانیش هەڵسانەوە کاتێک سـەیری یەکیان ئەکرد و ڕووبـەروی یەکتر بونەوە

"بـۆچی بەردەوامـی له سەیرکردنم؟ وابزانم کەوتیـتە خۆشەویستی لەگەلم"
تایهیۆنگ بە خەندەیەکی لالێوی وتـی

میـچیا بە توڕەیی قۆڵەکانی له ناویەک نابـوو
"قسەی بێمانا مەکە گەر تۆ سێری منت نەکردبێ چوزانی من سێرم کردووی، هەم لەوەیە تۆ کەوتبیتە خۆشەویستی لەگـەڵم"
بەفیزەوە وتی و بە پێشیا ڕۆیشت بۆ سەرمێزی نان خواردن

"یـاری کردن لەگەل ئەم کچە زۆر بەجێژ ئەبێت"
تایهیۆنگ بە زەردەخەنەیەک وتـی و ڕۆیـشت بە دوایدا

رێـک لە بەرامبەر میچا دانیشت و میچا'ش چەوەکانی له بێـزاریا لێی سوراند وه تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی کرد بۆ ڕەفـتارەکەی

خـوانەکە بەبێدەنگی تێـپەری بۆ تایهیۆنگ و میـچا، ئەوانی کە خەریکی قسـەکردن و کارکردنی ڕۆژانەیـان بوون، ئـەوانیش تەنیا بەبێدەنگی سەیری یـەکیان ئەکرد جاروبـار و خەریکی نان خواردن بـوون

میـچا هەر کە گەیـشتە ژوورەکەی دەرگاکەی بەتوندی له ژوای خـۆیەوە داخست و دەستی کرد بە بۆڵەبۆڵ کردن

"گەمژە پێت وایە من دەکەومە داوی تۆ، من ڕقم لێتە هەی..."
ویـستی بەردەوام بێ بەلام دەنگی کرانەوەی دەرگاکە قسەی پێ بـڕی

"ئەم مشکه بـچوکه خەریکی باسکردنی من بـوو؟"
تایهیۆنگ وتـی کە هاتە ژوورەوە

"تۆ چی ئەکەی له ژوورەکەم؟ بڕۆ دەرەوە ئەگەرنـا ئەڕۆم بـه دایکم ئەڵێـم"
میچا بە تورەیی وتـی 

"دایـکت خۆی وتی بڕۆو قسەبـکەن"
تایهیۆنگ به فیـزەوە وتی

"تـۆ درۆ دەکەی"
میچا به توڕەیـی وتـی کە نزیکی ئەبۆیەوە

"ئـەتوانی بڕۆی لێی بپرسی"
بەبێمنەتی وتـی و دانیشت لەسەر جێگاکەی میچا

"بەڵام ئـەرۆم ها!"
میچا بە ئاگاداری وتـی

"دەبڕۆ خۆ دەسم نەگرتوی"
تایهیۆنگ بە پێکەنین و بێ باکی وتـی

"یاا تۆ زۆر گەمژەی"
ڕۆیشتە پێشەوە بۆ ئەوەی لێی بدا بەڵام کەوت بەسەر تایهیۆنگ'ـدا

ــــــــــــــــــــــــــــــــ🤍ــــــــــــــــــــــــــــــــ

من هاوسەری تۆ نیم|| TAE Donde viven las historias. Descúbrelo ahora