Third person pov
.٠.٠.٠.٠.٠.٠.٠.٠.٠.٠.٠.٠.٠.٠.٠.خزمەتکارەکان خەریکی دانانی خواردنەکان بوون و ڕێژنە و دایک و باوکی . وەک هەموو جارێک لە هەمان شوێنی خۆیان دانیشتبوون و یۆکۆش لە لای ڕاستی ڕێژنە دانیشتبوو و دەستەکانی لەسەر کۆشی دانابوو و کەمێک بە سەرسامیەوە سەیری خواردنەکانی دەکرد.
ئێما خواردنەکەی ڕێژنەی لە پێش ئەو داناو و خواردنی بۆ یۆکۆش دانا.
یۆکۆ کاتێک کەوچکێکی لە خواردنەکەدا و خواردی . چاوەکانی کەمێک بریسکانە لە تامەکەی و بۆ چەند دەقەیەک چاوەکانی داخست و دواتر کردەوە و بەردەوام بوو لە نانخواردن.
بەڵام کاتێک سەیری ڕێژنەی کرد کە بە خۆی خواردنەکەی دەخوات . کەمێکی پێ سەیری بوو کە ئێما خواردنەکی بەو ناداتوو و کەمێک ترسا کە ڕێژنە خواردنەکەی بەسەر جلەکانیدا بەربداتەوە یانیش دەمی بسوتێت
یۆکۆ کەوچکەکەی گرتبوو و لەسەر لێواری مێزەکەی داناو و کەمێک خۆی لە ڕێژنە نزیک کردەوە و بە پستەوە وتی
"ڕێژنە"
ڕێژنە نانخواردن وەستاو و ڕووی بۆ دەنگی یۆکۆ سوڕاند و وتی
"بەڵێ"
"بۆچی ئێما خواردنەکە بەتۆ نادات" یۆکۆ ئەوەی وت بە پستەوە
ڕێژنە زەردەخەنەیەکی کردوو و وتی
"لەبەر ئەوەی من نامەوێت"
"لەبەر چی؟ یۆکۆ ئەوەی وت و برۆیەکی بەرزکردەوە
"من حەزم نەدەکرد کە هەموو کاتێک ئێما خواردنەکەم پێبدات . بۆیە منیان ڕاهێناوە کە چۆن خواردنەکان لێک جیا بکەوە و بێئەوەی هیچ کێشەیەک دروست بکەم خواردنەکەم بخۆم" ڕێژنە ئەوەی وت
"باشە . بەڵام چۆن دەتوانیت خواردنەکان لەیەک جیا بکەیەتەوە؟ یۆکۆ ئەوەی وت
"ئەمە شتێکی ئاسانە . ئێستا لەبەردەمم سێ قاپ دانراوە و ئێما کاتێک خواردن بۆ تێدەکات یەکەم جار بۆم ساردەکاتەوە و دواتر پێمدەڵێت کە هەر خواردنێکی لە کامە قاپ داناوە و منیش بەو شێوەیە دەتوانم بێ کێشە خواردنەکان لێک جیا بکەمەوە" ڕێژنە ئەوەی وت و بە چەندگاڵەکەی گۆشتێکی خڕی هەڵگرت کە ئێما پێی وتبوو لە قاپی ناوەڕاست بوو و نیشانی یۆکۆی داو و پاشانیش گازێکی لێی گرت
"ئاااا" یۆکۆ ئەوەی وت و برۆکانی لە تێگەیشتندا بەرزکردەوە و ڕووی کردەوە پێشەوەو و لە هەمان کاتدا سەرسام بوو کە چۆن کچێکی بچووک دەتوانێت لەو تەمەنەدا ئەو شتانە بەو خێرایە فێرببێت
"ڕێژنە بەڕاستی شتەکان زوو فێر دەبێت و ئەمەش کەمێک سەیرە . منداڵ لە تەمەنی دە ساڵیەوە دەتوانیت هەندێک لەو شتانە فێر بێت بەڵام ڕێژنە لە تەمەنی شەش ساڵی بۆ حەوت ساڵیەوە ئەو شتانە دەزانێت. ئێستا کە بیری لێدەکەمەوە ئەمە بەڕاستی شتێکی سەیرە . شێوازی قسەکردنی ڕێژنە ئاسایی نیە. ئەو قسانەی کە ئەو دەیکات وەک ئەو کەسانە وایە کە تەمەنیان لە نێوان چواردە بۆ پانزە ساڵیە ...... ڕێژنە بەڕاستی کچێکی ئاسایی نیە"
YOU ARE READING
The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔
Romanceلە شانشینێکی دوور پاشا و شاژنێک دوای 2 ساڵ دەبنە خاوەنی منداڵێکی کچ کە ناویان لێنا (ڕێژنە) بەڵام ئەوەی پاشا و شاژنی هەراسان کردوە کە ئەوەیە کە (ڕێژنە) نابینایە هەر ئەمەش بوو کە پاشا و شاژنی هەراسان کردبوو لەوەی ئاخۆ کچەکەیان چۆن دەژێت و لەداهاتوودا...