-3-

2.1K 304 74
                                    


ــــــــــــــــــــــــــــــــ🤍ــــــــــــــــــــــــــــــــ

مـیچا ویستی بچێتە پێشەوە لە تایهیۆنگ بدات بەڵام کەوت بەسەر تایهیۆنگ'ـدا

وە تایهیۆنگ کەوت بە پـشتا لەسەر جێـگاکە و ڕاستەوخۆ دەستەکانـی لە کەمەری میچا ئاڵاند

بـۆساتێک هەردووکیان چاویان لەیەک گیربوو و بەبێدەنگی سەیری یەکیان ئەکرد، تایهیۆنگ زەردەخەنـەیەکی بەفیز لەسەر ڕوخـساری بوو له پلانـی نەبوو لابچێ وە میچا بۆساتێک بە هـۆش هاتەوە و خێرا هەوڵی ئەدا لابچـێ

"چی ئەکەی گەمژە دوور کەوە"
وتی کە هەڵسا لەسەر تایهیۆنگ و سەیری لایەکی تری ئەکرد

"چـشش بێتام، بۆچی ئەم کەشەت تێک دا"
تایهیۆنگ وتـی

"گەمژە چۆن ئەتوانی دەست لەسەر کەمەرم دابنێی؟"
میچا بـە توڕەیی وتـی

"هێی بەهۆی منـەوە نەکەوتی لەباتی سوپاسم بکەی ئاوا ئەڵێیت؟ تۆ خۆت دا بەسەر جەستە نایەبەکەمدا، ئـایە جیژت لێ وەرئەگرت؟"
بەزەردەخەنـەیەکی بە فیزەوە وتـی

"تۆ زۆر گەمژەی ئەم جارە هەر ئەت کوژم"
بە توڕەیی وتی و ڕۆیـشت تاکو لە تای بدات

وە تایهیۆنگ بە خـێرایی له ژوورەکە ڕۆیـشتە دەرەوە و میچـا'ش بە دوایدا ڕای دەکرد تـاکو لێیبدات

وە تـایهیۆنگ ڕای کرد بەرەو باخچەکە و میـچا دوای کەوتبوو تانانەت دایـک و باوکیان بینەری ئەم دیمەنە بـوون

"ئەم کچە بەڵایەک بەسەر تای ئەهێنێت"
  بـاوکی لە بن گوێی دایکی وتـی

"ئــا ئەوانە چی ئەکەن کیم هەڵسە بیان وەستێنە"
خـاتوون کیم وتـی کە هەڵسایـەوه و لەگەڵ بەریز کیم بەرەو باخـچەکە چوون وە خاتوون جیۆن و بەریز جیۆن بە شەرمەزاریەوه بەدوایاندا ڕۆیـشتن

وە ئـەوان بەردەوام بوون له ڕاکردن وەکو منداڵ، تایهیۆنگ پێـئەکەنی و بارودۆخـەکەی بە دڵبـوو، وە میچا بە توڕەیی ڕای ئەکرد به دوایدا

"هـێی مشکی بچوک بۆستە ئەگیـنا پەشیمان دەبیتەوە"
تایهیۆنگ بە هاوارەوە وتی کە ڕای ئەکرد

"ئـەوەی پەشیمان بێتەوە تۆی نەک من"
میچا بە هەمان شێوەی تایهیۆنگ وتی

تایهیۆنگ سەیـری دەستی پاسەوانەکەی کرد کە کە سـۆندەیەک ئاوی پێبوو، خێرا له دەستی بردی و بۆ میچا'ـی ڕاگرت میچا بۆ ساتێک شۆک بوو وەستا له شوێنـی خۆی

"ئـەی گەمژە...ئەوە چیت کرد؟"
به توڕەیی و شۆکــەوه وتی

"ھھھ...پێتم وت کە پەشیمان ئەبیتەوە مشکی بچوک"
تایهیۆنگ بە پێکەنین وتـی

میـچا بە خێرایی سۆندەی دەستی باخەوانەی تری برد و ئاراستەی تایهیۆنگ'ـی کرد

"بـوێری نـەکەی کە..."
قسـەکەی تەواو نەکرد چونکە میچا هەموو گیـانی تایهیۆنگ'ـی تەڕکرد و پێئـەکەنی

بەم شێوەیە ئەوان هەموو گیانی یەکیان تەڕکرد و هیچ شوێنێکیان بە وشکی نەمایەوە

دایک و باوکیان و خزمەتکارەکان و پاسەوانەکان تەنانەت باخەوانەکانیش هەموویان سێری ئەوانیان ئەکرد

بەڵێ شەرەکە لەتورەییەاە گۆرا بو پێکەنین و ئەوان پێئەکەینن یاریان بە ئاوەکە ئەکرد تا لەناکاو وەستان بـەهۆی...

ــــــــــــــــــــــــــــــــ🤍ــــــــــــــــــــــــــــــــ

من هاوسەری تۆ نیم|| TAE Donde viven las historias. Descúbrelo ahora