Yoko kurama pov
*.=.*.=.*.=.*.=.*.=.*.=.*.=.*
لە دارستانەکە ڕامان دەکرد لەدەست مرۆڤە ڕاوچیەکان کە هێرشیان کردبووە سەر ماڵەکەمان و توانیمان ڕابکەین . بەڵام یەکێکیان ئێمەی بینی و ئێستاش بە دوامانەوەن
باوکم دەستی دایکمی گرتبوو و منیشی لەباوشگرتبوو و ترس لەشی هەموومانی داپۆشیبوو.
"کوڕاما ئەوان وا پێمان دەگەنەوە" دایکم ئەوەی بە ترسەوە وت
"تەنها بەردەوامبە لە ڕاکردن ژایکا . تەنها بەردەوامبە" باوکم ئەوەی وت و بەردەوام بوو لە ڕاکردنوو و دەستی دایکمی بەرنەدا
من دەمتوانی راوچیەکان ببینم کە بەدوای ئێمەوە ڕایان دەکرد و تیر و کەوان و ڕم و شمشێریان پێبوو و بە توڕەیی بەدوامندا دەکەوتن کە نزیکەی شەش کەس بوون.
لەناکاو گوێم لە دەنگی باوکم بوو کە هاواری کردوو و کەوتە سەر زەویەکە. بەڵام منی توند گرت و نەیهێشت ئازارم پێبگات.
"کوڕاما!!! دایکم بە هاوەرەوە ناوی باوکمی هێناو و لەسەر ئەژنۆکانی دانیشت و فرمێسک لە چاوەکانی دەهاتنە خوارەوە
کاتێک سەیری باوکمم کرد . قاچیم بینی کە تیرێکی تیایدا تێپەڕبووبوو و خوێنێکی زۆری لێدەڕۆیش . کە ئەوەم بینی چاوەکانم لە شۆکدا زیاتر کرانەوە و هەناسەیەکی شۆکم هەڵمژی و لەو نزیک بوومەوە. کە باوکم دەستەکانی لەسەر زەویەکە دانابوو و دەنگی ئازاری دەردەکرد
"ژایکا . یۆکۆ ببەو و لێرە ڕاکە . خێرا!!!!! باوکم سەیری دایکمی کردوو و ئەوەی بە هاواروو و ئازارەوە وت
"نەخێر!!!! من تۆ لێرە بەجێناهێڵم" دایکم ئەوەی بە گریانەوە و هاوەرەوە وت
ڕاوچیەکان خەریکبوو بە ئێمە دەگەیشتنەوە
دایکم سەیری ڕاوچیەکانی کردوو و بەخێرای هەڵساوەوە و لەمن نزیک بوویەوە و منی بەرزکردەوە و دەستەکانی لەسەر شانەکانم دانا
"یۆکۆ . خێرا ڕاکە و خۆتبشارەوە . خێرا" دایکم ئەوەی شانەکانی توند گرتم و منی لە باوشگرت "زۆرم خۆشدەوێیت شیرینەکەم . زۆرم خۆشدەوێیت" بەگریانەوە وتی و فرمێسکی زیاتر لە چاوەکانی دەهاتنە دەستێکی لەسەر سەرم دانابوو و ماچی سەرمی کردوو و پاڵی پێوەنام "ئێستاش ڕاکە"
دوای ئەوەی دایکم ئەوەی وت . رووم سوڕاندوو و دەستم بە ڕاکردن کرد تا لەبەرچاوان وون بووم.
لەڕاکردن ڕانەوەستام تا گوێم لە قیژەی دایکم بوو کە وە وای کرد لە شوێنی خۆم وەستم و ڕووی سوڕاند و بەرەوە ڕووی دایک و باوکم دەستم بە ڕاکردن کردەوە.
YOU ARE READING
The Blind Princess And The Demon Fox - Book 1 ✔
Romanceلە شانشینێکی دوور پاشا و شاژنێک دوای 2 ساڵ دەبنە خاوەنی منداڵێکی کچ کە ناویان لێنا (ڕێژنە) بەڵام ئەوەی پاشا و شاژنی هەراسان کردوە کە ئەوەیە کە (ڕێژنە) نابینایە هەر ئەمەش بوو کە پاشا و شاژنی هەراسان کردبوو لەوەی ئاخۆ کچەکەیان چۆن دەژێت و لەداهاتوودا...